فاتمەی دارتاش: ژنان دەتوانن هەموو کارێک بکەن

فاتمە شەریفی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی قاهیرەیە، کاری دارتاشی دەکات کە بە کاری پیاوان ناسراوە و بە کارکردنی ئەو نۆرمە کۆمەڵایەتییانە دەشکێنێت کە بەسەریدا سەپێندراون.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- ژنان دەتوانن لە زۆربەی پیشەکاندا کاربکەن وەک دارتاشی و توانیویانە توانای خۆیان دەربخەن، فاتمە شەریف، تەمەنی ٣٠ ساڵە و دایکی منداڵێکە، ئەو نۆرمە کۆمەڵایەتییانە دەشکێنێت کە لە ڕێگەی کارەکەیەوە بەسەریدا سەپێندراون.

 

جیاکاری و سنووردارکردنی ژنان

فاتمە شەریف تیشکی خستەسەر سنووردارکردنی ژنان لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا و وتی: ئامانجی سەرەکی ئەم وتنە سنووردارکردنی ڕۆڵی ژنانە و دەترسن ژنان کاری پیاوان بگرنە دەست، نەک تەنها لە دارتاشی لە زۆر کاری تریشدا،  کێشەکە لە هۆشیاری خەڵکدایە کە بەگوێرەی ئەوان، ژنان ناتوانن ئەم جۆرە کارانە ئەنجام بدەن و ئامێرەکان بەکاربهێنن، ئەمەش بۆچوونێکی هەڵەیە، کێشەی ژنان لە دارتاشیدا بە زۆری لە پڕۆسەی دانوستاندن لەگەڵ پیاواندایە، کاتێک دەچێت بۆ جۆری تەختەکان، دەڵێن بڕۆ پیاوێک لەگەڵ خۆت بهێنە، ئەوان ناتوانن ژنان قبوڵ بکەن کە قسەیان لەگەڵ بکەن.

 

فاتمە باسی لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی کارەکەی کرد و وتی: زۆر کەس حەزیان لە بەرهەمەکانم بوو، دواتر یەکەم گرێبەستم وەرگرت، کۆمەڵێک کەلوپەلی ماڵم دروست دەکرد، شارەزایی من بەس نەبوو لەو کاتەدا، چوومە وەرزشەی باوکی هاوژینەکەم و لەوێوە هەموو وانەکانی ئەم پیشەیە فێر بووم، من بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر کورسییەک دانیشتم و تەنها سەیری کارەکانی ستافەکەم دەکرد، دواتر بینیم کە دەتوانم وەک هەر کارمەندێکی دیکە کار بکەم.

 

"پێیان وتم ئەم کارە بۆ ژنان نییە"

فاتمە شەریف، بەهۆی ئەو فشارانەی کە ڕووبەڕووی پیشەکەی بووەتەوە دەستبەرداری کارەکەی نەبوو، وتی: یەکێک لە گەورەترین زەحمەتییەکان کە ڕووبەڕووی بوومەوە ئەوە بوو کە باوکی هاوژینەکەم قایل بکەم، کە لە ناوچەیەکی بەناوبانگدا کار دەکات کە ژنان بە دەگمەن کاری تێدا دەکەن، کارکردن لەگەڵی لە هەمان وۆرکشۆپدا شەرمەزارکەر نەبوو، و لەو کاتەدا مشتومڕێکی گەورەمان هەبوو چونکە ئەو ڕەتی کردەوە ڕێنماییم بکات و یارمەتیم بدات بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکەیە بەهۆی ئەو قسانەوە بوو کە ڕێبواران و ئەو کەسانەی کە دەهاتن بۆ وەرشەکە دەیانکرد، بەڵام بە سووربوون لەسەر کارکردن لەم پیشەیەدا کە هەڵمبژاردووە، توانیم قەناعەتی پێ بهێنم کە قبوڵی بکات و پشتگیریم بکات، لە سەرەتادا زیانم بەرکەوت لەبەر ئەوەی نەمدەویست بچمە ناکۆکییەوە لەگەڵ پیاواندا، بەڵام دوای ئەوەی پیشەکەم بە باشی فێربووم، ئێستا ڕووبەڕووی ئەوان دەبمەوە و داوای مافەکانم دەکەم و باسی ئەوە دەکەم کە دەمەوێت چی بکەم، نەک ئەوەی ئەوان دەیانەوێت.

 

"بوون بە دایک ئاستەنگ نییە"

فاتمە شەریف ئاماژەی بەوەکرد بوون بە دایک بەربەست نییە لەبەردەم کارکردندا: بوون بە دایک هەرگیز بەربەست نییە بۆ ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت خۆیان بسەلمێنن، بەڵام کێشەکە لەو کەسانەدایە کە دەیبینن، سەرەتا کچەکەمم لەگەل خۆم دەهێنا بۆ کار، زۆر دڵتەنگ بووم چونکە ئەو بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵم بوو لەناو کەلوپەلی ڕاکێشان و دار و درەخت، بۆیە بڕیارم دا بیبەمە لای دایکم، دیسان لە دۆخێکی ناخۆشدا بووم بەوەی کچەکەم بەجێدەهێڵم و کار دەکەم.

 

"ژنان دەتوانن هەموو کارێک بکەن"

فاتمە شەریف ئاماژەی بەوەدا کە ژنان دەتوانن لە هەموو بوارەکاندا سەرکەوتوو بن، لە کۆتای قسەکانیدا وتی: دەبینم زۆرێک لە پیاوان ئەو بیرۆکەیە بڵاو دەکەنەوە کە ژنان ناتوانن ئەمە بکەن بۆ ئەوەی باشتر دەسەڵاتی خۆیان بەکاربهێنن و بەسەر ژناندا بسەپێنن بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگادا، بەڵام ئێستا ژنان دەتوانن بە ئاسانی لە هەموو پیشەکاندا کار بکەن وەک میکانیکی و دارتاشی و کارەکانی قاوەخانە و بازاڕەکان، زۆر ژنم بینی کە خۆیان سەلماندووە و قسەکانیان دەبیسترێت، هیچ شتێکم لە دارتاشەکانی دیکە کەمتر نییەو بە توێژینەوە و زانیاری و پەرەپێدانی بیرۆکە و کەلوپەلەکانم بەگوێرەی پیشەکەم لە سەروو ئەوانەوەم.