پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری کێشەی کورد
لە کاتێکدا دەوڵەتی تورکیا پڕوپاگەندەی پرۆسەی ئاشتی دەکات، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، لە دواین پەیامیدا دەڵێت: ئەگەر دەرفەت بڕەخسێت، توانای پراکتیکی و تیۆریم هەیە، قۆناغی شەڕ بەرەو هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگوازمەوە.
نەرمین ئەحمەد
سلێمانی- ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا دوای پیلانگێڕییەکی قوڵی نێودەوڵەتی دەستگیر دەکرێت و لە زیندانی جۆری ئێفی ئیمڕالی ماوەی ٢٧ ساڵە لە ژێر گۆشەگیری دایە و زیاتر لە ٤٣ مانگیشە هەموو پەیوەندییەکانی بە خێزان و پارێزەرەکەیەوە قەدەغە کراوە و گۆشەگیری لە مانەوەی لە زینداندا بەرەو دابڕان لە گەل گواستراوەتەوە.
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دوای دەنگۆیەکی گەورەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دانانی چەک لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، کە ئاکەپە-ئەردۆغان و باخچەلی پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن، دیداری ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ عومەر ئۆجالانی برازا و ئەندامی دەم پارتی ڕەحا ساز کرا، ڕێبەری گەلی کورد وێرانی ناردنی سڵاو بۆ هەموو گەلی کورد، لە سەرەتای پەیامەکەیدا، دەڵێت: "گۆشەگیری بەردەوامە" بەو واتایەی سازدانی دیدار لە چوارچێوەی بنەماڵەدا واتای شکاندنی گۆشەگیری و کۆتایی هاتنی پیلانگێڕی نییە.
ڕێبەری گەلی کورد، لە پەیامەکەیدا، کە دەچێتە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و ئەو پڕوپاگەندانەی دەکرێت، دەڵێت: ئەگەر دەرفەت بڕەخسێت، من هێزی تیۆری و پراکتیکیم هەیە، بۆ ئەوەی دۆخی توندوتیژی لە زەمینەی ململانێ و توندوتیژییەوە، بکێشمە سەر زەمینەی یاسایی و سیاسی".
لە پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالاندا دەردەکەوێت، کە لەناو هەموو شەڕ و پیلانگێڕی و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت کوردستاندا، دەرفەتی ئاشتی بۆ گەلی کورد نییە تا بتوانێت چەک فڕێبدات و بە پڕۆسەی سیاسی و یاسایی کێشەکانی چارەسەر بکات.
کەواتە لە دیدگای ڕێبەری گەلی کورد، ئاشتی و دیموکراتیکبوون چییە؛ لێرەدا لە زاری ڕێبەر ئۆجالانەوە بەشێک لە شیرکردنەوەکانی دەخەینەڕوو:
"خاوەندارێتیکردن لە کوردێتییەک کە دیاردە و کێشەکانی، تا ئەو ڕادەیە مێژوویی و بەرفراوانە، وەک ئەوەیە شاخێک لە کۆڵ بکەیت، هەر بۆیە پەکەکە و ڤێرسیۆنەکانیمان کرد بە ئامرازی هەڵگرتنی ئەو بارە، سەبارەت بە تێگەیشتنی دیاردە و کێشەی کورد و ئافراندنی دەرفەتەکانی چارەسەری، زیندانی ئیمڕالی بۆ من تەواو بوو بە مەیدانی شەڕی حەقیقەت، لە کاتێکدا لە دەرەوە زیاتر گوتە و کردار لە جێگای خۆیدا بوو، لە زینداندا واتا جێگای باس بوو.
چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە میانی ڕێگەچارەی ئاشتی و دیموکراتیکانەوە لەگەڵ دەوڵەت-نەتەوەکانی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا و بگرە لەگەڵ دەوڵەتی فیدڕالی کوردیش، تەنیا لە ڕێگای پەسەندکردنی مافی نەتەوەیی دیموکراتیکی گەلی کورد و ستاتۆی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکانەوە بەدی دێت، کە ئەنجامێکی سروشتی ئەو مافەیە و پێویستە لە پێناو پێشخستنی ئەو ڕێگەچارەیەدا گۆڕەپانی دەوڵەت-نەتەوە هەنگاو بە هەنگاو بەرتەسک بکرێتەوە و گۆڕەپانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرفراوانتر بکرێت.
