ڕەنج و ئابوری
-
جلوبەرگە کەلتورییەکان خواستێکی زۆریان لەسەرە
ژنێک لە هەڵەبجەی تازە بیست ساڵە کاری بەرگدروویی دەکات و دەستاودەست کارەکانی دەگەیەنێت بە کڕیارەکانی لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان .
-
نوێبوونەوە، نهێنی سەرکەوتنی ڕێناسە
هەر چەند مانگ جارێک نوێکاری لە شێوازی دیزانی کێکەکانی دەکات، هەمیشە دەیەوێت باشترین و خۆشترین کێک پێشکەش بکات، ئەزموونی حەوت ساڵ کارکردنی هەیە.
-
مەیانەکە شوێنی کۆبوونەوەی سەدان کرێکاری ژنە
ناو بازاڕی پێنجوێن کە بە مەیانەکە ناسراوە شوێنی کۆبوونەوەی سەدان کرێکاری ژنە، لە ناوچە جیاوازەکانی سنوری شارەزوور و هەورامانەوە دێن و لێی کۆدەبنەوە، لە بەیانییەکدا بەشێک لەو ژنانە سەبارەت بە بارودۆخی ژیانیان و کارکردنیان بۆ ژنها دوان.
-
ژنانی ئامەد بە کرێی کەم کار دەکەن تا بژێوی ژیانیان دابین بکەن
هاوڵاتیان بەهۆی قەیرانی ئابووری و زیادبوونی باجەوە ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە لە پەیداکردنی پارەی ئاو، کارەبا، سوتەمەنی، جلوبەرگ و خواردن، ژنانیش لە کارگەکانی دروستکردنی خشتدا ناچارن بە موچەیەکی کەم کار بکەن، تا بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
-
بینایی... نابیست و ناگوفت بەڵام خاوەن تواناو هێزە
لە سوچی یەکێک لە گەڕەکە دێرینەکانی هەڵەبجە، ماڵێکی سروشت سەوزایی و ڕازاوە بە کاری دەستی دەبینرێت، لەگەڵ بینینی ماڵەکە دەستڕەنگینی ژنێک بەدی دەکرێ کە ناگوفت و نابیستە.
-
ڕێژوان، بووە بە جێگرەوەی دایکی لە بەڕێوەبردنی خواردنگەکەیاندا
خواردنگەی نشینگە ژەمێک لە خەرپانێ کە ماوەی یانزە ساڵە کراوەتەوە و بەردەوام گەشتیاران ڕووی لێدەکەن، بۆ ماوەی شەش ساڵیشە لەلایەن ڕێژوانەوە بەڕێوەدەبرێت.
-
"ناترسین ئێمە بەهێزین"
ئایشە تورک کەسێکی تێکۆشەر و بەهێزە و عاشقی ئازادیە و بۆ ئەوەی خۆی بدۆزێتەوە و بە سروشتی خۆی بژی هەوڵ و کۆششی هەیە، لە تەمەنێکی کەمدا خێزانەکەی هەوڵ دەدەن ناچاری بکەن هاوسەرگیری بکات و ڕێگە نادەن بخوێنێت، بەڵام ئەو بەرگەی ئەو نزیکانە دەگرێت سەرەڕای هەموو ڕێگرییەکانی خێزانەکە، بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئەنتاڵیا ئاکێڤ مافی خوێندنی ١٠٠٪ بە بەخششنامەیەک بەدەستدێنێت ئایشە بانگی لە ژنان کرد و وتی: "بەڵێ، لەو کاتەی ترس و گەمارۆت لەسەرە بەڵام هەمیشە هەوڵ بدە، ئێمە ناهێڵین ئیدانەمان بکەن چونکە ئێمە ژنین لە خوێندن و کارکردنمان دوور بخەنەوە، مەترسە، ئێمە بەهێزین".
-
سارا وەک کاکتۆس خۆڕاگرە
سارا بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی، لقی دووەمی پڕۆژە بازرگانییەکەی کردووەتەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بووەتە چەکێکی کاریگەر و هاوڕێکانیشی بەردەوام پاڵپشتی دەکەن.
-
ڕێکخراوی شاڕێ لە پێناو پشتگیری گەنجاندا ئیڤێنتێکی ڕێکخست
ڕێکخراوی شاڕێ بۆ پشتگیریکردنی کاری سەربەخۆی گەنجان ئیڤێنتێکی ڕێکخست و تێیدا براندی ڕۆنیاسیان وەک نمونەی سەرکەوتنی ژنێکی گەنج ناساند.
