خوێندكاران له‌نێوان پرۆسه‌ی خوێندن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا
گه‌شاو عبدلقادر- ڕاهێنه‌ری په‌روه‌رده‌یی

لای هه‌موان ئاشكرایه له‌ئێستادا عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی بووه‌ته چه‌قی ململانێی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌موان له‌هه‌وڵی زیاتر چونه ناوخه‌ڵك و ناساندنی كاندیده‌كانیانن بۆ چونه په‌ڕله‌مانی عێراق، ئه‌مه‌ش واده‌كات هیچ ماڵ و خێزان و گه‌ڕه‌ك و كۆڵان وشارێك به‌ده‌ر نه‌بێت له له‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌نحان و لاوانیش به‌خواستی خۆیان بێت یان نا ده‌بنه به‌شێك له‌م پرۆسه‌یه و خزێنراونه‌ته ناو ململانێكه.
تائێره باسی ئێمه نیه و نامه‌وێ هیچ له‌سه‌ر سیاسه‌ت و پرسه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵێم ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌من و بواره‌كه‌ی منه‌وه هه‌یه پرۆسه‌ی خوێندنه، له‌نێو ئه‌م جه‌نجاڵی و بانگه‌شه تونده‌ی لایه‌نه‌كان ده‌بێت خێزانه‌كان چۆن منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابێنن كه خوێندن و خوێندنگا سه‌نته‌ری كاره‌كانی ئه‌وانه نه‌ك شتی لاوه‌كی، به‌ده‌ر له‌پرۆسه‌ی خوێندن هه‌مو شته‌كانی تر بۆ خوێندكاران لاوه‌كین و پێویسته ئه‌م هه‌سته لا ناخی هه‌مو خوێندكارێك بچه‌سپێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن و تێبگه‌ن ئه‌ركی ئه‌وان خوێندن و تێگه‌شتنه له‌مامۆستا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی بۆ تێده‌كۆشن بێته‌دی.
بێگومان جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلان و ستراتیژه‌ی خوێندكار له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه دایڕشتوه پێویستی به‌وه هه‌یه كه له‌هه‌موو ئه‌و بابه‌ته ڕۆتنیانه دووربخرێته‌وه كه‌په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی ئه‌وه وه نیه له‌ناویشیاندا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌ركی پاراستنی خوێندكاران له تێكه‌ڵ بونیان به‌سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن ئه‌ركی خێزانه به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م و پاشان مامۆستایان و پاشتریش خودی خوێندكاره‌كه خۆی هه‌رلایه‌ك و به ئه‌ندازه‌ی خۆی به‌رپرسیارێتی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خێزانه‌كان پێویسته بریتیه له‌وه‌ی باسی هه‌ڵژاردن و ملامانێی سیاسی له‌خۆیان دوورخه‌نه‌وه چ له‌سۆشیال میدیا و چی له ڕاگه‌یاندن و ته‌له‌فیزیۆنه‌كان و هه‌میشه له‌هه‌وڵی زیاتر گرنگی دان بن به‌خوێندكاره‌كانیان.
هه‌رچی ئه‌ركی مامۆستایه خۆدورگرتنه له‌باسی هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌ت و كۆنترۆڵكردنی پۆل له‌كاتی دروستبونی گفتوگۆی نێوان خوێندكاران و ڕێگه‌نه‌دان به‌باسكردنی ئه‌و بابه‌ته سیاسیانه.
به‌هه‌مان شێوه پێویسته خوێندكارانی ئازیزیش ده‌بێت تێبگه‌ن كه ئه‌ركی ئه‌وان ته‌نها خوێندن و خوێندنه‌وه و هه‌ڵدانه بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یی به‌رز نه‌ك شتی تر، منیش هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و هیودارم به‌دووربن له‌ململانێی سیاسی