عەقڵیەتی توندڕەو لە سووریا کاری هونەری و پێشەنگەکانی دەکاتە ئامانج
لەبەر ڕۆشنایی ئەو عەقڵیەتە توندڕەوەی کە جیهادیەکانی هەتەشە لە دوای دەستبەکاربوونی دەسەڵات لە سووریا پەیڕەوی دەکەن، کارە هونەریەکان و پێشەنگەکانی دەکرێنە ئامانج، ئەمەش هەڕەشە لە داهاتووی کەلتور و هونەر دەکات، کە سووریا لە مێژە بەناوبانگە پێیان.

نور ئەحمەد
ڕەققە- دوای ئەوەی هەتەشە دەستی بەسەر سوریادا گرت، کوشتنی ژنان نەوەستا، بەتایبەتی لە چەند مانگی ڕابردودا کە بە ئاشکرا دەستیان کردوە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیەکان و ئاژاوەی ئاسایش حوکمڕانی کرد، قوربانیەکان بریتی بوون لە دیالا وادی، هونەرمەندی عێراقی، غینا هیلال، موزیگژەنی گەنج.
دیالا وادی، هونەرمەند، سەر بە بنەماڵەیەکی هونەری دیارە، کچی سوڵحی وادی، موزیگژەنی کۆچکردو دامەزرێنەری پەیمانگای باڵای مۆسیقایە لە دیمەشق، کە لە ٣ی ئاب لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی مالیکی دیمەشق بە کوژراوی دۆزرایەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا کە دەوترێت بە مەبەستی دزیکردن ئەنجامدراوە.
"ئامانجی چەتەکان، پچڕانی پەیوەندییەکانی ژیان و ڕاستییە"
سەمەر جومعە، کارگێڕی ناوەندی هیلالی زێڕین ڕایگەیاند: ئەوەی ڕودەدات نیگەرانی و ترس لای ژنانی ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستدەکات سەبارەت بە داهاتوی هونەر و ژنانی هونەرمەند لە سوریادا، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی عەقڵیەتی توندڕەوی وڵاتەکە.
هەروەها کوشتنی دیالا وادی و غینا هیلالی بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ژنان پێناسە کرد، کە ئامانجیان بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستەقینەیە، ئێمە شەرمەزاری ئەو تاوانانە دەکەین کە یاسا مرۆییەکان پێشێل دەکەن، ئەم کارە تاوانکارییەش ڕەتدەکەینەوە کە دژی ئەو ژنە هونەرمەندانەن کە بەبێ هیچ هۆکارێک جگە لە هەڵگرتنی پەیامێکی بەرز بۆ کۆمەڵگە کوژراون.
ڕونیشکردەوە، هونەر و ڕۆشنبیری پەیامێکی بەرزی ئاشتیە و ئامرازێکە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاستی و گەیاندنی دەنگی ڕاستەقینە، هونەر باس لە پرسە کۆمەڵایەتیەکان دەکات، ژنان ئاشتیخوازن بۆیە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڕاستیەکان دەکرێنە ئامانج، کەلتورو هونەر گوزارشت لە ناسنامە و مێژووی کۆمەڵگەکان دەکەن، بۆیە ناوەڕۆکی کۆمەڵگەکان بە لێدان لە کەلتورەکەیان دەکرێتە ئامانج، لە هەوڵێکدا بۆ سڕینەوەی مێژووی ناوچەکە و کۆنترۆڵکردنی و ملکەچکردنی.
سەبارەت بە دۆخی فەرهەنگ و هونەر لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی ئەسەد و سەرهەڵدانی جیهادیەکانی هەتەشە بۆ دەسەڵات لە سووریا، وتی: دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی ئەسەد و سەرهەڵدانی جیهادیەکانی هەتەشە بۆ دەسەڵات لە سووریا، کەیسەکانی کوشتن، پێشێلکاری، ئاژاوەگێڕی و بێ یاسایی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادیان کردوە، دوایینیان کوشتنی دیالا، هونەرمەند، غینا، مۆزیگژەن بوو لەلایەن هێرشبەرە نەناسراوەکانەوە، ئەمەش مەترسیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ڕاستی هونەر لە وڵاتەکەدا نیشان دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کوشتنەکان جیاوازیان لە نێوان گەنج و پیردا نەکردوە، تەنانەت غینا و تالا، کە هەردوکیان موزیگژەنبوون، لە دڕندەیی ئەو سیاسەتە کوشتنەی کە لەم دواییانەدا بەرامبەر پێکهاتەی عەلەوی و دروز ئەنجامدرا ڕزگاریان نەبوو، ئامانجی چەتەکان پچڕانی پەیوەندییەکانی ژیان و ڕاستیە.
هەروەها ئەو عەقڵیەتەی کە هەتەشە پەیڕەی دەکات بە عەقڵیەتی داعش بەراورد کرد ، هونەر و ڕۆشنبیری لە سەردەمی کۆنتڕۆڵی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوچەکە ڕوبەڕوی چەندین پێشێلکاری و سەرکوتکردن بۆیەوە، ئەمڕۆش دەبینین هەمان سیناریۆ لەلایەن هەتەشەوە دووبارە دەبێتەوە، بە هەمان عەقڵیەتی توندڕەوەوە لە ڕێگەی ئەو تاوان و جینۆسایدانەی بەرامبەر پێکهاتە جیاوازەکان ئەنجامدراون.
"ڕێنێسانسێکی کەلتوری و هونەری بە پێشەنگایەتی ژنان"
ئاماژەی بە ڕاستی جیاواز لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، وتی: ناوچەکانمان لە ژێرچەتری پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتدا دەژین، کە گرنگیەکی زۆری بە کەلتورو هونەرداوە و بەشداریی ژنانی بەرزکردۆتەوە، لە سایەی ئەمەوە ناوچەکە ڕێنێسانسێکی ڕۆشنبیری و هونەری بە پێشەنگایەتی ژنان، لە ڕێگەی قەڵەم و دەنگی ژنانی هونەرمەندانەوە بەدەستهێناوە.
سەمەر جومعە دوپاتی کردەوە: کە ژنانی سوری نیگەرانن لە داهاتوی وڵاتەکەیان لە ژێر دەسەڵاتی جیهادیەکانی هەتەشە، سوریا بە فرەچەشنی کەلتورو هونەر ناسراوە، میوانداری نوخبەیەکی گەورەی هونەرمەندی ژن و پیاو دەکات، بۆیە نیگەرانیمان هەیە سەبارەت بە وێنەی تاریکی ڕاستی کەلتورو هونەری داهاتوی وڵاتەکە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سیاسەتە توندڕەوانەی کە جیهادیەکانی هەتەشە پەیڕەوی لێدەکەن.
سەمەر جومعو، کارگێڕی ناوەندی هیلالی زێڕین داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخەنە سەر حکومەتی کاتی بۆ ئەوەی تاوانەکان ڕابگرن و چاوپۆشییان لێ نەکەن، بۆئەوەی نەبنەوە، هەروەها داوایکرد کە لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت، نابێت هەموو ژنان چ هونەرمەند، ڕۆشنبیر، یان سەربەخۆ، خۆبەدەستەوەبدەن لە بەرامبەر ئەم هێرشانە، کە هەوڵدەدەن ئیرادە و هێزی ژنانی ئازاد تێکبدەن و بەربەست لە پیشەی هونەرییان دروست بکەن و دەنگیان سەرکوت بکەن، بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە شوێنپێی دیالا و غینا و تالا، هەروەها بەردەوام دەبین لە گەشتە هونەریەکانیان لە گەیاندن و بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان.