ڕاپۆرت

  • لە مانگێکدا ٣٧٠ وتاری پیاو و ٣٧ وتاری ژن بڵاوکراوەتەوە 

    لە کۆی ١٠ ماڵپەر و سایتی باشوری کوردستان، لە ماوەی مانگێکدا تەنها ٣٧ وتاری ژن بڵاوکراوەتەوە، لە کاتێکدا چەندەها نووسەری ژنی بەتوانا بوونیان هەیە.

  • زمانێک مێژووەکەی هەزاران ساڵ بێت لاوازە؟ 

    زمانی کوردی، مێژوویەکی هەزاران ساڵەی هەیە و خاوەنی سەدان هەزار وشەیە، ئەگەرچی ئەکادیمیای تایبەت بە پاراستنی زمانی کوردی هەیە، بەڵام تا ئێستا کارێکی نەکردووە جێی باسبێت، مامۆستایەکی زانکۆش ڕەتیدەکاتەوە زمانی کورد کێشەی کەمی وشەی هەبێت. تەرزە تەها

  • ئەسمەهان عەلی بەستنی دووەم کۆنفڕانس لە ژنان پیرۆز دەکات 

    نوێنەری کۆنگرە ستاری لوبنان "ئەسمەهان عەلی" ئەوە ڕووندەکاتەوە، لوبنان ناوەندی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و چەندین ژنی تێکۆشەری وەک ساکینە جانسسە، بۆیە دووەمین کۆنگرە لە لوبنان بەستراوە. تەوار پێنجوێنی

  • شیرین موراد: کێشەی ژنان لە سەرجەم گەلانی جیهاندا یەکە 

    بە بەشداری ١٠٠ وڵات، دووەمین کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو، ژنانی کوردیش باسیان لە خەباتی دیموکراتی بەدەستهاتوو کرد، شیرین موراد، ڕایگەیاند لە کۆنفڕانسەکەدا باس لە بەدەستهێنانی یەکسانی جێندەری و پێشکەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کرا. تەوار پێنجوێنی

  • سارا ڕەزا: با ژنانی وڵاتە جیاوازەکان یەکگرتووبن لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی زەوتکراو 

    لە دووەمین کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باکوری کوردستان، ژنانی تەڤگەری ئازادی لە باشوری کوردستان بەشداریان کردووە لە پێناو گۆڕینەوەی ئەزموونی ئەو توندوتیژیانەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ڕووبەڕووی دەبنەوە. تەوار پێنجوێنی

  • نەبوونی سیستمی چاودێری هۆکارە بۆ گێچەڵ لە تەکسیەکاندا 

    ژنان نەبوونی سیستمێکی چاودێری ورد و فلتەرێک بۆ کاری شۆفێری تەکسی بۆ هۆکاری بەردەوامی گێچەڵ و بێزارکردنیان لە تەکسیدا دەگەڕێننەوە، بە جۆرێک زۆرینەی ژنەکان لە ئێستادا باوەڕیان بە شۆفیری تەکسی نەماوە. شنیار بایز

  • مردن بووەتە چارەنوسی چەندەها مرۆڤی برسی، ڕۆژانەش چەندەها تۆن خۆراک فڕێ دەدرێت 

    لە چێشتخانەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە بڕێکی زۆر خۆراک فڕێ دەدرێت، هەندێک تەنها لەپێناو گرتنی وێنەیەک داوای بڕێکی زۆر خواردن دەکات و دواتر دەبێتە پاشەڕۆ، لەبەرامبەردا ساڵانە ٩ ملیۆن کەس بەهۆی برسێتیەوە گیان لەدەست دەدات.

  • لە پشت کوشتنی ژنانەوە ...٦ 

    لە گەرمیانەوە چالاکوانێکی بواری ژنان، کێشەکانی ژنان لەو ناوچەیەدا دەخاتەڕوو، کە ڕۆژانە بەردەوام ئامارەکانی توندوتیژی لەو دەڤەرە زیاد دەکات، کە هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخە بۆ سەروەرنەبوونی یاسا دەگەڕێنێتەوە، داواش دەکات ژنان بەرامبەر توندوتیژییەکان بێدەنگ نەبن.

  • لە پشت کوشتنی ژنانەوە ...٥ 

    توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان لە شاری کەرکوک

  • لە پشت کوشتنی ژنانەوە ...٤ 

    کەمن ئەو ناوچانەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە ئاستێکی زۆر نزمدایە، بەڵام لە پارێزگای هەڵەبجە ئامارەکانی توندوتیژی لە نزمترین ئاستدایە، چالاکوانێکی بواری ژنان دەبارەی توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان لە هەڵەبجە دەدوێت.

