ژنانی سوەیدا لە نێوان ئازادیخوازی و عەبای نێرینەدا

رهام فەرحات - چالاکوانی ژن و مەدەنی و وتەبێژی کۆمەڵەی ژنان بۆ هۆشیاری و بەهێزکردن

بۆچوونی گشتی وا دەردەکەوێت کە ژنانی سوەیدا ئازاد و پەروەردە دەکرێن، بڕیاری خۆیان دەدەن، بەڵام لەڕاستی دژایەتییەک لەگەڵ ئەم تێڕوانینەدا هاوار دەکات. 


کاتێک ئازادییان بۆ یەکەمجار بەڕاستی تاقی دەکرێتەوە، دەنگەکان بەرز دەبنەوە و داوا دەکەن ژنان لە ماڵەوە بمێننەوە. نەک هەر ئەوە، بەڵکو ڕەخنە لەو پیاوانە دەگرن و تاوانباریان دەکەن کە "ڕێگەیان" داوە بچنە دەرەوە.

 

بە شێوەیەکی ئاسایی سیاسەت دەکەن،بەڵام ئەگەر لەلایەن حکومەتەکانەوە دەستگیر بکرێن یان ناویان بخرێتە سەر لیستی داواکراوەکان، ئەوا ناچار دەبن لۆمەی کۆمەڵگە لەلایەک و نادادپەروەری حکومەت لەلایەکی دیکەوە هەڵبگرن، لەناکاو لەمرۆڤی داواکەری مافە سروشتییەکانی خۆیان دەگۆڕێن بۆ وتەی شەرەفی 'خێڵ' کە بەگوێرەی هەلومەرجی خۆی دیار نامێنێت و دەردەکەوێت.

 

ناچار دەبن هەموو ئەو ترسانەی کە لە مێشکی پیاواندا دەنگدانەوەی هەیە لەسەر خۆیان هەڵبگرن بۆ بێبەشکردنیان لە خوێندنیان بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ بیروبۆچوونەکانیان، ئازادی ڕادەربڕینیان لێ زەوت دەکەن، تا ئەو کاتەی لە چوونە دەرەوەی ماڵ بێبەش دەبن، هەموو هەستێکی خۆیان پشتگوێ دەخەن، ئازایەتییان، کە شانازی پێوە دەکەن، دەبێتە ناونیشانێک بۆ یاخیبوون، ڕەتکردنەوەی گوێڕایەڵی ئەوانە کە بەرژەوەندیان دەزانن، مێشکی ژن لە کۆتاییدا توانای هەستکردن بە مەترسی و دووربینی مێشکی ڕاستی پیاو نییە!

 

لەم پارادۆکسەدا ئێمە وەستاوین بۆ شیکردنەوە، بۆچی ئەم ئازادییە شکاوەیە کە قورسە ژنێک بەدەستی بهێنێت، گەر لەبەردەم پیاوێکی "کراوە" کە ڕازی بێت 'ژنەکەی خۆی' بخاتە شەڕی پیاوانەوە، دواتر دەکەوێتە ژێر ڕەخنە، سەرزەنشت،تەنانەت دوورخستنەوە ئەگەر شتێکی خراپی بەسەردا هات ،لەوانەیە بەسەر هەر مرۆڤێکی تردا بێت لە هەلومەرجێکی وەهادا، هەرچەندە پلە و پایەی بەدەست بهێنێت، بەرپرسیار نییە لە کارەکەی، تاکە بەرپرس پیاوەکەیەتی جا باوک بێت، برا، هاوژینەکەی، لێرەدا پشتبەستنی سەرەکی ئێمە بە ڕادەی توانای بەرگەگرتنی ئەو پیاوەیە پێش ئەوەی بە ڕووخساریدا بتەقێتەوە، هەموو ئەو شتانەی کە پێشتر "بەخشیبووی" لێی بسەنێتەوە.

 

ئەم دۆخە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بیروباوەڕەبپیاوانەی ڕەگێکی چڕی داکوتاوە لە کۆمەڵگەدا، ڕوانگەی ژن، گرنگ نییە کێیە، وەک ژێردەستەی نزیکترین پیاوی خێزانەکەی. زۆر گرنگە هاوڵاتیان لەو چەشنە چەقبەستووانە ڕزگار بکەین کە ژنان ناچاریان دەکەن لە دۆخێکی یاخیبووندا بمێننەوە بەرامبەر بەم ئایدۆلۆژیا گەندەڵە.