ئەگەر نەتەوەکانی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا دەیانەوێت لە کێشەی کورد ڕزگاریان ببێت، ئەوا وەک هەنگاوی یەکەم ناچارن بکەونە سەر ڕێگایەکی هاوشێوەی یەکێتی ئەوروپا، لەسەر ئەو بنەمایە دۆخی کەجەکە بۆ ئاشتی و ڕێگەچارەی دیموکراتیکانە لەبار و گونجاوە. پرۆژە، سیاسەت و کردەوەکانی کۆمەڵکوژی شاراوە، کە ئەو دەوڵەتانە بەسەر کوردیدا دەسەپێنێن کۆسپی بەردەم ئاشتی و ڕێگەچارەی دیموکراتیکین، لە حاڵەتێکدا دەستبەرداری ئەو سەپاندنانە بن و شانبەشانی نەتەوی دیموکراتیک؛ ئابووری بازاڕی کۆمەڵایەتی، سنوردارکردنی قازانج و پیشەسازی ئیکۆلۆژی کە فاکتەرە سەرەکیەکانی دیکەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکن، پەسەند بکەن، لەناو سیستەمدا جێی بکەنەوە و بە پێگەیەکی دەستووری دیموکراتیک بگەیەنن، ئەوا ڕێگای ئاشتی هەمیشەیی و ڕێگەچارەی دیموکراتیکانە دەکرێتەوە.
کێشەی کورد کە تورکیای بەرەو دۆخێکی ناکۆک ڕاپێچ کردووە، تەواو بە دووڕیان گەیشتووە، یان ئەوەتا تورکیا ڕازی دەبێت کە کێشەی کورد لە تورکیا لە ڕێگای ئاشتی و ڕێگە چارەی دیموکراتیکدا چارەسەر بکات، کە بەلای کەمەوە بۆ خۆسەری دیموکراتیک کراوە بێت، یان درێژە بە ڕێگای شەڕەنگێزی کودەتاچی – پیلانگێڕان کە ڕێشەیەکی مێژوویی بەهێزیان هەیە و زیاتر بە ئێران و سووریاوە دەبەسترێتەوە، قورسایی زیاتر دەداتە شەڕی دژی کورد و تا ئێستاش هەموو ئەو ڕێبازانەی شەڕی تایبەت و لەناوبەردنی سەرانسەری کورد، لە ڕێگای ئاشتی و سیاسەتی دیموکراتیکانەوە بەڕێوەی دەبەن، هەموو شتێک نیشان دەدات.
لە قۆناغی ئەمڕۆماندا حکومەتی ئاکەپە سیاسەتی هەوڵی بەهێزبوونی زیاتر دەدات، تا ئەو قۆناغەی دواییش ئەکەپە لە ناخەوە لایەنگری ئاشتی و ڕێگە چارەی دیموکراتیکانە نەبوو، بە تایبەتیش لە کاتی پڕۆسەی دادگاییکردنی ئەرگەنەکۆندا، ئەو هەڵوێستەی بە شێوەیەکی ئاشکرا لە میانی بە دەسهێنانی متمانە و دەنگی کوردەوە ئاشکرا بوو، ئامانجی ئەوە بوو دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت، بێگومان ڕەچاونەکردنی هەڵوێستی واتاداری کورد بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکانە، ئەوانیش ڕاپێچی دۆخی هاوشێوەکانی دەکات، بەڵام لەبەرئەوەی ئاکەپە ئەزمونێکی زۆری بەدەستهێناوە، ڕوون و ئاشکرایە کە بە ئاسانی دەستبەرداری دەسکەوتەکانی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک نابێت، بەردەوام دووبارەی دەکاتەوە و کەی کاتی ببێت لە گرتنەبەری دەستپێشخەری سەبارەت بەو بابەتانە دوو دڵی ناکات.
٢٢ کانوونی یەکەم/ ٢٠١٠
زیندانی هەتاهەتایی ئیمڕالی"