هەڤرین خەلەف؛ مەشخەڵی تێکۆشان بۆ دادپەروەری

هەرچەندە فیشەکی خیانەتکار کۆتایی بە ژیانی هێنا، بەڵام هەڤرین خەلەف لە ویژدانی هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە دۆزی ئەو هەبووە، بە زیندووی ماوەتەوە، هێمای ژنانی ئازادو چرای تێکۆشان بۆ دادپەروەری و ئاشتی و پێکەوەژیانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ- هەڤرین خەلەف بە گیانی خۆی پاداشتی هەڵوێستە بوێرەکانی و بانگەوازی دڵسۆزانە بۆ ئاشتی و ئازادی دا، تەنها سیاسەتمەدارێکی گەنج نەبوو، بەڵکو ئەو ژنەی بەرجەستە کرد کە باوەڕی بە پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا هەبوو وەک تاکە ڕێگە بۆ بونیادنانی نیشتمانێکی دادپەروەرانە، لە لایەن چەتەکانی تورکیای داگیرکەرەوە بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆر کرا و خوێنی بوو بە هاوارێک لەبەرامبەر داگیرکاری.

 

ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەکاتی هێرشی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر سەرێکانی و گرێ سپی، چەتەکانی تورکیای داگیرکەر تاوانێکی ترسناکیان لە دژی هەڤرین خەلەف، سیاسەتمەدار و سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئایندە، لەسەر ڕێگای حەسەکە-تل تەمر ئەنجامدا، لەبری ئەوەی لێپرسینەوە لە بکوژەکە و تۆڵەسەندنەوە لە قوربانیانی تاوانەکانی ئەو کوتلانە لە دوای ڕووخانی ڕژێم بکرێت، وەک سەرکردە دەستنیشان کرا.

 

سوعاد مستەفا، دایکی شەهید هەڤرین خەلەف، لە سەرەتای قسەکانیدا سەرەخۆشی لە هەموو شەهیدانی ئازادی و ئەو ژنانە کرد کە گیانی خۆیان لە پێناو ئەم خاکەدا بەخت کرد، بە نزیکبوونەوەی شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤرین خەلەف،  ژیانی کچەکەی لە منداڵییەوە تا ڕۆژی شەهیدبوونیکە ژیانێکی پڕ لە خۆشەویستی، بەخشین، بوێری و باوەڕێکی پتەو بە بەهاکانی شۆڕش بوو بۆ ئاژانسەکەمان باسکرد.

 

ڕەتیکردەوە ماڵەکەی لە سەرووی هەموو ئەوانی ترەوە ڕووناک بکرێتەوە

سوعاس مستەفا وتی: بەخشندەیی ئەو نیشتمانپەروەرانە بوو، بزەی ئەو گشتگیر بوو و هەموو دەوروبەری گرتەوە،  هەڤرین خەلەف یەکێک بوو لە یەکەم بەشداربووانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەن و دامەزراوەکان، فێربوو و خولی پەروەردەی کرد، خولی پەروەردە وەک ڕێگایەک بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک بەکارهێنا کە خاوەنی ئامرازەکانی خۆی بێت و پێشکەوتنی خۆی بەدەست بهێنێت، هەڤرین ساڵ و نیوێکی لە مەشق و خولی پەروەردە دا بەسەر برد، بەڵام لە لایەنی تیۆری نەوەستا، بەڵکو ڕاستەوخۆ جوڵەی کرد بۆ خزمەتکردنی خەڵک، هەموو ماڵ و کۆمەڵگەیەکی بە بەرپرسیارێتی و ئەرک دەزانی، کاتێک ڕێوشوێنی تاکڕەوانە هەوڵی تێکدانی ژیانی خەڵکیان دەدا، کارەبا و ئاویان دەبڕی بۆ لاوازکردنی ئیرادە، هەڤرین چاوەڕێی ڕووخانی کەسانی دەوروبەری نەدەکرد، چووە وەزارەتی کارەبا و نیشانیدا کە دڵێکی گەورە دەتوانێت ڕووناکی لە تاریکییەوە دروست بکات، ڕەتیکردەوە ماڵەکەی خۆی بدرەوشێتەوە لەکاتێکدا دراوسێکان لە تاریکیدا بوون.

 

دایکی بەبیریدەهێنێتەوە کاتێک مۆلیدەی بۆ ماڵەکە کڕیوە پێی وتووە: ئەگەر بڕیارە کارەبا بۆ دراوسێکان دابین بکەیت بیکڕە، هەڤرین خەلەف بەم شێوەیە مرۆڤایەتی لە سەرووی هەموو شتێکەوە داناوە، پێیوابوو خزمەتکردنی خەڵک گرنگترە لە ئاسوودەیی کەسی.

