ماڵپەڕە دیجیتاڵییەکان: شوێنێکی جێگرەوە کە تێیدا ژنان تیشک دەخەنە سەر پرسەکانیان

لە سەرانسەری جیهاندا ماڵپەڕە دیجیتاڵییەکان بوونەتە ئامرازێکی بەهێزی ژنان بۆ دەربڕینی نیگەرانییەکانیان و قسەکردن لەگەڵ کۆمەڵگە و هاوبەشکردنی ئەزموونە کەسی و پیشەییەکانی خۆیان، دوور لەو سنووردارکردنانەی کە لەلایەن هەندێک دەزگای میدیایی نەریتییەوە سەپێنراون.

ئیبتیسام ئیغفیر

 

بنغازی- لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیا لەگەڵ ململانێی کۆمەڵایەتیدا یەکدەگرێتەوە، ماڵپەڕە دیجیتاڵییەکان چیتر تەنها ئامرازێک نین بۆ پەیوەندیکردن، بەڵکو گۆڕاون بۆ شوێنی ژیانی بۆ بەرەنگاربوونەوە و دەربڕین، کە لە ڕێگەی ئەوانەوە ژنان دەسەڵاتیان پێدەدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاواردن و توندوتیژی، وە بە دەنگێکی ئازادتر و بوێرتر بەشداری لە وتاری گشتیدا دەکەن، ئەمەش ئەم شوێنە دیجیتاڵیانە دەکاتە گۆڕەپانی ڕاستەقینە بۆ بەهێزکردنی ژنان و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی.

 

لە شوێنی دیجیتاڵی کراوەدا کە دەنگ و بۆچوونەکان لێی کۆدەبنەوە، ژنانی لیبیا لە ماڵپەڕە دیجیتاڵییەکان پەنجەرەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ دەربڕینی پرسەکانیان دوور لە سنووردارکردنی میدیای نەریتی، کە هەندێکیان بەهۆی ئەزموونی کەسییەوە پاڵیان پێدەدرا بۆ قسەکردن، هەندێکی دیکەشیان شارەزایی پزیشکی خۆیان بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان بەکارهێنا، هەروەها چیرۆکەکانی نادا مازی و غادە کادیکی وەک نموونەی ئەو ژنانە وەستاون کە سەرپێچی لە بێدەنگی دەکەن و بە ناوەڕۆکی ڕاستەقینە بە ئامانجی گۆڕینی ڕاستی ڕووبەڕووی کۆمەڵگە دەبنەوە.

 

''سەرەتایی چیرۆک، لە خەمەوە بۆ وشە''

نادا مازی، دروستکەری ناوەڕۆک کە حەزی لە پرسی کۆمەڵایەتی و ژنانە، بۆ ناوبانگ یان کات بەسەربردن نەچووە ناو جیهانی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە، بەڵکو لەبەر ئازار هاتە ناو جیهانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، دوای مردنی باوکی کە گەورەترین لایەنگری بوو، خۆی بینیەوە کە ڕووبەڕووی بۆشایییەکی گەورە بووەتەوە کە هەوڵیدا لە ڕێگەی کاری میدیاییەوە پڕیبکاتەوە، بەڵام هەوڵەکانی بۆ پەیوەندیکردن بە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان لە لیبیا سەرکەوتوو نەبوو، وتی: دوای زنجیرەیەک ڕەتکردنەوە، بڕیارمدا ماڵپەڕی تایبەت بەخۆم دروست بکەم بۆ دەربڕینی بیرۆکەکانم و چارەسەرکردنی پرسە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی پرسەکانیکانی ژنان، بەو پێیەی دیجیتاڵ میدیا بۆ هەمووان دەستدەکەوێت.

 

نادا مازی لە ساڵی ٢٠١٧ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گەشتەکەی دەستپێکرد، بەڵام دوای مردنی باوکی وەستا، دواتر بە هێزێکی نوێوە گەڕایەوە، بەهۆی قسە پاڵنەرەکانییەوە کە بەردەوام دەنگی دایەوە، ووتی: دەستمکرد بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ کە تیایدا تیشک خرایە سەر هۆشیاری و پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ژنان، بە خێرایی کەسانێکم دۆزیەوە کە بەڕاستی لەگەڵیاندا پەیوەندییان هەبوو.