  • لە پشت کوشتنی ژنانەوە ...٣ 

    شنە عەلی، هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییەکان و کوشتنی ژنان دەگەڕێنێتەوە بۆ لاوازی ڕۆڵی دادگاکان، کە پاساو بۆ کوشتنی ژنان دەهێندرێتەوە، هەروەها جەختیش لەوەدەکاتەوە ئەگەر کۆدەنگی بۆ کەیسەکانی ژنان هەبێت، کەیسەکانی ژنان بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا دەڕوات.

  • پەخشان زەنگەنە: لە هەر تەنگەژەیەکدا گەورەترین زیان بەر دۆزی ژنان دەکەوێت 

    پەخشان زەنگەنە، ئەمینداری پێشوی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی هەرێمی کوردستان،پێی وایە قەیرانی دارایی و کێشە و تەنگەژە سیاسی و ئابورییەکان کاریگەریی ڕاستەخۆ دەکەنە سەر دۆزی ژنان، هەمیشە لە کاتی هاتنە ئارای هەر کێشەیەک زۆرترین زیان بەر ژنان دەکەوێت.

  • لە پشت کوشتنی ژنانەوە ...٢ 

    عاسیمە زێباری، چالاکوانی داکۆکی لە مافی ژنان لە شاری دهۆک باس لەوە دەکات، کە ئەقڵەیەتی پیاوسالاری و باوکسالاری تەواو ژنیان کردووەتە کۆیلەی خۆیان، بۆیە ژنان ناتوانن یەکگرتووبن، هەروەها ئەو ئامارانەی دەبارەی توندوتیژییەکان بڵاودەکرێنەوە ڕاست نین، زۆرینەییان دەشاردرێنەوە.

  • مێژووی ئەم شارە بووەتە زبڵخانە 

    لە هەر شوێنێکی سلێمانی دەڕوانیت بووەتە بینا و باڵەخانەی بەرز، شارستانیەتی و تایبەتیمەندییە مێژووییەکانی ئەم شارەش بوونەتە کەلاوە و زبڵخانە، مۆرکی شارەکەش بووەتە وێرانە.

  • دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان دەشاردرێتەوە و لە دادگاکانیش بێئەنجام دەبن 

    پاش زیاتر لە ساڵێک و ٦ مانگ، هێشتا کەیسی لاڤانی تەمەن ٩ ساڵ وەک خۆیی و بێ ئەنجام ماوەتەوە، ئەندامێکی ڕێکخراوی منداڵانیش باس لەوەدەکات کە دەستدرێژییەکان بۆ سەر منداڵان زیادییان کردووە بەڵام ئاشکرا ناکرێن.

  • ترس، هۆکاری سەرەکی بەردەوامی گێچەڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 

    سیما یەکێکە لەو هەزاران ژنەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لێکراوە، پارێزەران و ڕێکخراوەکانیش هۆکاری سەرەکی بەردەوامی گێچەڵ و هەڕەشەکان بەرامبەر ژنان بۆ ترس دەگەڕێننەوە، لە هەر ١٠ کەیسێکی ڕێکخراوەکانیش پێنجیان کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.

  • هاوڕەگەزخوازی و هەڵبژاردنی ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە 

    بەکارهێنانی ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە لەلایەن هاوڕەگەزخوازانەوە، بووەتە جێگای پرسیار و ڕەخنەی هاوڵاتیانی جیهان و کوردستانیش، لەگەڵ ئەوەی ئەم کۆمەڵەیە بەردەوام ڕووبەڕووی هێرشی کۆمەڵگا دەبنەوە، هاوڵاتیان بە ڕووی ئەو ڕەنگانەش دەوەستنەوە کە بەکاری دەهێنن تەنانەت ئەگەر لە یاریکردنێکی منداڵانەدا بێت کەلە ئێستادا بوونی هەیە و ناوی "POP-IT"ە.

  • زیاتر لە ٨٠٠ ژن بەشداری پڕۆژەی "دەنگەکانمان"یان کردووە 

    لەلایەن ڕێکخراوی ئینتەرنیوز ماوەی دوو ساڵە بەردەوام خولی ڕاهێنان بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان دەکرێتەوە، تا ئێستاش زیاتر لە ٨٤٠ ژن بەشداربوون، ئامانجیان پەرەپێدانی تواناکانی ژنانە لەسەرجەم بوارەکاندا.

  • چالاکوانێک: ئەو ئامارانەی بڵاودەکرێنەوە هیچ کات تەواو نین 

    ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لای چالاکوانان جێگەی متمانە نین، دەڵێن ئەو ئامارانەی بڵاودەکرێتەوە کەمترە لەوەی لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەش دەڵێت ئەو ئامارانە لای ئەوان ئەژمار ناکرێت کە بە قەزاوقەدەر بووە.