 

بەشداری لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئاگرکەوتنەوەی وەرزیدا کردووە

سەبارەت بە سەردەمی منداڵی شەهید هەڤرین خەلەف باسی لەوەکرد، کە ڕۆحی خۆشەویستی ئەو لە پۆلەکانی سەرەتاییدا بوو،وتی:  مامۆستا پێی وابوو کریستیانیە، چونکە هەموو هاوپۆلەکانی خۆشدەویست، بەبێ جیاوازی و جیاکاری، ئەو ڕۆحە لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا لەگەڵیدا مابووەوە، یەکگرتن نەک دابەشبوون، گرنگی بە هەموو کەسێکی دەوروبەری دەدا، هەرچەندە بارودۆخی سەخت ڕێگری لێنەکرد، بەڵکو بووە وزە بۆ تێکۆشانەکەی، کاتێک تورکیای دەگیرکەر بەروبوومی سووتاند و زەویەکە ئاگری گرت، خۆی پێشکەش بە وەزارەتی ئابووری کرد بۆ ئەوەی لە هیوای خەڵک نزیکتر بێت و کێشەکانی ڕۆژانەیان چارەسەر بکات، دوو ساڵ کاری کردووە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان، بەدوای ئەو پڕۆژانەدا ڕۆیشتووە کە هاوڵاتیان لە بژێوی ژیانیان نزیکتر دەکەنەوە و ترسەکانیانی کەمکردووەتەوە.

 

چاودێری لەلایەن هەواڵگری تورکیاوە

هەڤرین خەلەف خەونێکی هەبوو کە بەهۆی ئیرادەی خۆیەوە توانیویەتی بەدەستی بهێنێت، لە سایەی ئەو چارەسەرەی کە بەجێی هێشتووە بەردەوامە، بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەستیپێکرد کە بەدوای پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا دەگەڕا، وتی: هەڤرین خەونی بە دامەزراندنی پارتێکەوە دەبینی کە کورد و عەرەب و هەموو پێکهاتەکان وەک هاوبەش لەسەر ئەم خاکە یەکبخات، لەگەڵ ئەو شەهید ساڵیحە و ئەوانی دیکە بوون، بڕیاریشیان دا پێکەوە تێکۆشان بکەن بۆ ئەوەی سیاسەتی نوێ بونیاد بنێن، هەڤرین ماڵ بە ماڵ لە ڕەققەوە تا تەبقا و مەنبج بە پێ دەڕۆیشت، ماڵ بە ماڵ سەردانی خەڵکی دەکرد، بۆئەوەی متمانە و پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک دروست بکات، لێرەدا پارتی سووریای ئایندە دامەزرا، بەڵام ڕێگای ڕاستی ئاسان نەبوو، پڕ بوو لە هەڕەشە، لەدوای جێهێشتنی دامەزراوەی نور دەرسیم، لە ژێر چاودێری هەواڵگریدا بووە و دواتر ڕووبەڕووی هەڕەشەی چەتەکانی سەر بە تورکیای داگیرکەر بووە، سەرەڕای ئەمەش، هەڤرین خەلەف لە کارەکەی نەوەستا، فیشەکێک بەر تایەی ئۆتۆمبێلەکەی کەوت، بەڵام بە هێمنی وتی: دایکە مەترسە، لە هەڕەشەکانیان ناترسم، قسەکانی لە فیشەکەکانیان بەرزتر بوون و دەنگی لە چاودێریکردنیان بەرزتر بوو.

 

سوعاد مستەفا باسی لەوەکرد کە چۆن هەموو ئێوارەیەک تەلەفۆنی بۆ کچەکەی دەکرد بۆ ئەوەی بزانێت کچەکەی چۆنە، وتی: جارێکیان لەگەڵ سەدان عەرەب لە کۆبوونەوەیەکدا بوو، تاکە کوردیش بوو، بە دایکی وتووە کە دڵنیا بووەتەوە، چونکە خەڵک خۆشیان دەوێت و قەدری دەزانن، متمانەی بە کۆمەڵگە و بە خەڵک بەشێک بوو لە بوێری و قووڵی ئیرادەی.

 

بەڵام بەرەبەیانی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، هەواڵگری تورکیای داگیرکەر بۆسەیەکی باشیان بۆ داناوە لەسەر ڕێگای حەسەکە، دایکی هەوڵیدا ڕێگری لە ڕۆشتنی بکات، بەڵام هەڤرین خەلەف پێکەنی و وتی: مەترسە دایکە، بەیانی زوو لە حەسەکە کۆبوونەوەیەکم هەیە، ڕەتیکردەوە یاوەری دایکی بکات بۆ ئەوەی لە گەشتە ماندووەکەیدا بەزەیی پێبدات و داوای لێکرد لە تەلەفزیۆن سەیری کۆبوونەوەکە بکات، کاتێک دایکی پێشنیاری هەڵواسینی قورئانەکەی کرد بۆ پاراستنی خۆی، لە وەڵامدا وتی: قورئان لە جلەکانمدایە دایە، دایکی لەبەر دەرگای ماڵەکە ماڵئاوایی لێکرد و باوەشی کرد و سەیری ڕۆیشتنی دەکرد، وەک ئەوەی بۆ دواجار دەیبینێت.

