بەرهەمێکی ژین ڕەفیق حیلمی بە مەراسیـمێک بڵاوکرایەوە

لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، یەکەمین بەرهەمی ژین رەفیق حیلمی بە ناونیشانی "من ژینم، بەڵام دڵ پڕ لە برینم" بڵاوکرایەوە.

سلێمانی

 

ئێوارەی ٢٧ی ئاب، لە هۆڵی خاکی شاری سلێمانی بە هاوکاری ئینستیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەر، هۆنەر، ئەدیب و ڕۆشنبیران و خوێنەران، مەراسیمێک بۆ ناساندنی پەرتوکی "من ژینم، بەڵام دڵ پر برینم" بەڕێوەچوو.

 

لە مەراسیمەکەدا نەرمین عوسمان، نووسەر، خوێندنەوەی بۆ بەرهەمە ئەدەبییەکە کرد، کە کۆی هۆنراوەکانی نووسەرە و لە دوو توێی پەرتوکێکدا کۆکراوەتەوە و بە هاوکاری هاوکاری ئینستیوتی نارین بۆ توێژینەوە بڵاوکراوەتەوە.

 

پەرتوکەکە لە نووسینی نووسەر ژین ڕەفیق حیلمییە و لە بارەیەوە نووسەر دەڵێت: ناوەڕۆکی هۆنراوەکانی لە بارەی کوردایەتیە.

 

مەراسیمەکە بە واژۆ کردنی پەرتوکە و بەخشینی بە ئامادەبووان کۆتایی هات.