لە زاگرۆسەوە بۆ ژن، ژیان، ئازادی: بەرخۆدانی هەزار ساڵەی ژن (٢)

تەڤگەرەکانی ژنان لە ئێراندا بە هۆی ململانێی کۆمەڵایەتی دژ بە سیاسەتی باڵاپۆشکردنی زۆرەملێ، قەیرانی ئابووری، یاسای پیاوسالاری و چەوساندنەوەی دەوڵەت لە قاڵب درا،

لەدایک بوونی تەڤگەریە سەردەمیەکانی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

ڕۆژبین دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ- مێژووی تەڤگەریەکانی ژنان لە ئێران نەک هەر وەک مێژووی خەبات بۆ مافەکانی ژنان، بەڵکو وەک مێژووی گەڕان بەدوای ئازادیی کۆمەڵایەتی، سیکۆلاریزم، مافی پەروەردە و دیموکراتیزەکردن سەرهەڵدەدات، ڕێکخراوەکانی ژنان کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە پەرەیان سەند، هاوکات لەگەڵ پرۆسەکانی گۆڕانی سیاسی لە وڵاتدا گەشەیان کرد، ژنان؛ ژنانی ئێران لە کاتێکدا خەباتیان کردووە بۆ مافە دەستوورییەکان، پەروەردە، ژیانی کار و بینینی گشتی، ڕووبەڕووی سەرکوتی دەوڵەت، کۆنەپەرستی ئایینی و سیستەمی یاسایی پیاوسالار بوونەتەوە، سەرەڕای ئەمەش یەڤگەری ژنانی ئێران زیاتر لە سەدەیەک بە شێوەی جیاواز درێژەی هەیە و بووەتە یەکێک لە قووڵترین بوارەکانی خەباتی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا.

 

سەرەتای تەڤگەریەکانی ژنان لە ئێران


تەڤگەری ژنانی ئێران بە ناڕەزایەتی لە دژی ئەو یاسایانەی کە ژنان ناچاردەبن باڵاپۆشبن و لە دژی ئەو سەختییە ئابوورییانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، دەستی پێکرد، بەشداری ژنان لە چالاکییە ناسیۆنالیستییەکان لە ئێران بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٥ دەستی پێکرد، کاتێک بەرهەمهێنانی تووتن لەو وڵاتە بوو بە قۆرخکاری کۆمپانیایەکی بەریتانی بە ناوی جی.ف " G. F"، تالبۆت، زەینەب پاشا ژنانی لە دژی ڕێککەوتنی ڕژێم ڕێکخست کە قۆرخکاری تووتنی دامەزراند و ژنانیش پێشەنگایەتی هەڵمەتی داخستنی دوکانەکانیان کرد، بەهۆی فشاری ژنان، دەوڵەت ناچار بوو ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێنێتەوە.

 

دوای پەسەندکردنی دەستوور لە مانگی ئابی ١٩٠٦، ژنان بە فرۆشتنی زێڕ و مارەییەکانیان و بایکۆتکردنی کەلوپەلی بیانی بەشدارییان لە هەڵمەتی دامەزراندنی یەکەمین بانکی نیشتمانیدا کرد، سەرەڕای هەموو هەوڵێک، دەستووری ساڵی ١٩٠٦ مافی دەنگدانی بە ژنان نەدار، ژنان خرانە هەمان پۆلی کەمینەکان و ساختەکاران و مایەپچان و بکوژ و لەشفرۆش و دزەکان و پێیان دەوترا کە بەپێی شەریعەتی ئیسلامی سزا دەدرێن، ژنانی چالاکوانانی وەک مالیکیە ئێران، سەفیا یەزدی، سادیقە دەوڵەتئابادی و بەدری توندەری کۆمەڵەی ژنانیان پێکهێنا کە بەشێکی زۆریان بە نهێنی بوون و هەوڵیان دەدا بە بڵاوکردنەوەی هەفتەنامەی ڕۆژنامە و نامیلکە بۆچوونەکانیان دەرببڕن، لە ساڵی ١٩٠٦ ژنان سەرپۆشیان لابرد و بۆ مافە مەدەنییەکانی خۆیان ڕێپێوانیان کرد، ئەوانەی دژایەتی ئەم تەڤگەریەیەیان دەکرد، ژنانی چالاکوانیان بە "لەشفرۆشی بەکرێگیراو"ی شۆڕش ناوبرد.

