"هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەبێتە دەستکەوتێک بۆ ژنان"

ئاهین عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە باسی لە گرنگی ڕێژەی٥٠%ی بۆ ژنان کرد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردو وتی: هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەبێتە دەستکەوتێک بۆ ژنان.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ٣٠ی ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت، لە ۱۷ی نیسان، ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار، لە ڕاگەیەندراویکدا هاوپەیمانێتی خۆیانی لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا و پارتی یەکێتی دیموکراتیک بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ڕاگەیاند، بۆ ١٢١ شارەوانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە هەڵدەبژێردرێن، کۆنگرەی ستار شار بە شار دەستی بە هەڵبژاردنی ژنانی هاوسەرۆکی شارەوانی کردووە.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گرنگی نوێنەرایەتیکردنی هاوبەش، ئەو دەستکەوتانەی کە ژنان لە ڕێگەی ئەم هەڵبژاردنە شارەوانییەوە لە ڕێگەی سیستمی هاوسەرۆکایەتییەوە بەدەستی دەهێنن، ئاهین عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"ئەمە یەکەم جارە ژنان بە ئیرادەی خۆیان بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن"

ئاهین عەلی ئاماژەی بەوەدا ژنان بە پەرۆشییەکی زۆرەوە دەڕۆن بۆ ناوەندی هەڵبژاردن و دەنگ بە کاندیدە ژنەکان دەدەن بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی وتی : بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ژنان بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن و بە ئیرادەی خۆیان دەنگ دەدەن، ژنان بە پەرۆشییەکی زۆرەوە سەردانی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرەی ستاریان کرد و دەنگیان دا، ئەمە هەنگاوێکی سەرکەوتووە کە ژنان ئەمڕۆ هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دیموکراسی و دادپەروەرانە ئەنجام دەدەن، بونیادنان و گەشەپێدانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد بە دەستی ژنان دەکرێت، سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی و پێشەنگایەتی و  بەڕێوەبردنی ژنانە، مێژوو بە ئەم سەدەیە دەڕازێننەوە.

 

"خۆبەڕێوەبەری بە پێشەنگایەتی ژنان پێشدەخرێت"

ئاهین عەلی سەبارەت بە گرنگی بوونی ژنان لە شارەوانییەکان وتی: لە ١٧ی نیساندا، کۆنگرەی ستارو پارتی یەکێتیدیموکراتیک هاوپەیمانێتییەکیان ڕاگەیاند بۆ دروستکردنی شارەوانی دیموکراتیک، ئەو هەڵبژاردنە پێسوەختەی کە ئەنجام دراوە یەکێک بوو لە بڕگەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە، لەو باوەڕەداین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە هەموو شوێنێک داوای سیستمی خۆبەڕێوەبەری دەکرێت، چونکە ئەم سیستمە بە پێشەنگایەتی ژنان گەشەی پێدراوە و ڕێکخراوە.

 

"هەڵبژاردنئ پێشوەختە وەڵامی هێرشەکانە"

ئاهین عەلی تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە و وتی: بەهۆی بارودۆخی داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵبژاردنەکانمان هەمیشە دواکەوتوون، ئەمەش بووە هۆی کێشە و گرفتی زۆر لە هەندێک شوێندا، بەڵام بە بەشداری ژنان بە شۆڕشی ژنان، بڕیاری خۆمان دا و دەستمان کرد بە کاری هەڵبژاردن، ئێمەی ژنان وەڵامێکی باش دەبینین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەم پڕۆسە هەستیارەدا.