سەرێکانی بۆ ژنان بووە بە دۆزەخ

ژنێک بە ناوی "م.ج" ڕایگەیاند، کە دوای ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ژیان بووە خەون و وتی: "چیتر هەست بە سەلامەتی ناکەم چەتەکان ماڵی من و دراوسێکانم بە بەرچاوی خۆمەوە دەدزن، ئەوان ویستی ژنان پێشێل دەکەن، چیتر ژنان ناتوانن بە ئاسانی بچنە دەرەوە بۆ پێداویستیەکانیان".

سەرێکانی

 

بەهۆی بێدەنگیی نێودەوڵەتی، گەمارۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری سەرێکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، دۆخی مرۆیی شارەکە تێکچووە و ژیان بووەتە دۆزەخ، بەتایبەتی بۆ ژنان ئەم شارە بە کۆمەڵگە جیاوازەکانەوە ئێستا لەژێر داگیرکاریی چەتە دڕندەکاندایە و ئەوانەی لەوێ دەژین ناتوانن بە ئاسانی سەری خۆیان لە دەرگای ماڵەکانیان بەرنە دەرەوە، بەتایبەتی ژنان بە داگیرکاریی سەرێکانی بە شێوەیەکی زۆر لە هەموو مافەکانیان بێبەشن و ناتوانن ئازادانە بچنە دەرەوەی ماڵ.

 

"بە بەرچاوی ئێمەوە دزی دەکەن"

ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بەناوی م.ج بە ئاژانسەکەمانی وت: "ژنانی سەرێکانی لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و ڕووبەڕووی ئازارێکی نادیار دەبنەوە لە لایەکی شارەکە لە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدایە و لەلایەکی دیکەشەوە بە نرخی خۆراک و کاڵا زیانیان پێگەیشتووە" لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەو ترسەی لەناویاندا بڵاوبووەتەوە لەمافە کاریەکانیان دوورخراونەتەوە لە شارێک دەژین کە چەتەکان شەقامەکانی دەپشکنن و خەڵک دەکوژن و دەڕفێنن.

 

م.ج لە بەردەوامیدا وتی: "ژیانمان لە دوای ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ زۆر گۆڕاوە و چیتر هەست بە سەلامەتی ناکەم چەتەکان ماڵی من و دراوسێکانم لە بەردەم چاوەکانم دەدزن، چەتەکان ویستی ژنانیان پێشێل کرد ژنان چیتر ناتوانن پێداویستیەکانی خێزانەکە لە خواردن، جلوبەرگ، یان تەنانەت دەرمان دابین بکەن، هەروەها وتی: "ژنان چیتر بوێری ئەوەیان نییە بچنە دەرەوە و کار لە مەیدان بکەن، بەتایبەتی ئەگەر داهاتێکی کەمیان هەبێت ناتوانن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و سەردانی ئاسایی بۆ کەسوکار و دراوسێکانیان بکەن".

 

"ژنان لە هەموو مافەکانیان بێبەشکراون"

لەبارەی بارودۆخی ناوچەکەش لەوکاتەی داگیرکراوە وتی: "ژنان چیتر هیچ ماف و ئازادیییەکیان نییە، ناتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن، پێداویستییەکانیان جێبەجێ بکەن، ئەتر پیاوان پێشەنگن لە کارکردندا، هیچ بوارێک بۆ ژنان ناهێڵنەوە، ژنان لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەژین وەک ئەوەی بەندکراون ڕۆیشتنیان دەبێتە هۆی مەترسی گەورە هەوڵ دەدەن مافی ژنان لێیان وەربگرن و ئامادەیان بکەن بۆ ئەو یاسایانەی کە ئامادەیان دەکەن ئەوان تەنها هەبوونیان دەوێت بەبێ ویست و ڕۆڵ بۆ ژنان".

 

"من بۆ ئاو کاتێک دەچمە دەرەوە لەسەر شەقامەکان هەراسان دەکرێم"

ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی س.ی لە پێشێلکارییەکانی داگیرکاری و چەتەکانی دەرباز نەبوو، لەبارەی ئەو ئاوەی کە داگیرکەران لە زەویەکانیان بڕیبوو وتی: "ئەگەر لە ماڵی خزمێکدا ئاو بدۆزمەوە ناچارم تا ٤ شەقام برۆم، بەڵام ئەگەر ئاو دابین نەکەم  من دەبێت لەگەڵ منداڵەکانم بڕۆم بۆ کانی ئاوی دەرەوەی شار، زۆر جار کە دەچمە کانی ئاو، من بە زارەکی و هەندێک جار ئازاری جەستەیی دەدرێم، من دەترسم کچەکانم بنێرم بۆ دەرەوەی شار بۆ هێنانی پێداویستی ماڵەوە، بارودۆخی ئەم شارە بۆتە کابوسێک بۆ ژنان نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا، ئەوان هەڕەشەیان کرد کە کچەکەم ناچار بکەن هاوسەرگیری لەگەڵ بکەن تەمەنی هێشتا ١٦ ساڵ تێپەڕیوە، لەو ڕۆژەوە چەندین جار هەوڵم داوە لە چاوەکانیان دووری بخەمەوە، بۆیە ئەوم خستە ناو ژوورێکی بچووکی ناو ماڵەکەوە".

 

سەبارەت بەبارودۆخی پەروەردەیی، س.ی دەڵێت: "منداڵەکانم لەدۆخێکی وادا قوتابخانەیان لەبیرکردووە، بەڵام هەندێک جار هەوڵ دەدەم هەندێک لەو شتانەی کە لەقوتابخانە فێربووم فێریان بکەم، وەک دایکانی تر هیوادارم منداڵەکانم لە خوێندن دوور نەکەونەوە".