 

یەکەم خوێندنگەی منداڵانی کچ


کاتێک ژنان بینییان کە لە دەستووری ساڵی ١٩٠٦دا پێگەی ناوەندییان بەهێزتر بووە، دەستیان کرد بە کردنەوەی خوێندنگەکان، سەرکردە ئاینییەکان کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە هەوڵەکانی ژنان بۆ کردنەوەی خوێندنگە بۆ منداڵانی کچ، هەوڵیاندا ڕێگری لە بەشداریکردنی منداڵانی کچ بکەن، یەکەم خوێندنگەی منداڵانی کچ لە ئێران لەلایەن کڵێسا کاسۆلیکییەکانەوە کرایەوە: لە ورمێ لە ساڵی ١٨٣٥ و لە تەبرێز و ئیسفەهان لە ساڵی ١٨٦٠، لە ٢٠ی کنوونی دووەمی١٩٠٧ خۆپیشاندانێکی ژنان بووە هۆی ئەوەی بڕیار بدرێت ئەو پارەیەی کە بۆ موچە خەرج دەکرێت بۆ پەروەردە بگوازرێتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان، یەکەم خوێندنگەی منداڵانی کچی موسڵمان لە تاران لە ساڵی ١٩٠٧ دامەزرا، دواتر خوێندنگەی منداڵانی کچی فەرەنسی لە ساڵی ١٩٠٨ دامەزرا، لەم ماوەیەدا خوێندنگەکان لە شارەکانی دەرەوەی تاران بەردەوام بوون.

نزیکەی ٣٠٠ ژنی چەکدار بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد، چوونەتە پەرلەمان
لە ئێران ژنانی هەموو چین و توێژ و ئایینەکان (جوولەکە، بەهایی، زەردەشتی) بەشدارییان لە تەڤگەریەکانی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی دژ بە بەکارهێنانی ڕووسیای تسرارستی و بەریتانیا دەکرد، لە ١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩١١ کۆمەڵەی ژنانی وڵات خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم پەرلەمان ڕێکخست، کە بە هەزاران ژن بەشدارییان تێدا کرد، نزیکەی ٣٠٠ ژنی چەکدار کە بەشداری ئەم خۆپیشاندانەیان کرد، چوونە ناو پەرلەمان و قسەیان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان کرد، ڕایانگەیاند کە بەرگری لە ئازادی و کەرامەتی ئێران دەکەن، ئەگینا سەرەتا هاوژین و منداڵەکانیان دەکوژن و دواتر خۆیان دەکوژن.

 

لەو ماوەیەدا ژنانی ڕۆشنبیرانی ئێرانی لە پرسی ژنان و هەروەها پێکهاتە سیاسییە عەلمانییەکان و لێکۆڵینەوەی هزریەکاندا هۆگرییان هەبووە، بیرۆکەی سۆسیالیستی، کۆمۆنیستی کە لە ژێر کاریگەری شۆڕشی تشرینی یەکەم ڕووسیا لە ئێران دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد، لە کۆمەڵەی ژنانیشدا دەرکەوتن، ڕێکخراوە ژێرزەمینییەکانی ژنان کە زۆربەیان لە تاران کاریان دەکرد، هەوڵیان دەدا لە ڕێگەی ئەو پانکارت و ڕۆژنامە و گۆڤارانەی کە بڵاویان دەکردەوە و ئەو هەڵمەتانەی کە ئەنجامیان دەدا، سەرنج بۆ دۆخی ژنان لەو وڵاتە ڕابکێشن، ژمارەی کۆمەڵەی ژنان لە ساڵی ١٩١٣ گەیشتە ٩ کۆمەڵە.

 

دامەزراندنی کۆمەڵە و گۆڤاری ژنان

لە ساڵی ١٩٠٧ یەکێتی ژنانی نهێنی و لە ساڵی ١٩١٠ کۆمەڵەی ژنانی نیشتمان دامەزران، لە ساڵی ١٩١٥ کۆمەڵەی ژنانی دەرچووی مەسیحی ئێران و کۆمەڵەی ژنانی جوولەکە بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگەکانیان دامەزران، کۆمەڵەی ژنانی نیشتمانپەروەر"پاو" "PAW" (نەسڤان-ئ  وەتانخا-ئ ئێران) لە ساڵی ١٩١٩ بە سەرکردایەتی موحتەرام ئەسکەندەری بە ئامانجەکانی بەرەوپێشبردنی پەروەردە و پێشکەشکردنی ڕاهێنانی خوێندەواری بۆ ژنانی پێگەیشتوو، دابینکردنی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاری چاودێری بۆ ژنانی هەژار و پێشخستنی پیشەسازی نیشتمانی دامەزراوە.

