نە پیرۆزە و نە نەریتی، چارەسەر مۆدێلی بنەماڵە دیموکراتیکە (١)
لە سەردەمێکدا کە ژنان لە بنەماڵەی بەناو "پیرۆز"دا دەکوژرێن، بزووتنەوەی ژنانی کورد ڕایدەگەیەنێت کە ڕێگای چارەسەری ژنان ئازادییە. ئەو ژنانەی کە لە خەباتی ئازادیدا دەسەڵاتیان پێدەدرێت، دەبنە تەلارسازەکانی دیموکراتیک لە گەشەپێدانی بنەماڵەی دیموکراتیکدا.
ئارژین دیلەک ئۆنجەل
ناوەندی هەواڵ-ژنان وەک هەموو سەردەمێک لە سەردەمی ئێمەدا لە ڕێگەی سیاسەتی جۆراوجۆرەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. لە ڕاستیدا هەموو جۆرە سیاسەتێک کە لە ژیان و ناسنامەکانیان دەبڕێت، لە توندوتیژی جەستەییەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە توندوتیژی ئابووری و دەروونی و زایەندی.
مرۆڤ دەتوانێت کاریگەرییە کورت و درێژخایەنەکانی هەموو جۆرە توندوتیژییەک لەسەر ژنان ببینێت، بە وتەی دەروونناسان؛ ترس، شەرم، تاوانباری. هەمیشە هەستێک هەیە کە شتێکی خراپ ڕوودەدات، کاردانەوەی سۆزداریی زیادەڕۆیی بەرامبەر بە ئاگادارکردنەوەکان، دڵتەنگی ئاسان، بیرکردنەوەی خۆکوژی و هەوڵدان لە دەرئەنجامە دەروونییەکانی توندوتیژیدایە.
کاریگەرییە جەستەییەکانی توندوتیژی ژنان لە ژیان دەبڕن یان دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ژنەی هێرشی دەکرێتە سەر تا کۆتایی ژیانی وەک "خاوەن پێداویستی تایبەت" بژی. کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی نەک تەنها لە ژنان، بەڵکو کاریگەری لەسەر هەموو کەسێکی دەوروبەریان هەیە. هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا، منداڵبوونی زوو، بێبەشبوونی ئابووری (بێدەسەڵاتکردن)، هەژاری لە ئەنجامی توندوتیژی، تێکچوونی پەیوەندی خێزانی و نەتوانینی دابینکردنی پێداویستییە جەستەیی و سۆزداری و کۆمەڵایەتییەکانی منداڵان کاریگەری نەرێنی لەسەر خێزان و منداڵ و ئەو کۆمەڵگەیە هەیە کە ژنان تێیدا دەژین.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەرێمی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ٥٣ وڵات دەگرێتەوە، لەناویاندا تورکیا، خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و سێکسی بوونەتەوە کەمیی هەیە.
لەم چوارچێوەیەدا گرنگی بە سیاسەتی وڵاتان دەدرێت لە دژی توندوتیژی دژی ژنان. لە تورکیا "پلانی کاری نیشتمانی دژ بە توندوتیژی دژی ژنان ٢٠٢٦-٢٠٣٠" لە ساڵی ٢٠٢٥ جێبەجێ کراو دەبیندرێت کە توندوتیژی لە هەردوو ساڵدا زیادی کردووە، هەر لەو ساڵەدا حکومەتی ئاکەپە ساڵی ٢٠٢٥ی وەک "ساڵی بنەماڵە" ناساند.
هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی مۆدێلی خێزانی نەریتی
تەیب ئەردۆغان و وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان ئامانجی ئەم تەڤگەرەیان بە "پاراستن و بەهێزکردنی دامەزراوەی خێزانی و زیادکردنی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوان" ڕوونکردەوە. لە ماوەی "ساڵی بنەماڵە"ی ئاکەپەدا، واتە لە نێوان ١ی کانوونی دووەم تا ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لانیکەم ٣٩١ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. لەو ژمارەیەش ٢٩٧ حاڵەت وەک ژنکوژی و ٩٤ حاڵەتی مردنی گوماناوی تۆمارکراون.
ژنان دەڵێن، سیاسەتە "خێزانخوازەکان" مافە تاکەکەسییەکانی ژنان پشتگوێ دەخەن و وایان لێدەکات ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەراسانکردن ببنەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٥دا ١٣٧ ژن لە "بنەماڵە"دا کوژراون
لە دوو ساڵی ڕابردوودا ژنان لەناو ئەو بنەماڵانەدا کە ناسنامەیان نادیارە، کوژراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بووەتەوە. لە کۆی ٣٩١ ژن کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا کوژراون، ١٣٧ کەسیان لەلایەن پیاوانی ناو خێزانەکەوە کوژراون. ٢٥٣ کەس لە ماڵەکانیان یان لەو ناوچانەی کە تێیدا نیشتەجێ بوون کوژراون.
