ئێما میکایلیان: دەمەوێت لە ڕێگەی شانۆوە جینۆسایدی ئەرمەنەکان پیشان بدەم

ئێما دەیەوێت لەسەر شانۆی ئەرمینیا و لەسەر شانۆی جیهان وەک ئەکتەرێکی ئەرمەنی نمایش بکات، باس لە گەشتەکەی دەکات وەک ئەکتەرێک کە ٣ ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە.

سورگوڵ شیخۆ

 

تل تەمر- ئەرمەنیەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەگەڵ کورد و عەرەب دەژین، بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی پێکهاتەی ئەرمەنەکان، توانییان جارێکی دیکە ناسنامەی خۆیان بەدەستبهێنن و یەکتر بناسن و جارێکی دیکە لەژێر سیستمێکی دیموکراسیدا کۆببنەوە.

 

شۆڕشی ١٩ی تەمووز زۆرترین کاریگەری لەسەر پێکهێنانی مەیدانیی کولتووری ئەرمەنییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەبوو، کە پەرەیان بە هۆنراوە، پەیکەرسازی، مۆسیقا، هەڵپەڕکێ، ڕۆمان، شانۆ، سینەما و جۆرەکانی تری هونەر دا.

 

ئێما میکایلیان تەمەنی ١٩ ساڵە، بە سەرکەوتوویی پۆلی ١٢ی ئامادەیی تەواو کردووە و دەست بە زانکۆ دەکات، باپیر و داپیرەی لە جینۆسایدی ئەرمەنەکانی ساڵانی ١٩١٣-١٩١٥دا ژیاون، باپیرەی لەگەڵ خێزانێکی عەرەبی وەک هەموو ئەرمەنییەکان گەورە بووە کە دەیانتوانی خۆیان لە جینۆساید ڕزگار بکەن، بەڵام وەک ئەرمەنی بێ ماف و زمان و کولتوور و مێژوو و شوناس ژیاوە، ئەمڕۆ جیاوازە و ئەرمەنییەکان بە زمانی خۆیان قسە دەکەن و کولتوورەکەیان دەپارێزن و ئاگاداری مێژووی خۆیانن.

 

ماوەی ٣ ساڵە ئێما میکایلیان لە گروپی سەمای فۆلکلۆری ئارتساکس لە کۆمیتەی ڕۆشنبیری ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنستان سەرپەرشتی سەما دەکات، لە گروپی شانۆی ئاراراتیشدا نواندنی کاریگەری پێشکەش کردووە، ئێما میکایلیان باسی گەشتەکەی لە بواری نواندن و شانۆدا کرد و ڕایگەیاند.

 

ئامانجی ئاست و شوێنی بەرزە لە جیهانی شانۆدا

ئێما میکایلیان گواستنەوەی خۆی بۆ گرووپی شانۆ بە ڕێکەوت پێناسە کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هاوڕێکانم لە نێوان خۆیاندا دەمەقاڵەیان دەکرد و دەیانگوت ئێمە بەشی شانۆ دەخوێنین، بەڵام من زۆرم خۆش نەدەویست ڕۆژەکان تێپەڕین، بیستم کە ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنستان جارێکی تر لە پرۆسەی دروستکردندایە من جێگەی خۆمم لە کۆمیتەی ڕۆشنبیریدا گرتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ دەستم کرد بە نواندن و نواندنم دەکرد، ڕۆڵێکم لە شانۆدا بینی بەم شێوەیە ویستم بەردەوام بم و بگەمە بەرزترین ئاست لە جیهانی شانۆدا لە ئێستادا هەست دەکەم ڕۆژێک بەبێ نواندن بەتاڵە.

 

تایبەتمەندیەکانی ئەکتەر

ئێما میکایلیان باسی لە هەندێک وردەکاری لە نواندنی شانۆ کرد کە پێویستە ئەکتەرەکان لە کەسایەتی خۆیاندا جێبەجێی بکەن و وتی: ئەکتەرەکان کاتێک لەسەر تەختەی شانۆن نابێت شەرم لە بینەر بکەن، نابێت شەرم لەو ڕۆڵە بکەن کە دەیگێڕن، پێویستە بە جۆرێک هەست بکەن تەنها ئەو کەسە هەیە کە ڕۆڵەکە دەگێڕێت گرنگترین شت ئەوەیە زمانەکەیان لاواز نەبێت بۆ ئەوەی بگاتە بینەر یادەوەرییەکی باش و خەیاڵێکی فراوانیان هەبێت توانای جێبەجێکردنی ڕۆڵی ئەو کەسەی کە دەیگێڕن و هەست بە خۆیان بکەن لە ڕووداوەکە و کاتەکەیدا.