 

تیرۆرکردنەکە

ئەوەی دواتر ڕوویدا لەوە دڕندانەتر بوو کە وشەکان دەتوانن باسی بکەن، بۆسەیەکی باش پلان بۆ داڕێژراو، تاوانێکی دڕندانە کە بە خراپەکارییەکی ئاشکرا لەلایەن دوژمنانی مرۆڤایەتییەوە ئەنجام دەدرێت، هەڤرینیان بە خوێنی سارد کوشت، نە تەرمی هەڤرینیان بەخشی و نە پەیامەکەی، کە هەوڵێکی ئاشکرا بوو بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ژنێکی ئازاد، بەڵام شکستیان هێنا،  ئەو خراپەکارییەی کە پاڵیان پێواوە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە، نەیتوانی ئەو بیرۆکەیەی کە هەڵیگرتبوو بکوژێت، نە ڕووناکییەکەشی لە دڵی خەڵکدا بکوژێنێتەوە.

 

سوعاد مستەفا وتی: ئەوان پێیان وابوو شەهیدبوونی ژن دەشکێنێت، بەڵام دوای شەهیدبوونی هەزاران ژن هەستان و بە یەک دەنگ ووتیان ئێمە هەڤرین خەلەفین، خۆمان بەدەستەوە نادەین، ئێمە بەردەوام دەبین لە شوێنپێی ئەو، چونکە پەیامەکەی لە یەک ناو گەورەتر بوو، پڕۆژەیەک بوو کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ی هەڵگرتبوو، بەبێ گەڕانەوە، هەڤرین نەک هەر بۆ ژنی کورد، بەڵکو بۆ هەموو ژنێکی ئازاد بوو بە هێمای تێکۆشان، ئەو وانەیەی هەڤرین بەجێی هێشتووە ڕوون و سادەیە: ئازادی نادرێت، بەڵکو دەسەندرێت، بەشداری نادرێت، بەڵکو لە دەستی چەوساندنەوە دەسەنرێتەوە، ئەگەر ژن ئازاد نەکرێت، پیاو ئازاد نابێت، کۆمەڵگەش بە گشتی ئازاد نابێت، بۆیە تێکۆشانی ئەو بۆ بەشداری ڕاستەقینە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا ڕێگایەک بۆ ئازادی هەمەلایەنە و ڕووناکییە کە ڕێبازی هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە دادپەروەری و یەکسانی هەیە، ڕۆشن دەکاتەوە.

 

پەیامێکی بەردەوام

لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، قسەکانی دایکی وەک شایەتحاڵی زیندوو دەمێننەوە، وتی: هەڤرین خەلەف دڵێکی بەزەیی و مرۆڤایەتییەکی لە ناو خۆیدا هەڵگرتبوو کە هیچ جیاوازییەکی لە نێوان هیچ کەسێکدا نەدەکرد، ئەو بەرژەوەندییەکانی گەلی لە سەرووی خۆشگوزەرانی خۆیەوە دانا، و دەنگی خۆی کردە چەکی ئاشتی، ئەوان جەستەی ئەویان کوشت، بەڵام پەیامەکەییان نەکوشت، هەڤرین ڕووناکییەکە کە ڕێبازی ژنان ڕووناک دەکاتەوە.

 

سوعاد مستەفا، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ژیان و پەیامی هەڤرین خەلەف وەک چرایەکی درەوشاوە لە یادەوەری گەلاندا دەمێنێتەوە، بڵێسەیەکی نەکوژاوە لەبەرامبەر نادادپەروەری و داگیرکاریدا، تیرۆرکردنی نەیتوانی ئیرادەی لاواز بکات،  کاریگەری لەناو دڵی ئەو ژن و پیاوانە نەسڕێتەوە کە باوەڕیان بە دادپەروەری و یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ هەیە، هەڤرین خەلەف بووەتە هێمای  ژنانی ئازاد، بەڵگەیەک کە دەنگی حەقیقەت لە هەموو هەڕەشە و گولـلەیەک بەهێزترە و تێکۆشان بۆ ئازادی و یەکسانی پڕۆژەیەکی هەتا هەتاییە کە هەرچەند ئاستەنگەکان قورس بن، وەک سەرچاوەی ئیلهام دەمێنێتەوە.