-
بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە جیهاندا کاریگەری کردووەتە سەر دۆخی هاوڵاتیان
بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و فرۆشتنی ٦ نان بە هەزار دینار لە نانەواخانەکاندا، هاوڵاتیان ڕەخنەی زۆریان لە حکومەت و دەسەڵات گرت و داوایان کرد چیتر میللەت بێدەنگ نەبێت لەئاست خراپی دۆخی ئابووری، ناڕەزایەتییەکانیش وایکرد دەستبەجێ نوێنەرانی چاودێری بازرگانی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن.
-
ئامینە مەحمود: تا بەروبوومى خۆماڵی مابێت بەرووبومى دەرەوە بەکارناهێنین
لە کەشێکى پایزانە و لە گوندی قاجری سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، خانویەکی لێیە و دوو ژنی ڕەنجکێش بە دەم خەندە و پێکەنینەوە پێشوازیان لێکردین و وتیان: سەرەتا وەرن چایەکى گەرم بخۆن و پاشان دەچین بامیە و تەماتەو بەروبوومى خۆماڵی دەچنینەوە.
-
"ئێمەی ژنانی عەفرین بێ چاندن ناتوانین"
مەزییەت لەڕێگەی چاندنەوە بژێوی ژیانی دابین دەکات و چاندی ڕەسەنی خۆشیان دەپارێزیت، لە پەناگەی ئاوارەبوونەکەشیاندا باخچەیەکی دروستکردووە و سەوزایی تێدا دەچێنێت، دەشڵێت: ئێمەی ژنانی عەفرین بێ چاندن نابین.
-
ژنان لە ئامەد دەست دەکەن بە ئامادەکاری بۆ زستان
لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دا، ژنان لە ئامەد دەست دەکەن بە ئامادەکاری بۆ زستان، سەوزە وشک دەکەنەوە وەک: بیبەر، باینجان، بامێ، سەوزەواتەکان پێکەوە بەستراونەتەوە بۆ وشککردنیان لەسەر باڵکۆنەکەیان.
-
کارگەی نیلۆفەر سابوون و شامپۆی سروشتی تێدا دروستدەکرێت
شەیدا ژنێکی گەنجە لە دوای تەواوکردنی خوێندن و زانیاری وەرگرتن دەربارەی زیانەکانی بەرهەمە کیمیاییەکان، بڕیار دەدات کە سابوون و شامپۆی سروشتی بەرهەمبهێنێت و ئێستاش خاوەنی کارگەیەکە.
-
تامی نانی تەنور بە دەستی ژنانی حەسەکە
حەمشا حسێن بە شەو هەویرەکەی ئامادە دەکات و بەیانی زوو ئاگر لە تەنوور دەنێت بۆ ئەوەی نان بۆ خێزانەکەی ئامادە بکات.
-
ڕووناک بە دروستکردنی کارگەیەک بایکۆتی کاڵای تورکی دەکات
ڕووناک ماوەی ١٤ ساڵە بە دروستکردنی چەند جۆرێکی زەیت و سرکەی خۆماڵی بایکۆتی کاڵای تورکی کردووە، هیچ بەرهەمێکی بیانیش بەکارناهێنێت.
-
ژنانی غەزە لە ڕووەکی سروشتی بەرهەمی جوانکاریی بەرهەمدەهێنن
ژمارەیەک لە ژنانی غەزە لە کارگەیەکدا بە گیای سروشتی چەندین بەرهەمی جوانکارییان بەرهەمهێناوە، وەک: شامپۆ و شێدارکەرەوە، بۆ فرۆشتنەوەیان لە دەرمانخانە و فرۆشگاکاندا.
-
حەسەکە، یاری منداڵانەی ڕەنگاوڕەنگ لە پێشەنگای میر
ئەمەل عێزەت لە حەسەکە پێشەنگایەکی بۆ یاری منداڵان کردووەتە و ئامانجییەتی دڵی منداڵان خۆش بکات و بژێوی ژیانی خێزانەکەشی دابین بکات.
-
دەربەندیخان، ژنێک ٢٠ ساڵە کاری ڕاگەیاندن دەکات
سەرەڕای گرفتە کۆمەڵگەییەکان، خۆشەویستی بۆ پیشەی ڕاگەیاندن پشوو درێژی لە کارەکەی پێ بەخشیووە، تا ئێستاش وەک تەنیا ژنی شارۆچکەی دەربەندیخان بەردەوامە لە پیشەکەی.
-