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦دا ٢٢ ژن لەلایەن پیاوانەوە، ٢٣ ژن لە مانگی شوبات و ٣٣ ژن لە مانگی ئازاردا کوژراون. لەسەدا ٨٠ی ئەو تاوانانە لەناو خێزانەکەدا ڕوویانداوە.
با بیرتان بخەینەوە کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستەواژەی "ژن" لە ناوی وەزارەتی بەرپرسیار لە ژنان و خێزان لابرا و وەک "وەزارەتی خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی" دەستی بە کارکردن کرد. ئەم گۆڕانکارییە پێشبینی مەترسییەکانی داهاتووش بوو.
کەواتە ژنان چییان لەو خێزانانەدا ئەزموون کرد کە حکومەت ئەوەندە بەبڕیار بوو بۆ دروستکردن و پاراستنی.
بۆ ئەوەی ژنان نەخرێنە سەر ڕۆڵی "دایکایەتی"، هاوکاری دارایی بۆ هەر منداڵێک و هاندان بۆ گەنجان بۆ هاوسەرگیری لە تەمەنێکی بچووکدا جێبەجێکرا. ئامانج لێرەدا دروستکردنی "ژنێکی قبوڵکراوە". نەک هەر پڕۆژەکان بۆ مۆدێلی "ژن قبوڵکراو" ئامادەکرابوون، بەڵکو زنجیرە تەلەفزیۆنی و فیلم و فەتوا و پەروەردە لە خوێندنەکاندا بوونە قوربانی پڕوپاگەندە.
*سەمانور ئەلگول (ئاداری ٢٠٢٦)، کە ماڵەکەی لەلایەن ئەو پیاوەوە سووتێنرا کە هاوسەرگیری لەگەڵدا کردبوو. زانرا پێشتر توندوتیژیی بەسەردا سەپێندراوە.
*گوڵتن ئورکمەز (شوباتی ٢٠٢٦) لەلایەن کەسێکەوە کە لە جیابوونەوەدا بوون لە کاتی چاوەڕوانی لە وێستگەیەکی پاسدا، تەقەی لێکرا.
*ئایلین پۆلات و گۆنول ئاڵکان (شوباتی ٢٠٢٦) لەو ژنانە بوون کە لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردووە، سەرەڕای بڕیاری قەدەەکردن.
داتاکان دەریانخستووە کە ژنان زیاتر لەلایەن "هاوژینەکانیان"ەوە کوژراون.
بەڵام بۆ ئەوەی یاساکە ژنان بپارێزێت، پێویستە یەکسانی جێندەری لە تورکیادا جێگیر بکرێت و جێبەجێ بکرێت. ئەم کێشەیە کە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بڵاودەبێتەوە، لە نزیکبوونەوەی پیاوان لە ژنان و بڕیاردان لە هۆڵەکانی دادگا و ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ژنانیشدا ڕەنگ دەداتەوە.
کوشتن و بڕیاری دادوەری پیاو
سیاسەتەکانی وەک کشانەوە لە پەیمانی ئیستەنبوڵ، هەمووارکردنەوەی ئەو یاسایانەی کە سزای تاوانباران کەم دەکەنەوە و ڕاگەیاندنی ساڵی خێزان وەک شەڕێک دژی ژنان لێکدەدرێتەوە. ئازادکردنی ژنکوژەکان لەلایەن "دەسەڵاتی دادوەری پیاوانەوە" و پاداشتکردنیان بە بێ سزایی، سەرەتای پرۆسەیەکە کە دەبێتە هۆی مردنی ژنان.
لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٦دا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا شەش ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، سەرەڕای قەدەغەکردنەکە، سێ ژن کوژران. تۆمار کراوە کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٣ ژن کە کوژراون لە کاتی کوشتنیان فەرمانی پاراستنیان لە دژی هەبووە. ئەمەش جارێکی تر دەریخست کە فەرمانەکانی پاراستن لەسەر کاغەز ماونەتەوە.
هەروەها یاسای ژمارە ٦٢٨٤ ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکردن و پاراستنی ژنان لە توندوتیژی ڕێکدەخات. بەگوێرەی یاساکە، دادگاکانی خێزان پابەندن بە دەرکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی و خۆپاراستن. ئەم ڕێوشوێنانە بریتین لە پاڵپشتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ پاراستنی ژنان و منداڵەکانیان لە توندوتیژی. هەروەها ڕێوشوێنی خۆپارێزی لەخۆدەگرێت بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی، وەک وەستان و نزیکنەبوونەوە و قەدەغەکردنی هەموو جۆرە پەیوەندییەک.
