لە هاویندا فێنک و لە زستاندا گەرم؛ خانووی قوڕ میراتێکە کە لەلایەن ژنانەوە پارێزراوە

خانووە قوڕەکان بە فێنکایی لە هاویندا و گەرمییان لە زستاندا پێناسە دەکرێن، سەرەڕای شارنشینی و شێوازی جیاوازی خانووەکان، بەڵام هێشتا زۆرینەی گوندنشینەکان لە خانووە قوڕەکانیاندا دەژین.

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە- سەرەڕای سروشتی سەخت و ماندوویی کارەکە، خەڵکی گوندەکان میراتی ناوچەکەیان لە لەناوچوون دەپارێزن، لەوانەش دروستکردنی خانووی قوڕاوی کە تایبەتمەندن بە فێنکایی لە وەرزی هاویندا و گەرمی لە وەرزی زستاندا.

 

بەهۆی پێویستی بەپەلەی مرۆڤەکان بۆ حەوانەوە و گەرمی و سەلامەتی و پاراستن لە ئاژەڵان و زەریاکان، تەلارسازی لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە سەریهەڵدا، تەلارسازی بۆ دروستکردنی شوێنەواری کولتووری و پەیکەری ئیلاهی لەگەڵ پەرەسەندنی شارستانیەت و کۆمەڵگەکان، بە شێوازی هونەری و کەرەستەی سەرەتایی و تەنانەت بەکارهێنانەکانی پەرەیان سەندووە و لە قوڕەوە بۆ بەرد پەلی کێشاوە، دروستکردنی خانووی قوڕ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٨٠٠٠ پێش زایین، کە یەکێکە لە هونەرە تەلارسازییە کۆنەکان و ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی کولتووری گەلان و مێژووەکەیانە لە سەردەمی کۆندا.

 

لەگەڵ ستەمی مۆدێرنیتە و ئەو گۆڕانکارییانەی لەلایەن پیشەسازییەکانەوە ڕوویاندا، هەروەها دۆزینەوەی کەرەستەی نوێی وەک کۆنکرێت، کە لە دروستکردنی خانوودا بەکاردەهێنرا و هەندێک کەس بە مەبەستی شارنشینی و شارستانییەت پەنایان بۆ برد، بەڵام خەڵکی گوندەکان هێشتا پارێزگاری لە خانووی قوڕ دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە کە لێی دوور بکەونەوە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە پاراستنیان بە ئەرکێک دەزانن لەسەر شانیان.

 

ڕیمە ئەلزووری، تەمەنی لە حەفتاکاندایە، لە گوندی حەویجەی حەباش لە ڕۆژئاوای شاری ڕەققە دەژی، زۆربەی دانیشتووانی ئەو گوندە لە خانووی قوڕدا دەژین، دەڵێت: ئەو خانووانەی لە گڵ دروستکراون چەندین سوود و تایبەتمەندییان هەیە لە زستاندا گەرمن و لە هاویندا فێنک دەبن، سەرەڕای ئەوەی کەرەستەی پێشکەوتوو هەیە، بەڵام پێمان باشە لە گوندەکاندا بژین.

 

ڕیمە ئەلزووری باس لە دروستکردنی خانووە قوڕەکان دەکات و دەڵێت: بە تێکەڵکردنی خاک و ئاو و ماددەی کشتوکاڵی وەک کا خشتی خانووەکان دروست دەکرێت، بەمانە تێکەڵەیەک دروست دەبێت کە بە بەکارهێنانی ئامێرێک دەبڕدرێت کە پێی دەوترێت بڕڕەر، دوای ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ لە ژێر خۆردا تا وشک دەبێتەوە بەجێدەهێڵرێت، دوای ئەوە ئامادەیە بۆ دروستکردنی خانووەکان.

 

سەبارەت بە گرنگی خانووی قوڕ و چۆنیەتی بەکارهێنانی لە ڕابردوودا، ڕوونیکردەوە، “ئێمە خانووی قوڕمان بۆ زۆر پێداویستی و بابەتی بەکارهێنابوو، لە ڕابردوودا پشتمان بە قوبە قوڕییەکان دەبەست بۆ پاراستن و دابینکردنی جۆ و گەنم بۆ چەندین ساڵ بە جێهێشتنی دەرگایەک لە سەرەوەی قوبەدا بۆ ئەوەی هەوا بتوانێت بچێتە ناویەوە بۆ ئەوەی بەهۆی کرمەوە تووشی نەخۆشی نەبن، ژنان بەشدارن لە دروستکردنی خانوو کە لە قوڕ دروستکراون، هەرچەندە سروشتی کارەکە قورس و ماندووکردنە، بەڵام ئێمە داخوازیمان لەسەر خانووی قوڕ هەیە، ئێمە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کاردەکەین و ئاژەڵداری دەکەین، سەدان کیلۆمەتریش دەبڕین بۆ هێنانی ئاوی خواردنەوە بە سەر، بەبێ ئەوەی بێزاربوون یان ماندووبوون هەبێت تا ئەمڕۆش بەردەوامین بەم کارانە، وەک ئەوەی بە میرات مابێتەوە و وەکو کولتوری ناوچەکەش دادەنرێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕیما ئەلزوری هانی هەموو ژنانی دا کە پابەندی میرات و دابونەریتی خۆیان بن و لە لەناوچوون بیانپارێزن، وتیشی: ئەوانە میراتی دایکان و داپیرەکانمانن، بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو و لە مێژوودا لە شارستانیەتی عەرەبیدا نەمر بمێنێتەوە، دەبێت ژنان ڕۆڵیان هەبێت.