پەیامنێری ئاژانسەکەمان خەڵاتی باشترین بەرهەمی نووسراو لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکانی بەدەستهێنا
ڕۆژنامەنووس نەغم کەراجە بوونی ژنانی فەڵەستینی لە دیمەنی میدیادا سەرەڕای شەڕەکە دووپات دەکاتەوە، دوای ئەوەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بۆ لێکۆڵینەوەیەک کە لە ژێر بارودۆخی سەختی مرۆیی و مەیدانیدا بەرهەم هێنراوە.
ڕەفیف ئیسلیم
غەززە – ڕۆژنامەنووس نەغم کەراجە پەیامنێری ئاژانسی ”NÛJINHA” ”نوژنها”، پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی باشترین بەرهەمی ڕۆژنامەوانی نووسراو لەسەر میکانیزمە جێگرەوەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەدەستهێنا، ئەم پێشبڕکێیە بەشێک بوو لە پڕۆژەی "بڵاوکردنەوەی دادپەروەری" کە لەلایەن ناوەندی گەشەپێدانی کۆمەڵگە و میدیاوە جێبەجێکرا، کە ئامانجی چارەسەرکردنی ململانێکانی کۆمەڵگەیە لە ڕوانگەیەکەوە کە گرنگی بە گفتوگۆ و نێوەندگیری و چارەسەری ئاشتیانە بدات.
ڕۆژنامەنووس نەغم کەراچە ئاشکرای کرد کە لە پێشبڕکێی خەڵاتی باشترین ڕۆژنامەگەری نووسراودا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، کە بەشێکە لە پڕۆژەی "بەرەوپێشبردنی دادپەروەری" کە لەلایەن ناوەمدی گەشەپێدانی کۆمەڵگە و ڕاگەیاندن جێبەجێکراوە، هەروەها سێ پلەی یەکەم بەخشرایە ژنە ڕۆژنامەنووسانی دیکەی فەڵەستینی، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بوونی ژنانی فەڵەستینی و توانای ڕکابەری و سەرکەوتنیان تەنانەت لە ژێر سەختترین بارودۆخی شارە گەمارۆدراوەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارچەیەی پێشکەش بە پێشبڕکێکە کراوە لە ژێر بارودۆخێکی زۆر سەختی مەیدانی و مرۆیی و دەروونیدا بەرهەم هێنراوە، ئەمەش ئاڵەنگاریەکی ڕاستەقینەی دروستکردووە، ئەمەش بە تایبەتی ڕاستە بەو پێیەی ڕۆژنامەنووسان نەک هەر لە شوێنی ڕووداوەکانەوە ڕاپۆرت دەکەن بەڵکو بە چاوی خۆیان ئەزموونیان دەکەن، لەوانە دڵەڕاوکێ و ترس و چەندین سەختی، سەرەڕای ئەمەش بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکی پیشەییان، گەیاندنی ڕاستی دۆخەکە و پێدانی دەنگ بە بێدەنگەکان، ئەمە ئەو کارەیە کە لە سەرەتای شەڕی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە وەک ڕۆژنامەنووسێکی فەڵەستینی لە غەززەوە دەیکات.
ڕوونی کردەوە کە ئەو ماددە پێشکەشکراوانە تیشکیان خستۆتە سەر میکانیزم و شێوازەکانی چارەسەرکردنی ململانێکان لە ڕێگەی جێگرەوەوە، هەروەها ڕۆڵی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان لەوەتەی سیستەمی دادوەری سێ ساڵ لەمەوبەر ڕاگیراوە، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەگەری، کە لە تەنها ڕاپۆرتکردن لەسەر ڕووداوەکان درێژدەبێتەوە بۆ ئەوەی پێشخستنی کولتووری گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و بەشداریکردنی کۆمەڵگە لەخۆبگرێت.
وردەکاری چیرۆک
بە گوتەی نەغم کەراجە، چیرۆکەکە لە دەوری ژنێک دەسوڕێتەوە کە لە باشووری کەرتی غەززەوە گەڕاوەتەوە بۆ باکوور بۆ ئەوەی چادرێک لەسەر زەوی باوکی دابنێت، کە ئەویش پشکی لە میراتەکەیدا هەبووە، بەڵام براکانی ڕێگرییان لێکرد و بە ڕوونی ڕایانگەیاند، کە ژنان هیچ مافێکی میراتیان نییە، پاشان ژنەکە داوای یارمەتی لە خۆبەخشێک کرد لە چادرەکاندا، گروپێکی ژنان کە تایبەتمەندن لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، سەرەتا لەگەڵ براکانی قسەیان کردووە، ئەوانیش ڕەتیانکردەوە پابەندبن، لە ئەنجامدا، لیژنەیەکی گەورەتریان پێکهێنا بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەریان.
دووپاتی کردەوە، کە دوای ماوەیەکی بەرچاو لە گفتوگۆ، ژنەکە توانی مافی خۆی لە براکانی بسەنێتەوە و پشکی خۆی لە زەویی باوکی پێبەخشرا، کە میراتی شەرعییەتی لە باوکی، دوور لەو هەڕەشانەی کە براکانی لێیان کردبوو، جا خۆیان بێت یان لە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە، هەروەها دۆخی ژنەکە دۆخی هەزاران ژن و منداڵی کچە لە ژێر ڕۆشنایی نەبوونی سیستەمی دادوەری، سەرەڕای بوونی جێگرەوەیەک کە جێگەی بوونی دەسەڵاتی دادوەری و ڕۆڵی ناگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ئەزموونی ژنان لە توندوتیژی ڕەگەزیدا، بە نهێنی داپۆشراوە و بە هەستیارییەکی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەم جۆرە چیرۆکانە بە دەگمەن ڕووناکی ڕۆژ دەبینن، چونکە وەک مایەی شەرمەزاری سەیر دەکرێن، ژنان بە دەگمەن ڕازی دەکرێن چیرۆکەکانیان بەیەکەوە باس بکەن، لە ترسی خێزان و کۆمەڵگە، چوونە گشتیی پێویستی بە پلەیەکی بەرزی بوێری هەیە، چ بۆ زیانبەرکەوتوو و چ بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە ڕووماڵی بابەتەکە دەکات.
ئاماژە بەوە دەکات، کە ژنانی فەڵەستینی، لەم جۆرە ململانێیانەدا، توانای خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سەلماندنی ڕۆڵی پەراوێزخراویان نیشان دەدەن، چونکە کۆمەڵگە ڕەتیدەکاتەوە ئەو کەشەیان پێبدات کە شایەنین، بۆیە ناتوانین بڕیار لەسەر ڕۆڵیان بدەین، بەو پێیەی بەشدارییەکی بەرچاویان کردووە و بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ئەوەی باشتر کاربکەن، هەروەها کێشەیەک لە بەڕێوەبردنی کەمپەکەدا هەیە، کە تەواوی کارمەندەکان لە پیاوان پێکهاتووە، ئەمەش وایکردووە ژنان کەس نەبێت گوێیان لێبگرێت و لە کێشەکانیان تێبگات.
نەغم کەراجە پێشنیاری ئەوە دەکات کە هەموو چادرێک ژنێک بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری هەبێت بۆ ئەوەی ژنان بتوانن سکاڵاکانیان پێشکەش بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: ئەم سەرکەوتنە درێژەپێدەری بەرهەمهێنانی چیرۆکی ڕۆژنامەوانی و مرۆیی زیاترە سەرەڕای شەڕی بەردەوام و ئەو ڕاستیە تاڵە کە ژنە ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی تێیدا دەژین.