ژیان
-
"مێژووی کورد پڕ لە کارەساتە و ئەنفال یەکێکیەتی"
دیمەن محەمەد، لێپسراوی ڕێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال دەڵێت: ئێمە وەک ژنان هەمیشە لە هەوڵداین چیرۆکەکان وەک خۆیان بگێڕینەوە و تۆماریان بکەین تا بۆ مێژوو بمێنێتەوە.
-
نەبوونی ئاوی خواردنەوە ژیانی ژنانی ئاوارە لە کامپەکان سەختتر دەکات
سەدان کەس لە کامپی ئیدلب لە ئاوی پاک بێبەش بوون، بەهۆی ئەوەی دانیشتووانەکەیان پەنایان بۆ شێوازی توندی بەشەخۆراکی بردووە، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە گواستراوەکان و نەخۆشییەکانی پێست.
-
ژینگەیەکی ئارام دیارترین ئەو شتانەیە کە پێشکەش بە دایکێکی کارکەر دەکرێت
باخچەی ساوایان و دایەنگە لە ناوچەی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شوێنێکی پارێزراو بۆ منداڵانی دایکانی کارکەر دابین دەکات بۆ فێربوون و کاتێکی خۆش، بەم شێوەیە ئاسوودەیی دەروونی بە دایکان دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و کارکردن بە باشترین شێوە.
-
سوهاد عەفارە: ڕێژەی سەرکەوتنی ژنان لە کاروباری گشتیدا بە بەراورد بە پیاوان زیاترە
ژنان بە شێوەیەکی بیرکردنەوەیی ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بۆ بەدەستهێنانی بەشدارییەکی بەرچاو بۆ بەرزکردنەوەی بەرپرسیارێتی خۆیان و وەڵامدانەوەی کاریگەر بۆ بوونی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا.
-
ئامارێکی ڕوونی توندوتیژی بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووس بەردەست نییە
لە دامەزراوە میدیایەکاندا ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕۆژانە ڕوبەڕووی پێشێلکاری و توندوتیژی دەروونی و جەستەی دەبنەوە، بەڵام ژنانی ڕۆژنامەنووس بێدەنگی هەڵدەبژێرن و پەرێز سابیر دەڵێت: ژنان بۆ دەرنەکردنیان لەسەر کارەکانیان پێشێلکارییەکان قبوڵ دەکەن.
-
ڕۆژی ئاشتی و ئارامی: چوارشەممەی سوور
جەژنی چوارشەممەی سوور بە ناوی "ئێوارەی ساڵی نوێ"، "تاوسی مەلیک"، "بووکی ساڵ" و "ڕۆژی ئافراندنی جیهان" ناسراوە. ئەم جەژنە گەورەترین و مانادارترین جەژنی ئێزیدییە لە مێژوودا.
-
"کارکردن نەخۆشییەکەی بیر بردمەوە و چارەسەرەکەی ئاسان کرد"
دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکەکانی بووە، بەڵام ئەمە وای لێنەکرد لە کارکردن دوور بکەوێتەوە، بەڵکو زیاتر هانی دا و بەردەوام بوو لە کارکردن و لە ئیستاشدا هەلی کاری بۆ چەند گەنجێک ڕەخساندووە.
-
نەمامگەی سەرچنار پشت بە توانای ژنانی کرێکار دەبەستێت
نەمامگەی سەرچنار لە شاری سلێمانی دەستی کاری ژنان تیایدا ڕەنگی داوەتەوە، لە سەرەتایی دامەزراندنییەوە ژنان ڕۆڵیان لە سەوزکردنی شارەکەیاندا بینیوە، کرێکارێکیش دەڵێت: ژنان بیانەوێت هەر کارێک ئەنجام بدەن، بە باشترین شێوە جێبەجێی دەکەن.
-
ژنێک بۆ گەڕاندنەوەی تایبەتمەندی و ئاسایشی لەدەستچوو ئۆتۆمبێلەکەی دەکاتە ماڵ
ماف و پێداویستییەکانی ژنان و کچانی غەززە پشتگوێ دەخرێن و دەستڕاگەیشتن بە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان قورس بووە، ئەمەش بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و دەروونی لە کامپەلان خراپتر کردووە.
-
"پەروەردەی تەندروستی خێزانی هۆکاری خۆبونیادنانی گەنجانە"
سیستمی پەروەردە و پەروەەردەی خێزانێکی تەندروست ڕۆڵی گرنگ دەبینێت لە بەرەوپێشبردنی تواناکانی گەنجان و خۆ بونیادنانیان، ڕێنمایکارێکی پەروەردەییش دەڵێت: دەبێت باوەڕ و هۆشیاری لە خێزانەکاندا بڵاو بکەینەوە تا پەرە بسەنێت بۆ نەوەکانی داهاتووش.
