شوێنەواری ژیانی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی: شەوچەرە

دەنگبێژی و چیرۆکگێڕانەوە لە دێرک کە کۆمەڵگەی کۆمەڵایەتی و هاوبەشی تێدا زیندووە، بە شەو ڕۆح و هەستی مێژووی کۆن و کۆمەڵایەتی دەژێتەوە.

بێریڤان ئینتاچی

 

دێرک- شوێنەواری ژیانی کۆنی کۆمەڵایەتی لە کولتوری کوردیدا بە زیندوویی ماوەتەوە، یەکێک لەم کولتوورە دێرینە، شەوچەرەیە، بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز، چونکە کار و چالاکییەکان کە لە دەرەوە ئەنجام دەدرێن، وەک کشتوکاڵ و هتد، ئەندامانی کۆمەڵگە لە شەوە درێژەکاندا کۆدەبنەوە، لەم کۆبوونەوەیەدا کەسێک شەوچەرە بەڕێوە دەبات و وەک هەموو چالاکییه کۆمەڵایەتییەکانی ناو کۆمەڵگە ژن و پیاو پێکەوه بە دەنگبێژی گۆرانی دەڵێن، لە پایزەوە تا وەرزی بەهار، هەموو شەوێک لە ماڵێکدا کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی مێژووەکە بگوازنەوە بۆ نەوەی نوێ، ئەوان بە ڕێگەی دەنگبێژی و چیرۆکی دێرین کولتوور بۆ داهاتوو دەگوازنەوە، کۆمەڵگەی کورد لە ڕێگەی ئەم دەنگانەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە هەموو کار و چالاکییەکانیاندا کردووە بە بنەما، شەوانەیان بە خۆشی لەگەڵ ئەو کولتوورە بەسەر بردووە و ئاگاداری مێژووی خۆیان بوون، ئەمەش تا ئێستا هەوڵ دەدرێت بە زیندووی بهێڵرێتەوە.

 

لە شاری دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ دەبینین کە بەرهەمەکانی کۆمەڵگەی کۆن هێشتا زیندووە، دەنگبێژان و چیرۆکگێڕەوەکان کە مێژوو بە هەموو وشەکانیان دەگێڕنەوە، شەوچەرەیان بۆ ئاژانسەکەمان ڕێکخست، دەنگبێژان حەلیم محەمەد لە گوندی بەستا سوس، خانێ ئەڤدیلە حسێن لە گوندی بەستا سوس، حازم دەروێش خەڵکی گوندی مێرگە میرا، عەلی یوسف بە ڕەچەڵەک خەڵکی جزیرەی بۆتانە، شەوێکی ڕەنگاوڕەنگ بە گۆرانییەکانیان، دەنگبێژییەکانیان، چیرۆکەکان شەوێکی ڕەنگاوڕەنگیان پێبەخشین.

 

گێڕانەوەی مێژوو لە ڕێگەی شەوچەرەوە

دەنگبێژ حازم دەروێش بە گۆرانی 'هەلیا میرۆ' دەستی بە شەوچەرە کرد، دوای گۆرانیەکی جوان کە ڕۆحی ئێمەی گەرم کرد، گۆرانیبێژ عەلی یوسف لەسەر شەوچەرە کە لە مێژووی کورددا جێگەی گرنگی هەیە ڕوونکردنەوەی دا و وتی: ئێستا باسی ئەفون و هێژال دەکەین و گۆرانیبێژەکە دەستی کرد بە گۆرانی وتن.

 

پاشان گۆرانیبێژانی ژن حەلیم محەمەد و خانێ ​​ئەڤدیلە حسێن گۆرانی 'مەمانی'یان وت.

 

ئەزموونی سوڵتان

ئەو شەوانەی دەوڵەمەندن بە دەنگبێژی، بێ چیرۆک نین، لەسەر ئەمە، گۆرانیبێژ حازم دەروێش چیرۆکی 'سوڵتان'ی گێڕایەوە، کە دەوترێت لە بۆتان ژیاوە و بەشێک لە ئەزموونی ئەو سەردەمانە دەگێڕێتەوە، هەروەها بە گۆرانی دەنگبێژی باس لە چیرۆکی پڕ لە ئازاری ئەو سوڵتانە دەوترێتەوە کە بە ناچاری هاوسەرگیری دەکات، پاشان گۆرانیبێژەکان گۆرانییەکانیان پێکەوە دەوتەوە.

 

"ناهێڵین لەبیر بکرێت"

خانێ ئەڤدیلە حسێن، کە لە شەوچەرەدا باسی لە پاراستنی کولتوور کرد، وتی: کولتووری ئێمە کولتوورێکی پیرۆزە، هەرگیز نابێت بەبێ خاوەنی بەجێی بهێڵین، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ پاراستنی ئەم کولتوورە دەیکەین، پێشتر جگە لەم کولتوورە هیچی ترمان نەبوو، گۆرانییەکانی هاوسەرگیری هەموویان بە شێوەی زارەکی دەوترانەوە، ئێمە ناهێڵین ئەم نەریتە لەبیر بکرێت.

 

"دەبێت بپارێزرێت"

عەلی یوسف جەختی لە پاراستنی کولتوور کردەوەو وتی: ئێمە بەم کولتوورە خۆمان پاراست و گەیشتوینە ئەمڕۆ، نەوەیەک کاریان بۆ نەوەیەکی تر کرد تا بگاتە سەردەمی پێنووس و نووسینەوەک، بۆ هۆنەران و نووسەرانمان ئەوەیە کە ئەم کولتوورە بنووسن و لە خوێندنگەکاندا وانەیان لەسەر بخوێندرێت، بۆ ئەوەی خوێندکارەکانمان بتوانن بخوێننەوە و فێری کولتوورەکەیان بن، بەخێرهاتن بۆ ئەم شەوە، تا شەوێکی خۆشی تر، بە ئارامی بمێننەوە و بەختێکی باش بۆ هەمووتان.