میوانخانەیەکی عەرەبی بەرجەستەی مێژوو و میراسی کۆنی ڕەققەیە

میوانخانەکان هێمایەکی دێرینی کۆمەڵگەی عەرەبین، بە نەوەکاندا دەگوازرێنەوە و تا ئێستاش یادەوەریەکی زیندو بەرجەستە دەکەن کە تایبەتمەندیەکانی کولتووری ڕەسەن ڕەنگدەداتەوە.

نور ئەحمەد

 

ڕەققە – ساڵانێک لە دەربەدەربوونیان هەستی سەر بە نیشتمانەکەیانی لێ نەبردون، نە ڕێگری لێکردن لە پاراستنی ناسنامەی فوراتیان لە بچوکترین وردەکاریەکانیدا، لە بەردەکانی کەناری فوراتەوە تا ئەو شوێنەوارانەی کە بە وردی پارێزگاریان لێکردبوو، مۆدێلێکی شارستانیەتی عەرەبییان دروستکرد کە سیماکانی لە ئێستا نزیکە لە نەمان.

 

"تێکەڵەیەکی هاوسەنگ لە ڕەسەنایەتی و مۆدێرنیتە"

میوانخانەی  بنەماڵەی ئوم موهەنەد بە هەوڵ و شارەزایی خۆیان دروستکراوە، بە شێوازێکی بونیادنراوە کە ئیلهامیان لە شارستانیەتی کۆنی عەرەبی وەرگرتووە، شێوەیەکی بازنەیی هەیە و لە سەرەوەی قوبە، لە بەردەکانی هەڵبژێردراوی کەنارەکانی ڕووباری فورات بە ڕەنگی جیاواز دروستکراوە، هەستێکی مۆزایکی دڵڕفێنی پێ بەخشیوە، ناوەوەی بە تەواوی بە دار داپۆشراوە، لە دیوارەکانەوە تا پەنجەرە و دەرگای چونە ژوورەوە، زەویەکە بە شوێنی دانیشتنی مۆدێرن فەرش کراوە، کە تێکەڵەیەکی هاوسەنگ لە ڕەسەنایەتی و مۆدێرنیتە پێشکەش دەکات.

 

لە ناوەوە هەموو ئەو شتانەیان داناوە کە هێمای میراسی دێرینی پارێزگای ڕەققە و ڕەسەنایەتیەکەی و کولتووری گەلەکەیە، ڕەگ و ڕیشەی قوڵی لە مێژوودا داکوتاوە، ئەوەی کە سەرنجی هەموو سەردانکەران ڕادەکێشێت، شمشێر، خەنجەر، فانوس، بتڵی ئاو، و کۆمەڵێک مەنجەڵ و کوپ قاوە، هۆڵە بەناوبانگەکانی میوانداری عەرەبی و ماڵی کەسایەتیە خێڵەکان، هەموو پارچەکان بە دیکۆراتەکانیان جیا دەکرێنەوە.

 

"شوێنێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان"

بۆ عەرەبەکان، میوانخانەکان شوێنێکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان ئەندامانی خێڵ، هەردوو لای لایەنی ناکۆک کۆدەبنەوە، بە یاوەری پیاوماقوڵ و پێشەنگی خێڵەکان بە گەنج و پیر، بە ئامانجی گەیشتن بە یەکلاکردنەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکە، بۆ ئەم کۆبوونەوانە جل و بەرگی نەریتی عەرەبی پێویستە، وەک نیشانەی ڕێزگرتن لە بۆنە و نەریتەکانی، سەرەتای دانیشتنەکە بە خستنەڕوی کێشەکە بۆ ئامادەبووان و بەدواداچون بۆ بۆچوونی شێخەکان و ئامادەبووانی تر دەست پێدەکات، بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و بەکۆمەڵ کە هەموو لایەک ڕازی بکات.

 

دوای تەواوبوونی ئاشتەوایی، ڕێوڕەسمی تایبەت ئەنجام دەدرێت کە ڕەنگدانەوەی قوڵای نەریتە میراسیەکانە، لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر پێشکەشکردنی قاوەی تاڵە، کە ناخورێتەوە تاوەکو ناکۆکیەکە لەناو میوانخانەکەدا چارەسەر نەکرێت، ئەمەش بە شێوەیەکی هێمای ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ناکۆکیەکە کۆتایی هاتوە، دەستدرێژکار بەرپرسیارە لە ڕێکخستنی ئاهەنگێکی ئێوارەخوانی گرانبەها کە هەموو ئەوانەی لە میوانخانەکەدا ئامادەبوون بانگهێشت دەکرێن، هەروەها ئەندامانی خێڵەکانی دیکە کە لە گوندەکەدا نیشتەجێن، ڕێوڕەسمێکی دیکەی ئەوەیە کە  مەڕێک سەرببڕدرێت لە بەردەم میوانخانەکە، بە شێوەیەکی ‌هێمای گوزارشت لەوە دەکات کە کێشەکە بەبێ خوێنڕشتن چارەسەر کراوە، و خوێنی مەڕەکە نوێنەرایەتی کۆتایی ململانێکان دەکات.