دروشمی ژن ژیان ئازادی بووەتە هێمای شۆڕشی ژنان لە ئێران

عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلان، پێیوایە ژن بەشێكی جیانەكراوەی ژیانە.

 

هەروەها دەڵێت: من هەمیشە دەڵێم "ژن بەشێکی جیانەکراوە و دانەبڕاوی ژیانە"، بەڵام دەبێت ئەوە مسۆگەر بکرێت کە تەنیا بەشێکی بابەتیی نییە، بەڵکو سوژەیەکی هۆشیار و دیاریکەریشە. بۆیە ئەو چارەسەرەی ئێمە پێشکەشی دەکەین تەنها بۆ ئێوە نییە، بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگەش پێویستییەکی بەهێزی ئازادییە، ئێوە (ژنان) لەم بوارەدا هەڵسوڕێنەرەکانی ئازادین. ئەرکەکانتان زۆر حەتمییە و پێویستە گرنگییەکی زۆریان پێبدەن.

 

نیسانی ١٩٨٩