ئەحلام نەسیری: پێویستە یاسای هەڵبژاردن بگۆڕدرێت

ئەحلام نەسیری بەرپرسی ناوەندی دەریای ناوەڕاستی تونس ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی دەنگدەر و کاندیدی ژن لە بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کەمبووەتەوە.

زهور مەشرەقی

 

تونس- ٤ی شوبات لە تونس هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی ناوخۆیی بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداری ژنان ٪٣٥ و گەنجان ٪٢١ بوو، لەو بارەیەوە ئەحلام نەسیری، سەرۆکی ناوەندی دەریای ناوەڕاستی تونس، ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان زیاترە لە ڕێژەی ژنان لە شارەکاندا، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەوانەی وەک کاندید پیشان دەدرێن، ئەندامی خێزانن و دەبێت دەنگ بدەن بۆ پشتگیریکردنیان.

 

"یەکسانیی یاسای هەڵبژاردنەکان بەرەو لەناوچوون دەچێت"

ئەحلام نەسیری ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای پڕوپاگەندەی زیادە، هیچ بۆچوونێک لەبارەی کاندیدە ژنەکان بە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئارادا نییە، لە لایەکی ترەوە بێمتمانەیی بەرامبەر کاندیدەکان هەیە و ژنانی عەشیرەتەکان لە گوندەکاندا مافی دەنگدانیان کۆنترۆڵ کردووە.

 

ئەحلام نەسیری ئەوەشێ خستەڕوو، کە دەسەڵاتی پیاوان ژنان ناچار دەکات دەنگ بەو کەسانە بدەن کە نیشانیان دراوە، وتیشی: بەشداری ژنان لە ئەنجومەنە خۆجێیەکاندا لاوازە و بەهۆی ئەوەی ئەو ئەنجومەنانە لە پیاو پێکهاتوون، نایەکسانی وەک کۆمەڵگە سەرهەڵدەدات، بەهۆی بەشدارینەکردنی ژنان وەک دەنگدەر و کاندید، یاسای نوێی هەڵبژاردن کە بەشێوەیەکی ئەنقەست و کاریگەر یەکسانی لەناو دەبات، لە بودجەی کۆمەڵگە بێبەشیان دەکات و جگە لەمەش چەندین بەربەست لە دژی ژنان دروست دەکەن.

 

"لە پاڵپشتی دارایی بێبەش کران"

ئەحلام نەسیری ئاماژەی بەوەدا کە لە خولی یەکەم و دووەمدا کاندیدی ژن لە پاڵپشتی دارایی کۆمەڵگە بێبەش کراون و وتی: ئەم دۆخە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدە ژنەکان دەکات، بەهۆی کێشەی دابینکردنی بودجەوە، ژنان لە ڕێگەی سایتە دیجیتاڵ میدیاییەکانەوە بەرنامەکانیان بەیەکەوە دەبەستنەوە، ئەم شێوازە لە شارەکاندا سەرکەوتوو بوو، بەڵام ناتوانین لە ناوچە کوێستانییەکان و ناوچە سنوورییەکان هەمان شت بڵێین. لە ناوچە سنووری و بیابانییەکان، بەهۆی هۆشیاری پیاوانەوە، کاندیدەکانی ژن لە دۆخێکدا کە ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەڕەشە دەبنەوە، لە کاندیدبوونیان دەکشێنەوە، ئەگەر بمانەوێت بوونی ژنان بگۆڕین، دەبێت یاسای هەڵبژاردن بگۆڕدرێت.