 

پێی وایە نهێنی سەرکەوتنەکانی لە ڕاستگۆییدایە، باس لە ئەزموونە ڕاستەقینەکان دەکات کە ژنان تێیدا ژیاون، بەبێ ڕازاندنەوە و شێواندن دەیانگەیەنێت، کاتێک ژن باس لە ئەزموونێک دەکات کە هەیبووە، یان باسی ئازارەکانی هاوشێوەی ژنانی دیکە دەکات، شوێنێک بۆ هاوسۆزی و هاودەنگی دروست دەکات، میدیای دیجیتاڵی بووەتە زمانی سەردەمی ئێمە و کاریگەرییەکەی لە کاریگەرییەکانی میدیای نەریتی تێدەپەڕێت، هەروەها هەرچەندە لە کارەکانم پارە بەدەست ناهێنم، بەڵام کاریگەریی من لە زۆرێک لە کەناڵەکانی لیبیا بەهێزترە، بۆ من بەسە کە پەیامەکانم بگاتە ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی.

 

''ژن لە نێوان ئازادی و قسەی ناشرین''

نادا مازی نکوڵی لەوە ناکات کە جیهانی دیجیتاڵی شمشێرێکی دوو لێوارە، ئەو ژنانەی کە لەم ماڵپەڕانەڕا دەچنە ناو خەڵکەوە زۆرجار ڕووبەڕووی نیگای خۆبەزلزان و ڕەخنەی توند دەبنەوە، جەختی لەوە دەکاتەوە کە قسەکردن تەنها بە شێوەی ئۆنلاین ڕوونادات، هەندێکجار لەناو خێزان یان ژینگەی نزیکەوە دەستپێدەکات، دووپاتیشی دەکاتەوە کە شوێنی دیجیتاڵی دەتوانن پارێزراوبن کاتێک ژنان پشتگیری و هاندانی بینەرەکانیان دەدۆزنەوە، کاتێک ژن باوەڕی بە خۆی و پەیامەکەی هەیە، دەنگی بەهێزتر دەبێت لە هەموو هەوڵێک بۆ بێدەنگکردنی.

 

نادا مازی ڕۆژانە پەیامی لە ژنانەوە پێدەگات کە چیرۆکی ئازاربەخشی توندوتیژی، ڕەشبگیری، یان جیاکاری دەگێڕنەوە، ژنان لە لیبیا بەردەوامن لە توشبوون بە پێشێلکارییەکان، جا بێ هاوژین بن، جیابووەوە بن، ژنی خێزاندار بن، یان ژنی گەنج، وتی: کاتێک باسی ئەم پرسانە دەکەم، هەست دەکەم بەناوی ئەو ژنانەوە قسە دەکەم کە ناتوانن دەرکەون و دەنگیان بەرز بکەنەوە.

 

''سەرکەوتن بە قازانج ناپێورێت''

بۆ نادا مازی، سەرکەوتن ئەوەندەی پەیوەندی بە ناوبانگ یان قازانجی داراییەوە نییە، ئەوەندەی کە گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵکدا هەیە، وتی: کاتێک بینەرێک پێی وتم دوای سەیرکردنی یەکێک لە ڤیدیۆکانم ڕەفتار یان بیرکردنەوەیان گۆڕیوە، هەست دەکەم ئامانجی ڕاستەقینەی میدیام بەدەستهێناوە.

 

پێی وایە کە ماڵپەڕە دیجیتاڵییەکان بوونەتە هێزێکی بەهێز کە توانای کاریگەری لەسەر بڕیاردەرانی هەیە، وتی: لە کەیسەکانی پێدانی موچەی ئەو کارمەندە ژنانەی کە موچەکانیان ڕاگیرابوو، هەڵمەتە ئۆنلاینەکان یارمەتیدەر بوون بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو پرسە تاوەکو وەڵامێک وەرگیرا، هەروەها ئەم ئەزموونانە دەیسەلمێنن کە دەنگی ژنان لە شوێنی دیجیتاڵیدا توانای هێنانەدی گۆڕانکاری هەیە کاتێک ڕێکخراو و ئامانجدار بێت.

 

''دەرفەتێک بۆ دەربڕینی ئازادانە''

 غادە کادیکی، پزیشکی نەشتەرگەری خوێنبەرەکان و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پێی وایە ، کە ماڵپەڕە دیجیتاڵییەکان دەرفەتی ئەوەیان بە ژنان لە لیبیا داوە کە بە ئازادی بیروڕای خۆیان دەرببڕن، دوور لە سنووردارکردنی میدیای ڕەسمی، وە ئەم ماڵپەڕانە قۆرخکاری میدیایان لابردووە و دەسەڵاتیان بە هەموو ژنێک داوە کە ناوەڕۆکی خۆی بەبێ مۆڵەتی کەس دروست بکات.

 

بەڵام ئاماژە بەوە دەکات، کە جیهانی مەجازی هەمیشە ڕەنگدانەوەی ڕاستی نییە، ئەوەی لەم ماڵپەڕانەی بڵاودەکرێتەوە، هەموو ئەو شتانە نیشان نادات کە ژنان لە پشت پەردەوە ئەزموونی دەکەن، زۆرێک ناچارن ناوەڕۆکەکەیان بگونجێنن بۆ ئەوەی لەگەڵ داب و نەریتەکاندا بگونجێت.

