لەتیفە باقا بە نووسینەکانی باسی جیهانی ژنان دەکات

لەتیفە بەقا کە نووسینەکانی هەمووی باس لە کەیسی ژنان و ئەو کێشانە دەکات کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، لە ڕێگەی نووسینەکانییەوە هەوڵ دەدات هۆشیاری لە کۆمەڵگەدا دروست بکات.

ڕەجا خیرات

 

مەغریب- نووسەری مەغریبی لەتیفە بەقا، زۆربەی نووسینەکانی لەسەر پرسی ژنانە، هەوڵ دەدات بە نووسینەکانی سەبارەت بە ژنان هۆشیاری لە کۆمەڵگەدا بڵاوبکاتەوە.

 

لەتیفە بەقا سەبارەت بە نووسینەکانی دەڵێت: نووسین لەسەر دۆسیەی ژنان زۆر باشە، نووسین سەرچاوەی بیری مرۆڤەکانە و ئەو بیرکردنەوانە کاتێک دەگەنە دەست خوێنەران جێگەی خۆی دەگرێت، هەروەها دەتواندرێت هۆشیارکردنەوە لە ڕێگەی نووسینەوە بنێردرێت، پەرتووکەکەم بە ناوی "ژوورەکەی ڤێرجینیا وۆلف" پێکهاتووە لە چیرۆکی ژنانی دەوڵەمەند سەبارەت بە سەربەخۆیی ماددی و ڕۆحی ژنان.

 

"توڕەیی خۆم لە ڕێگەی نووسینەوە نیشان دەدەم"

لەتیفە بەقا سەبارەت بە بزووتنەوەی فێمینیست و پەیوەندییەکەی لەگەڵ داواکاری نووسەران وتی: لەم دواییانەدا گرنگیم بە زۆرێک لە داواکارییە کولتووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی داوە، بەڵام بەڕای من داواکارییەکانی پەیوەست بە داهێنان و نووسین پشتگوێ خراوە بۆیە هەڵبژاردنی من ئەوەیە کە بەردەوام بم لەم هۆشدارییە نووسینم وەک فۆرمێک لە بیرکردنەوە هەڵبژاردووە چونکە من لە ڕێگەی نووسینەکانمەوە توڕەیی خۆم بەرامبەر کۆمەڵگەی پیاوان دەردەبڕم.

 

"نابێت ئەدەب بە بێ بایەخ تەماشابکرێت"

لەتیفە بەقا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئەدەب و خەباتی ژنان دەڵێت: هەندێک لە ڕەخنەگران نازانن چۆن ڕەخنە بگرن، لە سەرەتاوە نووسینەکانم لەسەر ژن و کەیسەکانیان بوو، بە سەفەرکردن بۆ جیهانی ژنان چەندین کەیسم لەسەر ژنان نوسیوە، نووسینەکانم ڕاستەوخۆ باس لە کەیسی ژنان و تایبەتمەندییەکانیان دەکەن، مرۆڤ نابێت دەقەکە تەسک بکاتەوە، ڕەخنە ڕاستەقینەکان ئەوانەن کە تایبەتمەندی شێواز و جیاوازی دروست دەکەن.

 

"نووسراوەکانم لەسەر بابەتی ژنانە"

لەتیفە بەقا سەبارەت بە نووسینەکانی سەبارەت بە ژنان دەڵێت: من نوسەرێکی ژنم بۆیە لەسەر بارودۆخ و هۆکاری ژنان دەنووسم، هیوادارم کاریگەری نووسینەکانم ڕاستەوخۆبێت و کاریگەری لەسەر خوێنەران هەبێت، پێش ئەوەی بنووسم لەگەڵ ئەو ژنانەدا دەژیم و سەیری ژیانیان دەکەم، دەنووسم بۆ ئەوەی بتوانم بە نووسینەکانم کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دروست بکەم، من تەنیا لە ڕێگەی نووسینەکانمەوە پرسەکانی کۆمەڵگاکەم بەرەوپێش نابەم بەڵکو لە ڕێگەی هەندێک بابەتەوە کە لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوی دەکەمەوە باس لە کێشەکانی ژنان و کۆمەڵگاکەم دەکەم.

 

"بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی ژنان دەکەم"

لەتیفە بەقا سەبارەت بە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە بزووتنەوەکانی ژنان لە مەغریب وتی: من بەشێکم لە بزووتنەوەی فێمینیستەکان لە مەغریب، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا کەمتر ئامادەبووم بۆ ئەوەی زیاتر بە کەیس و کێشەکانی ژنانەوە سەرقاڵ بم و چارەسەریان بۆ بدۆزمەوە.