 

هۆشیاری ژنان (بیداریی-ئ  زانان) کە لە لایەن ژنانی مارکسیستەوە کە لە "پاو" "PAW"جیابوونەتەوە دامەزرا، لە لایەن ڕێبەری حزبی کۆمۆنیستی تودەهی، کامباخشەوە سەرپەرشتی دەکرا، کامباخش کە کۆمەڵەی ژنانی وەک کۆمینی فەرهەنگی دەزانی، هەوڵیدا لە ڕێگەی ئەو جۆرە کۆمەڵەیە، بنکەی تودەهی فراوان بکات، ڕۆژنامەی سەرکەوتنی ژنان (پایک-ئ سەعدەت نەسڤان) لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری ڕەشتی لەلایەن ژنانی مارکسیستەوە دامەزراوە.

 

کۆمەڵەکە؛ خولی خوێندەواری بۆ گەورەکان کردەوە، پیکەوەی ئابووری دامەزراند، خوێندنگە و پەرتوکخانەی بۆ منداڵانی کچ دامەزراند و ڕۆژنامەی بڵاوکردەوە، ئەندامانی کۆمۆنیستی کۆمەڵەی ژنان لە ساڵی ١٩١٥ یەکەم ڕۆژی جیهانی ژنیان لە شاری ڕەشتی بەرز ڕاگرت و بوونی زیاتر لە ٢٠ گۆڤار لە ئێران لە نێوان ساڵانی ١٩١٠ بۆ ١٩٣٠ نیشاندەری بەهێزی تەڤگەری ژنانە، یەکەمین گۆڤاری ژنان بە ناوی *زانینیە* (دانش) لە ساڵی ١٩١٠ لە لایەن بایان کاهالەوە دەرچووە، نەوابە سەفەوی و مید موزەیان سەڵتانە لە ساڵی ١٩١٢دا *پشتیبون* (شەکۆڤە)یان بڵاو کردەوە، فاکر-عەفەق پەرشە لە شاری پیرۆزی مەشهەدەوە دەربەدەر کرا بۆ تاران بە هۆی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری خانمانی *جیهان ژینان* (جەهان زانان) و پاشان بۆ ئەراک لە ساڵی ١٩٢١ و بە دوژمنی ئیسلام ناسێندرا.

 

بەپێی تۆمارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، داتاکانی ٢٥ ساڵی ڕابردوو دەریدەخەن کە هەرچەندە ژمارەی کۆمەڵە و "SCS" (ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی) کە لە ئێران کاردەکەن و سەرنجیان لەسەر ژنان بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت، بەڵام سەدان "SCS"ی تۆمارکراو هەن کە لە بوارەکانی پەروەردە، بازرگانی، تەندروستی، ژینگەدا کاردەکەن، بەڵام گروپە تۆمارکراوەکان و پەسەندکراوەکانی دەوڵەت بە گشتی سەرنجیان لەسەر ئەو بوارانەن کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ یاسا یان ڕژێمدا ناکۆک نین، وەک پەروەردە، تەندروستی خێزان و کەمکردنەوەی هەژاری، ئەو گروپانەی کار لەسەر پرسەکانی وەک مافی مرۆڤ یان چاکسازی سیاسی دەکەن، ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی ئەمنی جددی دەبنەوە و مەترسی دەستگیرکردنیان لەسەرە، جگە لەوەش لەم ساڵانەی دواییدا چەندین گروپی سەربەخۆی مافی ژنان هەبوون کە لە ڕێگەی زانکۆ و سەندیکا و گەڕەکەکانەوە خۆیان ڕێکدەخەن، بەبێ ئەوەی هیچ پێگەیەکی فەرمییان هەبێت، ئەم ڕێکخراوە بنەڕەتیانەی ژنان گەشەیەکی بەرچاویان کردووە، بە تایبەت لە دوای بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”ەوە.

