ژن و ژینگە دووانەیەکی دانەبڕاو لە یەکتر

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ئیستادا ژنان هەمیشە ئەو کارانە دەکەن کە سوود بەخاک و ئاوو نیشتمانەکەیان دەگەیەنێت، رەهەند وشیار تاکە ژنە لە سنووری پاریزگاکە کە بووە بە بریکار لە وەرگرتنی قاپ و کەرەستەی ئەمبیلۆن کەزیان بە ژینگە ناگەیەنێت.

ڕێژنە سەلام

 

هەڵەبجە- لە سنووری پاێزگای هەڵەبجە لە ئیستادا ژنان هەمیشە ئەو کارانە دەکەن کە سوود بەخاک و ئاوو نیشتمانەکەیان دەگەیەنێت، بۆیە لە دەستبردن بۆ هەر کارێک هەوڵ دەدەن ژینگەو خاک و ئاوەکەیان بپارێزن، ڕەهەند وشیار، دەرچووی کۆلیژی ئەندازیارییەو ماوەی چوار ساڵە دەرچووەو لە سەرەتای ساڵەوە دەستیان کردووە بە هێنانی قاپی ئەمبیلۆن، باسی لە بیرۆکەی کارەکەی کردو وتی: پاش ئەوەی بەردەوام بەرگوێمان دەکەوت و کەقاپ و سفرەی سەفەری زیانی بۆ ژینگە و تەندروستی هەیەو بە تویژینەوە سەلمیندراوە، بەرهەمەکانیش بوون بە پێداویستی و ناتوانین وازی لێ بهێنین، بۆیە بوو بو پرسیار بۆم کە دەبێت چارەسەر هەبێت و بەدواداچوونم کرد کە قاپ و کەوچکی ئەمبیلۆنم بینی  و بە گرنگم زتنی کە ئاشنایان بکەمبە هاوڵاتیان.

 

کەرەستەکان لە پاشماوەی گەنمەشامی دروست دەکرێن و لە یەک مانگدا شی دەبێتەوە

رەهەند هۆشیار، بریکاری کەرەستەی ئەمبیلۆن لە هەڵەبجە باسی لەوە کرد کە کەرەستەکان لە گەنمەشامی دروست دەکرێن و زیانیان بۆ ژینگە نییەو ئەستوورن بۆ زۆربەی کارکان گونجاون وتی: بیرم کردەوە بەرهەمەکە بێنمە هەڵەبجەو پاش ئەوەش لەگەڵ براکەم بەرهەمەکەمان هێناوەتە هەڵەبجە، سەرەتا کە بەرهەمەکەمان هینا تەنها قاپ و کەوچک و شلەمان هینا بەڵام خۆی ٥٢ جۆر هەیەو کە خەلک پێی ئاشنا بن و دەستی لێ بدەن و بزانن و پاش ئەوەی ناساندمان خەلک وەڵامی باشی هەبوو پاش ئەوە بریکارمان وەرگرتوەو بەتاک و کۆ لە خزمەت هاوڵاتیاندایەو هەموو کافتریاو ڕێستۆرانت و دەزگاو دامەزراوەکان سودی لێ دەبینن.

 

سەبارەت بەوەی خواست لە سەر چ بەرهەمیک زۆرە وتی: خواست لەسەر سفرە زیاترەو لە ئیستادا زۆربەی دانیشتوانی هەڵەبجە ئەم بەرهەمە بەکاردەهینن و چونکە دۆستی ژینگەیە.