 

ئەم تایبەتمەندیانە وایکردووە دەرهێنەرانی شانۆ بڵێن ئێمان تایبەتی هەیە و دەتوانێت ڕۆڵی هەموو کارەکتەرە ڕۆڵگێڕانەکان بە باشی بگێڕێت وتی: کاتێک ڕۆڵێکی دڵتەزێن دەگێڕم، سەیری چاوەکانی بینەران دەکەم تاوەکو لە ڕاستیدا دەگریم تا بتوانم بە وەستایانە ڕۆڵەکە بگێڕم و ئەوە ئەو پەیامەیە کە دەمانەوێت بیگەیەنینە بینەران.

 

گەشتێک بەناو جیهانی شانۆ و دۆزینەوەی نهێنییە شاراوەکانیدا

ئێما میکایلیان باسی لەوەشکرد کە لە زۆرێک لە سینەماکان ڕۆڵی گێڕاوە و دەڵێت: لە زۆر شانۆ و فیلمدا ڕۆڵم بینیوە و خەونیشم هەیە لە شانۆگەلێکی گەورەتریشدا ڕۆڵ بگێڕم، ئەکتەری شانۆم ئێستا، بەڵام هێشتا پێویستم بە کاتێکی زۆرە بۆ ئەوەی بگەمە ئاستی شارەزایی، بۆ ئەوە زۆر کاردەکەم دوور و ئەوانەی سەیری دەکەن و فۆڵۆوم دەکەن لەسەر سۆشیاڵ میدیاکانیش حەزیان لە نواندنەکەمە بۆیە ئەمە هیوا و متمانەیەکی زۆرم بۆ بەردەوامبوون لە گەشتەکە پێدەبەخشێت.

 

"شانۆ تیشک دەخاتە سەر هێزی ئەکتەر"

ئێما میکایلیان جیاوازی نێوان سینەما و بەرهەمە شانۆییەکانی باسکرد و وتی: هەردوو بەرهەمەکە سەختیی خۆی هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا بەرهەمی شانۆ قورسترە لە بەرهەمی سینەما، چونکە شانۆ کارێکی وەهایە کە ئەکتەرەکان لەسەر شانۆن و بینەریش تێیدایە و لەبەردەمیاندایە، ئەکتەرەکان دەبێت ئاگاداری هەموو وردەکارییەکانی دەوروبەریان بن، دەبێت سەرنجی بینەر لەسەر شانۆ بهێڵنەوە، دەربڕینی دەموچاویان نابێت بگۆڕێت و تا کۆتایی ڕۆڵەکانیان بە باشی ئەنجام بدەن، سینەما جیاوازە ڕەنگە هەڵە ڕووبدات و دووبارە ئەنجامی بدەنەوە بەڵام لەسەر شانۆ ئەکتەر پێویستی بەوەیە بەردەوام بێت لەو ڕۆڵەی دەستی پێکردووە و بە سەرکەوتوویی پێشکەشی بکات، خودی خۆم حەزم لە کارکردنە لە سینەمادا و دەمەوێت گەشە بکەم و لەسەر شاشەکان دەربکەوم، بەڵام شانۆ تیشک دەخاتە سەر هێزی ئەکتەر لێرەدا ئەکتەر دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی لەسەر شانۆ بسەلمێنێت، هیچ ڕێگە و بیرۆکەیەکی تر نییە بۆ گەیشتن بە بینەر هەر بۆیە کاری شانۆم زیاتر پێ باشترە لەوانەی لە سینەمادان.

 

"دۆسیە و جینۆسایدی ئەرمەنەکان بابەتی شانۆیە"

ئێما میکایلیان بەو ڕۆڵانەی دەیگێڕێت سەرنجی بۆ پرسی ژنان و کۆمەڵگە بە گشتی و جینۆسایدی ئەرمەنەکان بە تایبەتی ڕادەکێشێت و دەڵێت: ئێمە زۆرترین گرنگی بە دۆزی ئەرمەنییەکان دەدەین، وەک سەرکەوتنەکانی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنییەکان، جینۆسایدەکان کە ڕووبەڕووی دەبینەوە و ئەو ژنانەی کە بوونە قوربانی جینۆسایدەکە، ئێمە لەسەر بنەمای ئەم کارە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین، پێویستە هەمووان شوێن خەونەکانی خۆیان بگرن ڕەنگە من ببمە دەرهێنەر، بەڵام دەرهێنەرانی شانۆ ئەگەر پێشتر شانۆیان نەکردبێت ناتوانن دەرهێنەرێکی باش بن.

 

ئێما میکایلیان لە کۆتایدا وتی: لە ڕێگەی شانۆوە دەمەوێت نیشانی بدەم کە ئەرمەنییەکان چۆن کۆمەڵکوژ کران، لە ڕێگەی شانۆوە دەمانەوێت بڵێین هەموو هێزەکانی جیهان دژی ئێمەن، ئێمە دەستبەرداری خەون، کولتوور و مێژووی خۆمان نابین.