 

ئەزموونی ژنان لە سەردەمی ڕەزاشا


ڕەزاشا لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا بە دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی خۆی، هانی ئازادی ژنانی دەدا، ڕێگەی پێدەدان بەشداری کۆمەڵگە و هێزی کار بکەن، چاکسازی لە پەروەردە و جل و بەرگی ژناندا هێنایە ئاراوە، وەک قەدەغەکردنی باڵاپۆشی بە یاسای مەدەنی ساڵی ١٩٢٨، دادگا ئاینییەکان جێگەیان گرتەوە بە دادگاکان کە لەلایەن پارێزەرانی عەلمانی و خوێندەوارەوە بەڕێوەدەبرێن، کاریگەری شەریعەتی ئیسلامی کەمکرایەوە و تەمەنی هاوسەرگیری دانرا بە ١٥ ساڵ، مافی جیابوونەوە بۆ ڕێککەوتی هاوسەرگیری زیادکرا، بەڵام پراکتیزە کۆنەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە و چاودێری منداڵ بەردەوام بوو، یاسای شەریعەت کاریگەری ئیسلامی سیاسی لەسەر کۆمەڵگە و سیستەمی پیاوسالاری لە پێکهاتەی خێزانی ئێراندا بەجێهێشت، لەگەڵ چاکسازییە یاساییەکانی ساڵی ١٩٢٨، جارێکی دیکە ژنان وەک هاوڵاتی پلە دوو سەیر کران.

 

لە ساڵی ١٩٣٥ ١٢ ژن مافی چوونە زانکۆیان بەدەستهێنا، ساڵی ١٩٣٤فەرمان بە مامۆستایان و خوێندکارە ژنەکان کرا کە سەرپۆش لاببەن، لە ساڵی ١٩٣٦ بۆ یەکەمجار لە وڵاتێکی موسڵماندا پۆشینی سەرپۆش لە لایەن هەموو ژنانەوە قەدەغەکرا و ژنانی باڵاپۆش بە فەرمی بە نایاسایی ناسێنران، ئەو فەرمانبەرانەی حکومەت کە ژنەکانیان  کە سەرپۆشانلەسەر بوو، دابەزینیان لە پاس بۆ سینەما و شوێنە گشتیەکان قەدەغەکرا، هەروەها بە شۆفێرانی تەکسی وترا کە بریکارەکانی ژنی باڵ پۆش هەڵنەگرن، ئەگەرنا غەرامە دەکرێن، چاکسازی لە چاپەمەنی و شانۆکاندا بەرەوپێش دەچوو، وێنەی نوێی ژنان پێشکەش کران، لەگەڵ چیرۆکەکان دەربارەی منداڵانی کچی خوێندنگە، گەڕانی ژنان و چالاکییەکانی یانەکانی ژنان، چاکسازییەکان لەلایەن چینی ناوەڕاست و سەرەوە پێشوازییان لێکرا، فرەژنی و نایەکسانی لە هاوسەرگیری و جیابوونەوەدا کەم بووەوە، کرێی ژنان بەرزبووەوە، بەڵام سەرەڕای دەستکەوتی بەرچاو، ژنان لە مافە سیاسییەکان لە بوارەکانی یەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا دوور خرانەوە، قەدەغەکردنی یاسایی باڵاپۆشی لەلایەن بەشێک لە ژنانەوە پێشوازی لێکرا، بەڵام بناژۆخوازە موسڵمانەکان قەدەغەکردنەکەیان بە پێشێلکردنی مافەکانی تاک و ئیسلام دەبینی، خۆپیشاندانێکی دژە حکومەت لەلایەن پیاوانی ئایینی لە مزگەوتی گەورەشاد لە مەشهەد دژی قەدەغەکردنی باڵپۆشی بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرا.

 

کارەساتی منداڵانی کچی خۆجەی خوراسانی


لە سەردەمی ڕەزاشا پەهلەویدا، گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان کە دانیشتووانی جیاوازیان کردبووە ئامانج، وەک بەشێک لە سیاسەتەکانی بە ئامانجی بەهێزکردنی ناسیۆنالیزمی فارس جێبەجێ کرا، ئەم سیاسەتانە ئامانجیان ئاسمیلەکردنی کۆمەڵگە کۆچەری و ناوچەییەکان و شکاندنی یەکپارچەیی خاکی/جوگرافییان بوو، تورکمان و پێکهاتە عەرەبی کۆچەرییەکان که به "کێشگەری" ناسراون، بەزۆرەملێ نیشتەجێ کران و گواسترانەوە بۆ ئەو ناوچانەی بەزۆری کوردی تێدا دەژیا، له نێویاندا ناوچەی خوراسان، نیشتەجێکردنی پێکهاتە کۆچەرەکان لە ناوچە کوردییەکاندا ئامانجی ئاسمیلاسیۆنی کورد و لاوازکردنی ناسنامەی کولتووری و نەتەوەیی و شکاندنی یەکپارچەیی جوگرافیای بوو، کە ئەمەش سیاسەتی دەوڵەتی ئێرانی بەرامبەر بە کورد لە قاڵب دا، لە هەمان کاتدا پێکهاتە کۆچەری تورکمان و عەرەبەکان کۆنترۆڵ کران و کرانە کەرەستەی سیاسی.

