ڕوبار ئەحمەد، " تورکیا هەرکات باسی ئاشتی کرد دەبێت کورد خۆی بۆ ڕوبەڕوو بونەوە ئامادە بکات"

هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بڕیاردانی لە لایەن کوردەوە، دەستکەوتێکی گرنگ و مێژوویە بۆ گەلی کورد.

 

 

سلێمانی_ شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا لە لایەکی دیکەشەوە شڕی نێوان ئیسڕائیل و غەزە و لوبنان، هەموو ئەوانە بەڵگەن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە کە بە جەنگی جیهانی سێیەم ناودەبرێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەم گۆڕانکارییەدا پێگەیەکی لاوازی هەیە و ڕۆژئاوای کوردستانیش پێگەیەکی ستراتیجی و گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە، بۆیە تورکیا لە ڕێگەی بەکارهێنانی تاکتیکی پرسی ئاشتییەوە دەیەوێت ڕۆڵبگێڕێت لە تێکدانی بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی خۆی و دژ بە کورد، هەروەها دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ئەو تێکۆشانەی خۆی بەرامبەر گەریلا کە خەزێنەی دەوڵەتی تورکیای خاڵی کردۆتەوە بە ناوی پڕۆسەی ئاشتیەوە شکستەکانی خۆی بشارێتەوە، هەروەها هەڵبژاردنی باکووری کوردستان و تورکیا، ئاکەپە، مەهەپە و ئی پارتی دەنگەکانیان کەمیکرد لە بەرمبەر دەنگەکانی دەمپارتی و جەهەپە زیادیکرد، هەموو ئەمانە بۆتە هۆکاری ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بیر لە پڕۆسەی ئاشتی بکاتەوە، تا بتوانێت لە ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستاندا کورد و جەهەپە بشکێنێت و لە ئاستی دەرەوەشدا چەند خاڵێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان تۆمار بکەن.

 

 

" کوردانی باشووری کوردستان لە ڕێگەی دەربڕینی خۆشیەکانیان بۆ پرسی ئاشتی کۆمەڵگەی دەموکراتیک پشتیوانی پرسی ئاشتی دەکەن "

ڕوبار ئەحمەد، چالاکوان، باس لەوەدەکات، هەبوونی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستکەوتێکی گرنگ دەبێت بۆ نەتەوەی کورد، دەڵێت: نەتەوەی کورد هەردەم چاوی لە ئاشتی و پێکەوەی بووە، ئەو جەنگانەی ڕوبەڕووی کورد دەبێتەوە تەنها بەرگری لە خاک و نەتەوەی خۆی کردووە، لە ئێستادا هەبوونی پرسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە لایەن کوردەوە بۆ داگیرکەران دەستکەوتێکی گرنگ و مێژوویە بۆ نەتەوەی کورد، لە ئێستادا پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا مژارێکی گرنگە بەڵام جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکەی دادەندرێت، لە کاتێکدا هەبوونی پرسی ئاشتی لە ئێستادا لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریادا هەوڵ بۆ ئیمزاکردن لەسەر ڕیکەوتنەکان دەدرێت، بەڵام لە دەوڵەتانی داگیرکەری کورد و نەیارانی کورد هەرشتێکی نەخوازراو چاوەڕێی گەلەکەمان دەکات، لە کاتێکدا پرسی ئاشتی دەبێتە مایەی ئاشتی لە تەواوی ڕۆژئاوای کوردستاندا، گەلی کورد بۆ بەرگریکردن لە پرسی کورد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆهەر بەرپەچدانەوەیەکی دەوڵەتانی داگیرکەر لە ناوچەکەدا، لە ڕۆژئاوای کوردستاندا ئەگەر تەواوی خاڵەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، دەبێتە پێکەوەیبوون لە ناوچەکەدا، بەڵام پاشخانی کارە پیسەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕونە بۆیە دەبێت کورد لە هەر جێگەیەک ئامادەی ڕوبەڕوبونەوەی دەوڵەتیداگیرکەر ئامادەباشیدا بکات.

 

 

ڕوبار ئەحمەد چالاکوان، لە کۆتاییدا وتیشی: خستنە ڕووی پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، بابەتێکی مێژووی بوو، بەڵام لەدوای ڕاگەیاندنی پرسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەوڵەتیداگیرکەری تورکیا چیاکانی کوردستانیان بۆردومانکرد، لێرەدا دەردەکەوێت تورکیا هەرکات باسی ئاشتی کرد دەبێت کورد خۆی بۆ ڕوبەڕوو بونەوە ئامادە بکات، دەوڵەتی تورکیا داگیرکاری دەوێت نەک ئاشتی، بەڵام ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجەلان  هەبوونی کوردی وەک ئاشتیخواز پشتڕاستکردەوە، پڕۆسەی ئاستی ماوەیەکی درێژخایەنی بۆ هاتنە دی دەوێت، پێویستی بە ڕێکخستنی هێزی چەکدار و گەل  هەیە، کردنی دەوڵەتی سوریا بە نەتەوەیەکی دیموکراتی و هەبوونی یەکسانی لە ناوچەکەدا کاتێکی درێژخایەنی دەوێت، لەگەڵ باسکردنی پرسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەڵام دەوڵەتانی داگیرکەر هێرشەکانیان بەردەوامی بۆسەر ناوچە کوردنشینەکان بەردەوامی هەیە، هەروەها گەلی باشووری کوردستان لە دوای دەرکردنی پرسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕێکەوتنی هەسەدە لەگەڵ سوریادا بەردەوام لەڕێگەی دەربڕینی خۆشیەکانیانەوە لایەنگری پرسی ئاشتی دەکەن.