لە ڕێگەی کەمپەینەوە ژنان لە گۆڕانی کەشوهەواو کاریگەرییەکانی ئاگادار دەکرێنەوە

وەفا عاشری، چالاکوانی فێمینیست و توێژەری بواری جێندەر ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی کەمپەینی "جیهانێک بە ڕەنگ" نووسینی وتاری توێژینەوەیە بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی دۆخی ژنان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و ڕێگاکانی بەهێزکردنیان لە ڕووی ئابوورییەوە.

ئەسما فەتحی

میسر- لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٢٢ ناوەندی توێژینەوەی ماڵی عەرەبی کەمپەینی "جیهانێک بە ڕەنگ" ی دەستپێکرد کە ئامانجی بەهێزکردنی ژنانە لە بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا و باشترکردنی باری ژیانیان، پەیوەست بەو پرسە لەگەڵ وەفا عاشری یەکێک لە دامەزرێنەرانی کەمپینەکە قسەمان کرد کە چالاکوانێکی فێمینیست و توێژەری بواری جێندەرە.

 

بەگشتی ژنان لەکاتی قەیراندا قورسترین باریان هەڵگرتووە ئایا دەتوانیت بیرۆکەی کەمپینەکە و هۆکارەکانی ڕێکخستنیمان پێبڵێیت؟

کەمی زانیاری یەکێک بوو لەهۆکارەکانی بیرکردنەوە لەهەڵمەتەکە، وەک توێژەرێک لەسەر کێشەکانی جێندەر زۆر سەرنجم خستە سەر کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژنان لە میسر و وەڵامێکی پێویستی ئەو پرسیارەم نەدۆزیەوە، بۆیە لە ڕێگەی کەمپەینی "جیهانێک بە ڕەنگ" ەوە بیرمان لە پێشکەشکردنی بەڵگەنامەیەک بۆ کردنەوەی پەنجەرەی بەشداری کۆمەڵگای مەدەنی کردووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە و ڕێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دژوارییانە و کاریگەرییان لەسەر وڵات، ئامانجی کەمپینەکەش نووسینی وتاری توێژینەوەیە بۆ دیاریکردنی ڕاستی بارودۆخی ژنان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و ڕێگەکانی بەهێزکردنیان لەڕووی ئابوورییەوە،  بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارت و تاکەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیران و دەرئەنجامەکانی چەندین ڕێکخراو و لایەن هاوکاریان کردین، بێگومان هۆکاری سەرنجدانی کەمپینەکە لەسەر ژنان ئەوەیە کە ئەو گروپانەی زۆرترین کاریگەریان لەسەرە ژنانن.

 

بۆچی ژنان زیاتر لە گروپەکانی تر بە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەرە؟

هەر جۆرە قەیرانێک ڕووبدات کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ سەر ژنان چونکە ئەوان ناچارن بۆ داهاتووی خێزان و ڕوبەڕوبوونەوەی کارەساتەکان تێبکۆشن، بەڵام بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دۆخەکە قورستر دەبێت پیاوەکان لە کاتی نەخۆشی کۆرۆنا قەرەبووکرانەوە، بەڵام ژنەکان پشتگوێ خراون.

 

بیرۆکەی زۆر هەیە دەربارەی ژنان و کەشوهەوا، لەئەفریقا بیرۆکەی پشتیوانی لە دلێ قەیران خۆیەوە هاتووەوە هەندێک ژنیش دەستپێشخەرییەکی کاریگەریان کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییەکانی، ئایا کارێکی وا لە میسردا هەیە؟

زۆر کۆمەڵە کار لەسەر ئەم کێشانە دەکەن چونکە ژنان تووشی کارەسات بوون چ کۆرۆنا یان هەژاری و چ گۆڕانی کەشوهەوا، بەڵام بەڵام ئەوان بەجدی حەزیان لە فێمینیزم نییە، من دەبینم کە ڕێکخراوەکانی ژنان هێشتا زۆر دوورن لە دۆسیەی گۆڕانی کەشوهەوا، ئێمە کار لەسەر دەستپێشخەرییەکە دەکەین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کێشانەدا بەدروستکردنی بارودۆخێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەنێوان ڕێکخراوە مەدەنییە سیاسی و فێمینیستەکان و لایەنەکان بۆ پەیوەندیکردن بەکاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەواو دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان.

 

بینیمان چی ڕوویدا لە ئەسوان دوای لافاوەکە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە کاردانەوەکانی ژنان چی بوون؟

ئەوەی لە ئەسوان ڕوویدا بە ڕاستی کارەساتێک بوو، یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوای کتوپڕەوە بووە، من بەدوای ئەو شتانەدا کەوتم کە لە نزیکەوە ڕوویدا و بینیم کە چۆن هەندێک دەتوانن قەرەبووی خێرا وەربگرن، لە هەمان کاتدا سەدان ژن بە گەشتی درێژەوە دەناڵێنن بۆ وەرگرتنی قەرەبوو لە یەکە تەندروستییەکان، بەم شێوەیە مرۆڤ دەتوانێت بگاتە ئاستی ئێش و ئازارەکانی ژنان کە عادەتەن ڕێگری لەم جۆرە کارەساتانە دەکەن بەتایبەتی بەشێکی زۆریان بژێوی ژیان بۆ خێزانەکانیان دابین دەکەن و بۆ ماوەیەکی زۆر ئەنجامی ئەو قەیرانانە هەڵدەگرن بەبێ ئەوەی هیچ پشتیوانییەکیان لێ بکرێت.