 

لە سەردەمی ڕەزاشا پەهلەویدا، کورد باجی سەختی لەسەر بوو، کۆمەڵگەی کوردی کە زۆر پشتی بە کشتوکاڵ بەستبوو، ناچار بوو بەشێکی زۆری بەرهەمی ساڵانەی خۆی وەک باج بداتە دەوڵەت، دانی ئەو باجانەی کە دەوڵەت داینابوو، ئەو خێزانانەی کە نەیانتوانی باجەکانیان بدەن، داوایان لێکرا کچەکانیان لە بەرامبەردا ڕادەستی دەوڵەت بکەن، بە تایبەت لەو ساڵانەی کە دروێنە خراپ بوو، ژنان وەک جێگرەوەی باجی دانەوێڵە بەکاردەهێنران.

 

لە ساڵی ١٩٠٥ بەهۆی برسێتی و بەڵای مێروو لە قۆچان، دروێنەی چاوەڕوانکراو بەدەست نەهات، پارێزگاری ئەوکاتە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەوڵەت، ئەو کەسانەی کە نەیانتوانی باجەکانیان بدەن، ناچار کردنکە کچەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە لەم ماوەیەدا چەندین ژنی گەنج بە تورکمان و ئەرمەنی و عەرەب فرۆشراون، ئەو پارەیەی بەدەست هاتبوو بۆ پێدانی باج بەکاردەهێنرا، هەروەها ئەم پراکتیزانە بە تایبەتی لە ناوچەی قوچان (خۆچان)ی خوراسان چڕ بووەتەوە، بەڵگە هەیە کە دەوڵەت لە بەرامبەر باجی دانەوێڵە سەدان ژنی ڕفاندووە و ئەم ڕووداوە بووەتە کارەساتێکی گەورە لە یادەوەری بەکۆمەڵی خەڵکدا، لە گۆرانی و شیعر و چیرۆکدا نەمر کراوە، ئەم ڕووداوە وەک برینێکی قووڵ لە یادەوەریی بەکۆمەڵی گەلی کورددا دەمێنێتەوە، ئەو سیاسەتە کوردییانەی کە دەوڵەتی ئێران لە ناوچەکەدا جێبەجێ کراون، لە سەردەمی جیاوازدا بە شێوەی جیاواز درێژەیان پێدراوە، سیاسەتی زۆرەملێ، ئاوارەبوونی زۆرەملێ و ئاسمیلەکردن توخمە سەرەکییەکانی ئەم پرۆسەیەن.

 

هەروەها گۆرانییەک بۆ منداڵانی کچی خوراسان نووسراوە، کە جێگەی ئەم کارەساتە لە یادەوەریدا دیاری دەکات، ئەم گۆرانیە دەنگدانەوەی ئەو کارەساتەیە کە ژنان تووشی بوون، چ لە ڕووی ناسنامەی نەتەوەیی و چ لە ڕووی بوونی خۆیانەوە.

 

داخستنی کۆمەڵەکانی ژنان و زیادبوونی گۆشەگیری
لە ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتی ڕەزاشادا، چالاکییەکانی هەموو ڕێکخراوەکان، بە ڕێکخراوەکانی ژنان و هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حیزبی سیاسی، سەرکوت کرا، حزبەکە لە ساڵی ١٩٢٩ داخرا، لە ساڵانی ١٩٣٠دا هەموو ڕێکخراوەکانی ئەو وڵاتە داخران، لقەکانی ژنان و لاوانی پارتی ڕاستی کۆمۆنیست لە ساڵی ١٩٢٢ دامەزران، بەشی ژنان پەیوەندییان بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆمۆنیستەوە کرد کە لەلایەن کلارا زێتکینەوە لە ساڵی ١٩٢٠ دامەزرا، چەوساندنەوەی ڕەزاشا لە دوای ساڵی ١٩٢٥ەوە حیزبەکەی لاواز کرد و لەگەڵ قەدەغەکردنی حیزبەکەش ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەستگیرکران.