 

بە وتەی غادە کادیکی، یەکێک لە دیارترین ئاڵەنگاریەکانی بەردەم ژنانی کاریگەر لە لیبیا، هێرشە ئەلکترۆنییەکانە، ئەمەش شوێنەواری قووڵی دەروونی بەجێدەهێڵێت، کاتێک زۆرێک لە ژنان دوای وەرگرتنی کۆمێنتی بێ ڕێزیکردن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە وازیان لە دەرکەوتنی ئۆنلاین هێنا، هەرچەندە ناوەڕۆکی واتاداریان پێشکەش دەکرد، وە ترس لە بڕیاری کۆمەڵایەتی وا لە ژنان دەکات دوودڵبن لە ڕاپۆرتکردنی دەستدرێژیکردن، چونکە لەوانەیە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە لە هەڵسوکەوتی خۆیان ببنەوە ئەگەر بچنە لای پۆلیس و دەکرێت تۆمەتبار بکرێن بەوەی کە هۆکارەکەی بوون.

 

''پاڵپشتی خێزانی و خێڵەکی، پاراستنێکی پێویست''

 غادە کادیکی جەختی لەوە کردەوە، کە پاڵپشتی خێزانی و خێڵەکی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە بەهێزکردنی ژنان، باوکم هەمیشە بڵاوکراوەکانمی بڵاودەکردەوە و پشتگیری دەکردم، ئەمەش متمانەیەکی زۆری پێ بەخشیم، بەڵام زۆرێک لە ژنان دوای یەک کۆمێنتی هێرشبەرانە ڕێگرییان لێدەکرێت بەردەوام بن لە چالاکییە ئۆنلاینەکانیان، لە ترسی کاردانەوەی کەسانی دەوروبەریان، پێی وایە، کۆمەڵگە هێشتا توندترە بەرامبەر بە ژنان لە چاو پیاوان لە کایەی دیجیتاڵیدا، هەروەها ژنان بەهۆی بوونی ئۆنلاینیانەوە سەرکۆنە دەکرێن لە کاتێکدا ڕەفتاری هاوشێوەی پیاوان چاوپۆشی لێدەکرێت.

 

سەبارەت بە توانای ژنان بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی پرسەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕە دیجیتاڵیەکانەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە و مافەکاندا، ئاماژەی بەوەکرد، لە بواری تەندروستیدا کە پسپۆڕی منە، ناوەڕۆکی پەروەردەیی بۆ ژنان دابین دەکەم، چ لە ڕێگەی کارلێکی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی ماڵپەڕە دیجیتاڵیەکانەوە، بابەتی تەندروستی تایبەت بە ژنان هەیە کە تەنها لەلایەن ژنان خۆیانەوە دەتوانن لێی تێبگەن یان دەستیان پێ بگات، بۆیە من هەژماری فەیسبووکەکەم بەکاردەهێنم بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتانە، کە ڕەنگە ڕۆژانە سادە دەردەکەون، بەڵام لە ڕاستیدا مەترسی تەندروستی بەرچاویان هەیە ئەگەر بە باشی چارەسەر نەکرێن.

 

غادە کادیکی بوونی دیجیتاڵی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ پێشکەشکردنی خولی پەروەردەی و چالاکییەکانی هۆشیارکردنەوە لە بواری گەیاندنی کۆمەڵگەدا، وتی: بۆ من ماڵپەڕ تەنها ئامرازێکی دەربڕین نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ کردار، هەندێکجار زیرەکی دەستکرد بۆ شێواندنی وێنەی ژنان بەکاردەهێنرێت، بەمەش ئاستی پارێزراوی لە شوێنێ دیجیتاڵیدا کەم دەبێتەو، داوای ڕێبازێکی هۆشیارانە لە تەکنەلۆژیا دەکات و داوای لە خراپ بەکارهێنانی دەکات.

 

سەرەڕای هەموو ئاڵەنگاریەکان، هێشتا قەناعەتی بەوەوە ماوە کە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەتوانێت ئامرازێک بێت بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی، ئاماژە بە هەڵمەتێک دەکات دژی هاوسەرگیری منداڵان بە بێ ڕێزی ژنان بە شێوەی ئۆنلاین، کە بووە هۆی گفتوگۆیەکی بەرفراوان کە بەشداربوو بۆ دانانی کەمترین تەمەن بوو بۆ هاوسەرگیری، وتی: ڕەنگە یاساکان بە شەوێک نەگۆڕدرێن، بەڵام دەنگی دیجیتاڵی دەتوانێت بابەتەکان بوڕێژێنێت.