 

لەماوەی ئامادەکاری بۆ میسر بۆ میوانداری کردنی کۆنفڕانسی کەشوهەوا، هەڵمەتی "جیهانێک بە ڕەنگ" تان دەستپێکرد ئایا ئەم ڕووداوانە نیشانەی گەشەکردنی هۆشیاری کۆمەڵگان دەربارەی کاریگەریەکانی گۆڕانی کەشوهەوا؟

بەداخەوە هیچ پەیوەندییەکی ڕوون لەنێوان ئەو شتانەدا نییە کە لە قەیران و گۆڕانی کەشوهەوادا ڕوو دەدات و ئەوانەی کە بەهۆی ئەم پرسەوە زیانیان بەرکەوتوە پشتگوێ خراون، هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی لەلایەن حکومەتەوە بۆ جوتیاران نەکراوە که ڕونی بکاتەوە چۆن دژی ئەو گۆڕانکارییانە هەڵسوکەوت بکەن یان چارەسەرێک بدۆزنەوە.

 

دەتوانین بڵێین بابەتی گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەجێندای کۆمەڵایەتیدا نییە و زۆربەیان مەترسی و دەرئەنجامەکانی کارەساتەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا نازانن وەک لە ڕابردوودا ڕووی داوە.

 

پێتوایە دامەزراوە فێمینیستەکان ئابووری ژنان بەهێز دەکەن؟

ئێمە ناتوانین ڕۆڵی دامەزراوە فێمینیستیەکان لە بەهێزکردنی ئابووری ژنان پشتگوێ بخەین چونکە دامەزراوە فێمینیستەکان بە هەموو توانایانەوە مەشق و هۆشیاریی پیشەیی و زانستییان بۆ ژنان دابین کرد و ئەمەش یەکەم هەنگاوە بەرەو دەستکەوتی ئابووری بۆ ئەوەی ژنان بتوانن پڕۆژەکان دەست پێبکەن و درێژە بە پڕۆژەکانیان بدەن.

 

ماوەیەکی زۆرە لەسەر کێشەکانی ژنانی پەنابەری کارتان کردووە و بەم دواییانە باس لەوە کراوە کە هەندێک لەوان دەستدرێژیان کراوەتە سەر ڕەوشی ژنانی پەنابەری و هەروەها کاریگەری بڕیارە فەرمییەکانی ئەم دواییە لەسەر خەتەنەکردنی مێینە و کێشەی هەراسانکردن لە وڵاتدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

خەتەنەکردنی مێینە یەکێکە لەو کێشە ئاڵۆزانە و بەڕای من گەورەترین ئەکتەر داپیرەیە بەتایبەتی لەگوند و شارەکانی دوور لەپایتەخت، یاساکانی ئەم دواییە یارمەتی سنوردارکردنی ئەم دیاردەیەیان داوە.

 

من کاریگەری شەپۆلی چیرۆکبێژی لەسەر توندوتیژی، لە ڕاستیدازۆر بەهێز و کاریگەر نابینم، ڕاستە کەسانێکی ترساندووە کە هەوڵی توندوتیژی دەدەن، بەڵام ئەم کردەوە توندوتیژییانە هێشتاش هەن، من پێم وایە باشترین چارەسەر بۆ ڕێگرتن لە پێشێلکارییەکانی ژنان دەرکردنی یاسایەکی یەکگرتووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی توندوتیژی کە ئاسایشی قوربانیان و شایەتحاڵانی ڕووداوەکە مسۆگەر بکات، ئەگەر پەیڕەوی یاسا بکەن بۆ ئەوەی یاسا مافی خۆی بسەلمێنێت و لەتوندوتیژیی بیانپارێزێت ئەوا جارێکی تر توندوتیژی نابێتەوە.

 

هەروەها من لە گروپێکی هاریکاری بە ژنانی کۆچبەر لە دەستپێشخەریی "بێرا ئەلسۆر" کارم کرد کە کارەکەی لەسەر بابەتی ڕەگەزی و ئەتنیکی و ئایینییەکانە یەکێک لە گەورەترین ئەو قەیرانانەی کە ڕووبەڕووی بووینەوە بەهێزکردنی ئابووری ژنانی پەنابەر بوو.

 

ئاستەنگی زۆر هەیە کە ڕێگە بە ژنانی کۆچبەر نادات بەپێی زانست و بڕوانامەی خۆیان کار بەدەست بهێنن لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ژمارەیەکی زۆر لەوان کەوتوونەتە بەر توندوتیژی و هەندێکیان لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە ژمارەیەکی زۆریان ڕوبەڕوی گێچەڵ بوونەتەوە.