 

کۆمەڵەی ژنانی نیشتمانپەروەر "KWJ" کە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایەن موحتەرام ئەسکەندەری دامەزرا، لە تاران درێژەی بە کارەکانی خۆی دا، کۆمەڵەی ژنانی نیشتمانپەروەر "KWJ" کە بە باشی ڕێکخراو بوو، بەشدار بوو لە هەوڵەکان بۆ مافی دەنگدانی ژنان، موچەی یەکسان بۆ کارێکی یەکسان، یەکسانی لەناو خێزان و چالاکییەکانی دژی دامەزراندن، دوای داخستنی ڕێکخراوە کۆمۆنیستییەکان لە ساڵی ١٩٢٩، بە هۆی دژایەتی شا لە گەڵ ڕێکخراوە سەربەخۆکان، کۆمەڵەی ژنانی نیشتمانپەروەر "KWJ" دوا ڕێکخراوی سەربەخۆ بوو لە ساڵی ١٩٣٢داخرا.

 

سەندیکای مامانی ئێران لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٣٤ بۆ بەرەوپێشبردنی مامان، کارکردن بۆ باشترکردنی بارودۆخی مامانەکان، پتەوکردنی یەکڕیزی و گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان دامەزراوە.

 

ئامار لسەر خوێندنی ژنان و خوێندنی زانکۆ
لە سەردەمی پەهلەویدا، سیستەمی پەروەردە تەنها لە ڕۆڵی ڕەگەزی نەریتیدا قسەی لەگەڵ ژنان دەکرد و بەو پێیەش بابەتی خوێندنی خوێندنگەکانی داڕشت، بابەتی خوێندنی بۆ ژنان ئامادەکرد، کە بۆ ڕۆڵی دایکایەتی و چاودێریکردن داڕێژرابوو، بەڵام خەباتی ژنان لە دژی بابەتی خوێندنی خوێندنگەکانی هەبوو سەرکەوتوو بوو و لە ساڵی ١٩٣٥ منداڵانی کچ مافی خوێندنی زانکۆیان لە بواری ئیلاهیات و کشتوکاڵدا بەدەستهێنا.

 

لە سەردەمی ڕەزاشادا ژمارەی ئەو منداڵا کچانەی کە لە ساڵی ١٩٢٥دا چوونە خوێندنگە لە ٣٤٦٧ەوە بۆ ١٧١٠ منداڵای کچ لە ساڵی ١٩٣٠ دابەزی، لە ئەنجامی خەباتی ژنان، ئەم ژمارەیە لە ساڵی ١٩٣٥دا گەیشتە ٢٥٩٩ منداڵای کچ، لە سەردەمی محەمەد ڕەزاشادا، لە نێوان ساڵانی ١٩٤٩ بۆ ١٩٥٦ ژمارەی ئەو منداڵە کچانەی لە خوێندنگەی سەرەتاییەوە تا زانکۆ دەچوونە خوێندنگە سێ ئەوەندە زیادی کردووە، لە کاتێکدا ژمارەی خوێندکارە منداڵا کوڕەکان تەنها دوو هێندە زیادی کردووە.

 

هەروەها ژمارەی خوێندکاری زانکۆی ژنسانی گەنج لە ساڵی ١٩٥٦ ٨٠١ خوێندکارەوە بۆ ساڵی ١٩١٢ لە ساڵی ١٩٥٩ زیادی کرد، تا ساڵی ١٩٧٨ ژمارەی خوێندکارە کچانەیزانکۆ گەیشتە ٣٠.٩ ٪ی کۆی خوێندکار.