-
"کاریگەری سیاسەت لەسەر میدیاکان بنچینەی کاری میدیای بیر بردوونەتەوە"
هەرچەندە بەرەوپێشچوون هەبێت لە میدیاکاندا، بەڵام تا ئێستا بەشێک لە میدیاکان ئاگاداری ئیتیکی کاری ڕۆژنامەنووسی نین و بە دروستکردنی چینایەتی لە شکۆی خەڵکی دەدەن.
-
یانەی ژنانی جوان پەناگەی ئارامی ژنانی تونسە
ژنان لە شاری سوسەی تونس لە یانەی گۆرانی ژنانی جوان کۆدەبنەوە و پەروەردەی مۆسیقا وەردەگرن و گۆرانی دەڵێن، ئەو یانەیەی کە بووەتە پەناگەیەک بۆ ژنان، فشار و ماندووبوونی ڕۆژ بیردەباتەوە.
-
"کارکردن لەژێر سمێڵی پیاوەکانی تاڵیباندا بەرخۆدانە"
یەکێک لە بەرگدرووە بەناوبانگەکانی "باخی شەهرارا" دەڵێت: "باخی ژنان جوانی خۆی لەدەستداوە، چونکە شوێنە گەشتیارییەکانی ئێمە بووەتە شوێنی ژیانی ئەو کەسانەی کە ژنان دەچەوسێننەوە".
-
چوار خوشک و یەک دۆز: لە سەرێکانیەوە بۆ ڕيزەکانی ئازادی
نودا و نودەم خوشکن و بهار و ئەیلول کە ئامۆزایانن و ئەوانیش خوشکی یەکن، دانیشتووی سەرێکانین، بۆ یەک دۆز و پاراستنی خۆیان بەشداری ڕێزەکانی یەپەژە بوون.
-
ژنانی ئاوارەی سودانی: ناخۆشی ئەزموون دروست دەکات
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەردەوامی ململانێکانەوە لە سودان هەڵدێن، نزیکبووەتەوە لە ٨.٥ ملیۆن کەس، تێکچوونی بارودۆخی ئابووری و کەمی هەلی کار، ئاڵنگارییەکی گەورەی بەردەم ژنانە، بە تایبەت بە تایبەتی ئەو ژنانەی کە بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دابین دەکەن.
-
ژن کوشتن بە پاساوی پاک کردنەوە و پاراستنی شەرەف
شۆخان حەمە ڕەشید، پارێزەی ڕاوێژکار، دەڵێت: یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی کەیسی ژن کوشتن، لەبەر ئەوەیە ئەنجامدەری تاوانەکە کەسی یەکەمە، زۆرجاریش کەیسەکە ناگات بە دادگا و لە دەرەوەی دادگادا بێدەنگی لێدەکرێت.
-
"کۆمەڵەی ئۆتیزمی سلێمانی بەهۆی کێشەی ئابووریەوە ٤ مانگ لە کار وەستا"
کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان لقی سلێمانی خزمەتی مندڵانی ئۆتیزم و خێزانەکانیان دەکەن، بە هاوکاری بەڕێوەبەر و کەسانی خێرخواز کۆمەڵەکە بەڕێوە دەبرێت، لێپرسراوی لقی کۆمەڵەکە دەڵێت: من لێرە هەستدەکەم دایکی منداڵانی تووشبووی ئۆتیزمم نەک بەڕێوەبەر.
-
بە بەرەکەتی باران گوندەکانی قامیشلۆ بە ڕەنگی بەهار ڕازاونەتەوە
ژنانی ناوچەی چل ئاخا ئاماژەیان بەوەکرد، ژیانی گوند تەندروستەو بە هاتنی وەرزی بەهار هەموو شوێنێکی گوند سەوز دەبێت و هەوا پاک دەبێتەوە.
-
"ژنان زیانبەرکەوتووی یەکەمی پەیج و ئەکاونتە سێبەرەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانن"
شۆخ ئیسماعیل، توێژەری کۆمەڵایەتی دەڵێت: زیانبەرکەوتووانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەدەر لە کەسانی ئاسایی، کەسانی بە ناوبانگ و چەندین ئەکتەری دیاریشی گرتووەتەوە، دانانی قسەی نەشیاو ناشرین لەسەر کەسایەتیە دیارەکان دەبێتە هۆکاری تێکدانی کایە هونەرییەکان.
-
"١٣ ساڵ لە قەیرانی سووریا بەس بوو بۆ هەڵگیرسانی ڕاپەڕین"
دەستێوەردان و گوشارەکان بوونە هۆی ئەوەی بزووتنەوەی جەماوەری لە شاری سوەیدای سووریا سەرهەڵبدات، ژنان ئامادەیییەکی بەرچاویان تێدا تۆمار کرد و لە ڕووی ژمارە و شێوازی بەشداریکردنەوە جیاوازییان دروستکرد.