دەرسیم بە جوگرافیا پیرۆز و دەوڵەمەندەکەی خەڵک سەرسام دەکات

شاری دەرسیم یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکانی باوەڕی کوردە عەلەوییەکان و سروشتە ناوازەکەی تایبەتمەندی جیاوازی بە شارەکە بەخشیوە، ئەو شارە ڕەنگی جیاواز و دەوڵەمەندی هەیە و لە چوار وەرزی ساڵدا دەدرەوشێتەوە.

دەرسیم

 

جوگرافیای دەرسیم کە لەلایەن خەڵکەوە بە پیرۆز و پارێزراو دادەنرێت، بە جوانییەکەی لە هەر چوار وەرزەکەدا مرۆڤ سەرسام دەکات. شارەکە بە شاخ و دۆڵەکانیەوە ساڵانێکە بەرەنگاری پڕۆژە و کانەکانی دەوڵەتی تورکیا بووەتەوە و سیستمی ئیکۆلۆژییەکەی لەگەڵ قەدەغەکردنی ڕاوکردندا دەوڵەمەندتر بووە.

 

شارەکە کە چەندین جۆری گوڵ و گیای تێدایە، سۆزێکی بێکۆتایی هەیە و ڕووباری مونزور بەناویدا دەڕژێت، لەو شارەدا کە ناوەندی باوەڕی عەلەوییەکانە، لەگەڵ شوێنە پیرۆزەکانی؛ خەڵک بەو شوێنانە و بە زمانی دایکی خۆیان بەرەنگاری لەشکرکێشی کولتووری دەبنەوە.

 

پەزکوڤی بە پیرۆز دادەنرێت

پەزکوڤی کە لەو شارەدا بە "ئاژەڵی خزر" ناسراوە، بۆ خواردنەوەی ئاویش دێنە کەناری ڕووباری مونزور، ڕێوی شاخ و بەرازی کێوی لە ناوچەکەدا هەن و ڕاوکردنیان قەدەغەیە، ئەو کەسانەی دەیانبینن سەرسامن پێیان، بەپێی باوەڕی کوردانی عەلەوی، ئەو ئاژەڵانە پیرۆزن و لەم جوگرافیایەشدا تاکە خواستی خەڵک پاراستنی سروشتە دەوڵەمەندەکەیەتی.