 

دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ دابەزینێک دەستی پێکرد، ژمارەی ژنانی کرێکار لە ٩.٣٪ لە ساڵی ١٩٥٦ بۆ لە ١٣.٧٪ لە ساڵی ١٩٧٦ زیادی کردووە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ١٩٨٦ لە سەردەمی ڕژێمی ئیسلامیدا بۆ ٩٪ دابەزیوە، بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە ساڵی ١٩٨٦، ژمارەی ئەو خوێندکارە کچانەی لە زانکۆکانی وڵاتدا دەخوێنن، ٢٪ (٤٩ هەزار)ی کۆی ژمارەی خوێندکاران پێکدەهێنن،  ژمارەی ئەو خوێندکارە کچانەی کە لە شارەکاندا دەخوێنن لە ساڵی ١٩٧٦، پێش شۆڕشی ئیسلامی، لە ٦٤٪ بوو، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ١٩٨٦دا بۆ ٥١٪ دابەزی، هەرچەندە لە دوای ڕژێمی مالایەوە گۆڕانکاری زۆر کەم لە دۆخی سیاسیدا ڕوویداوە، بەڵام خەباتی ژنان تا ئەمڕۆ ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە؛ ئەم ژمارەیە گەیشتووەتە لەسەدا ٨٠.
لە هەندێک ساڵدا ڕێژەی سەرکەوتنی ژنان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن گەیشتە ٦٠٪.

 

یەکەم ئاهەنگی ژنان
پارتی ژنان بە پێشەنگادایەتی سەفیە فیروز دامەزرا، فاتمە سایاح، نووسەری ڕۆشنبیر وەک سکرتێری حیزب کاری کردووە، ئەو حیزبە بە چالاکی میانڕەوتر لە کانوونی بانەڤان دەوڵەتئابادی، کار بۆ بە دیموکراتیزەکردنی یاساکانی خێزان، هاوسەرگیری و جیابوونەوە و زیادکردنی پەروەردە و هۆشیاری ژنانی چین و توێژە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان دەکرد، دواتر حیزب گۆڕا بۆ ئەنجومەنێک بە بەشداری ژنان لە ڕوانگەی جیاوازەوە.

 

ڕێکخراوی ژنانی ئێران لە دوای ساڵی ١٩٤٣ دامەزرا، زۆرێک لەو ژنانەی کە کۆمەڵەی ژنانی نیشتمانپەروەریان دامەزراندبوو، پەیوەندییان بەم ڕێکخراوە کرد، ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە بریتی بوون لە ڕێکخستن و کۆکردنەوەی ژنان و بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی ڕۆشنبیری ژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان، بە سەرکردایەتیی تودەهی، داواکارییەک بۆ مافی دەنگدانی ژنان پێشکەشی پەرلەمان کرا، ڕێکخراوەکە ناوی لقەکانی لە شارە گەورەکاندا گۆڕی بۆ ڕێکخراوی ژنانی دیموکراتی ئێران"IDKT"، ئەو ڕێکخراوە بە گرتنەبەری سیاسەتی کۆمەڵایەتی پشتیوانی لە هەموو بزووتنەوە نەتەوەییەکان دژ بە ئیمپریالیزم، کاریگەر بوو لە کۆکردنەوەی ژنانی ڕۆشنبیر و چینی کرێکار بۆ ئازادیی نەتەوەیی و دیموکراتیک، بەڵام لە ئامانجەکەیدا کە ڕزگاری ژن بوو، شکستی هێنا، لە ساڵی ١٩٥١ دا ڕێکخراوی ژنانی دیموکراتی ئێران"IDKT"ناوی خۆی گۆڕی بۆ کۆمەڵەی ژنانی پێشکەوتنخواز و بانگەشەی مافی دەنگدان و هەڵبژاردنی کرد و دوای ڕووخانی موسادیق لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە سەربەخۆکان داخرا.

 

لە ساڵی ١٩٦٧ یاسای پاراستنی خێزان کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا، یاسای شەریعەتی هەڵوەشاندەوە و مافی جیابوونەوە و سەرپەرشتیکردنی منداڵی ژنانی خستە ژێر بڕیاری فەرمی دادگا، فرەژنی تەنها بە ڕەزامەندی ژنی یەکەم و دادگا یاسایی کرا، ژنان مافی جیابوونەوەیان پێدەدرا، بەڵام مافی میرایان بۆ نیوەی مافی پیاوان کەمکرایەوە، دامەزراندن و گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات بە مۆڵەتی هاوژینەکانیان بوو، لە حاڵەتی زیناکردنی خوشکێک، ژنێک یان دایکێکەوە، پیاوان مافی کوشتنیان پێدەدرا (کوشتنی بە بیانووی شەرەف)، بە ناوی "پاراستنی شەرەفیان".

 

سبەی: "ژن، ژیان، ئازادی": پارادایمێکی نوێ بۆ ژن