چارەسەر مۆدێلی "بنەماڵەی دیموکراتیک"ە
ئەو ژنانەی لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا بوونەتە ئامڕازم لە ئازادیدا بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن و دەڵێن ژیانێکی دیموکراتیک و ڕزگارکەر بۆ ژنان بە پێکهاتەی ئێستای خێزان بنیات نادرێت.
کەواتە ئایا "بنەماڵە" کە کۆنترین دامەزراوەی کۆمەڵگەیە، دیسان لە دەوری ژن بونیاد دەنرێت؟ ئایا ئەو پێکهاتە خێزانییەی کە ژنان تێیدا دەکوژرێن، دەگۆڕدرێت بۆ پێکهاتەیەکی بنەماڵەی دیموکراتیک؟
بنەماڵە وەک ڕاستییەک و بەشێک لە کۆمەڵایەتیکردن لەبەردەمماندا وەستاوە. بۆیە ڕزگاری کۆمەڵایەتی تەنها بە گۆڕینی بنەماكڵە بەدەست دێت. کاتێک دیاردەی بنەماڵە باس دەکرێت، دوو تێڕوانینی دژ بەیەک سەرهەڵدەدەن، یەکێکیان بنەماڵە "پیرۆز دەکات" بۆ پاراستنی ئەم پێکهاتە، ئەوی دیکەیان بنەماڵە وەک "ڕەنگدانەوەی کاردانەوە" دەبینێت.
پێکهاتەی بنەماڵەی ئێستا و ئەو دەسەڵاتەی کە خزمەت دەکات
بەپێچەوانەی ئەم دوو بۆچوونە کە نکۆڵی لە ڕاستی کۆمەڵایەتی دەکەن، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەرتوکی"سۆسیۆلۆژی ئازادی"دا پێکهاتەی بنەماڵەی ئێستا بەم شێوەیە پێناسە دەکات: لەم چوارچێوەیەدا خێزان وەک 'بچووکترین حاڵەتی مرۆڤ' بونیاد دەنرێت. ئەو دەزگایەی کە لە مێژووی شارستانییەتدا بە شێوەی ئێستای خۆی پناسە دەکرێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەسەڵاتە گەورەیەی کە دەیدات بە دەسەڵات و دامەزراوەکانی دەوڵەت. یەکەم، خێزان کە لە دەوری پیاو بەڕێوەدەبرێت، دەکرێتە خانەی کۆمەڵگەی دەوڵەت. دووەم: کاری بێ مووچەی بنەماڵە و ژنان دەپارێزرێت. سێیەم: ئەوە". منداڵان پەروەردە دەکات و پێداویستییەکانی دانیشتووان دابین دەکات چوارەم، کۆیلایەتی و بەختەوەری لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا بڵاودەکاتەوە وەک نمونەیەک.
پرۆسەی گۆڕینی بنەماڵە چۆنە؟
ڕێبەری عەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیسانەوە سەبارەت بە پێکهاتەی خێزان و گۆڕانکارییەکەی لە پەرتوکەکەیدا بەناونیشانی سۆسیۆلۆژی ئازادی، دەڵێت: "بنەماڵە دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی نییە کە دەبێت بەسەریدا زاڵ بێت، بەڵکو دەتوانرێت بگۆڕدرێت. بانگەشەی خاوەندارێتی بەسەر ژن و منداڵدا دەبێت لە پلەبەندی ئازاد بکرێت و هەموو جۆرە پەیوەندییەکی سەرمایە و دەسەڵاتی نێوان هاوژینەکان نابێت ڕۆڵی هەبێت. ڕێبازی سروشتی پاراستنی سێکسی دەبێت لەناوبچێت". ڕێبازی ئایدیاڵ بۆ یەکڕیزی ژن و پیاو، لەسەر بنەمای فەلسەفەی ئازادی لە کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسیدا دامەزراوە، ئەو خێزانەی لەم چوارچێوەیەدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەهێزترین گەرەنتی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی دەبێت و یەکێک لە پەیوەندییە بنەڕەتییەکانی شارستانییەتێکی دیموکراسی دەبێت.
گۆڕینی پێکهاتەی بنەماڵەیی ئێستا بۆ خێزانە دیموکراتەکان لە ڕێگەی دامەزراندنی "هاوژیانی ئازاد"ەوەیە. پێکەوەژیانی ئازاد بریتییە لە دامەزراندنی پەیوەندی نێوان ژن و پیاو لەسەر بنەمای ئەخلاقی-سیاسی و گواستنەوەی ئیرادەی مرۆڤ بەرەو هێڵی ئازادی.
بەکورتی ئەو ژنانەی کە لە خەباتی ئازادیدا دەسەڵاتیان پێدەدرێت، بەشدار دەبن لە گەشەسەندنی بنەماڵەی دیموکراتیک و دەبنە تەلارسازەکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک.