چالاکوانێکی سۆماڵی: ئەزموونی ژنان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێکی بوێرانەی ڕزگاری ژنە

لەیلا جەما،چالاکوانی سۆماڵی جەختی لە گرنگی کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا کردەوە، کە ژنانی ناوچە جیاوازەکانی کۆکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانیان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵیان لە بڕیاردان.

لەیلا جەما، چالاکوانی سۆماڵی بۆ یەکەمجار بەشداری لە یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نادا کرد، کە لە شاری سلێمانی لە کوردستان بە دروشمی "بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان بەڕێوەچوو.

 

لەیلا جەما جەختی لەوە کردەوە کە شێوازی باو و گۆشەگیرییەک هەیە، دەبێت بشکێندرێت و پرسی ژنان دەبێت دووبارە بگێڕدرێتەوە. ئەمەش بە دامەزراندنی بناغەکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کە باوەڕی بە ئازادی ژن هەیە، بەدی دێت. ەزموونی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێکی بوێرانەی ڕزگاری ژنە.

 

بۆ تێگەیشتن لە گرنگی کۆنگرەکە و تیشک خستنەسەر ئەزموونەکانی ژنانی پێشەنگ لە وڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و هەروەها خەباتی تەڤگەری ژنان لە سۆماڵ، ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئاژانسەکەمان ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ لەیلا جەما،چالاکوان ئەنجامدا:

 

چاوپێکەوتن: زهور مەشرقی