فەلەک فیدان: ئەو وێرانکارییەمان بینیوە کە بەهۆی شەڕ بەسەر ژناندا هاتووە

فەلەک فیدان ڕایگەیاند، کە پڕۆژەی "TitulaARTS"، کە کار دەکات لەسەر ژنان و منداڵانی ئاوارە و وۆرکشۆپیان بۆ ڕێکدەخات، بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو شەڕانە دووربخرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زانیاریانەی لە کۆتایی ساڵدا لەگەڵ ڕای گشتی کۆیانکردووەتەوە هاوبەش دەکەن.

فەلەک فیدان ڕایگەیاند، کە پڕۆژەی "TitulaARTS"، کە کار دەکات لەسەر ژنان و منداڵانی ئاوارە و وۆرکشۆپیان بۆ ڕێکدەخات، بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو شەڕانە دووربخرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زانیاریانەی لە کۆتایی ساڵدا لەگەڵ ڕای گشتی کۆیانکردووەتەوە هاوبەش دەکەن.

 

مەدینە مەمەد ئۆغڵۆ

ئامەد - کۆمەڵەی ئەکادیمیای فیلمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی چاودێری کۆچ و کۆچبەرانی میزۆپۆتامی بەردەوامن لە کارەکانی پڕۆژەیەک بەناوی "TitulaARTS" لە ئامەد کە بە پشتیوانی دوو ڕێکخراوی ناحکومی لە بەرشلۆنە دەستیپێکرد، پڕۆژەکە بەئامانجی دابینکردنی پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و منداڵانی ژێر کاریگەری شەڕی سوریایە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ٩١ ژنی ئاوارەی عەرەب و کورد لە ماوەی ٨ مانگی ڕاهێنان و وۆرک شۆپدا بەشداربوون.

 

وۆرکشۆپەکان ژنانیان گۆڕی

وۆرک شۆپەکانی تایبەت بە هۆشیاری منداڵان لە پڕۆژەی ساڵدا لەلایەن کۆمەڵەی ئەکادیمیای سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەدرێت و وۆرک شۆپەکانی هۆشیاری تەندروستی و مافەکانی ژنان لەلایەن کۆمەڵەی چاودێری و توێژینەوەی کۆچی میزۆپۆتامیانەوە دەدرێت،  فەلەک فیدان، یاریدەدەر و مامۆستای تەندروستی ژنان لە پڕۆژەکەدا وتی: "وۆرکشۆپەکان لە چەند مانگێکدا گۆڕانکاری جەستەیی و دەروونیان لە ژناندا دروستکردووە، هەروەها ئەو ژنانەی لەم پڕۆسەیەدا تووشی زامی جەنگ بوون دەستیان کرد بە قسەکردن لەسەر ئەزموونەکانیان بە ئاسانی"، نۆیە پڕۆژەکە چەند مانگێکی دیکە بەردەوام دەبێت.

 

"زامەکانی ژنانمان یەک بە یەک بینی"

فەلەک فیدان، ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەی "TitulaARTS"، لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ دەستی پێکرد، وتی: "ئێمە لە ئێستاوە پڕۆسەیەکی ٨ مانگ بەجێدەهێڵین لە ماوەی ئەم پڕۆسەیەدا بە کۆی ٩١ ژن کۆبووینەوە لە کاتی بەردەوامبوونی ئەم وۆرکشۆپانەدا، بارودۆخێک هەبوو کە لەگەڵ ژنان لە وۆرکشۆپەکاندا دەژیاین، ئەم کێشە و گرفتانە هەمووی لە شێوەی دەربڕینی زامی ژنان بوو کە بەهۆی کاریگەرییە نەرێنیەکانی جەنگەوە دروست بووە ئەمانە هەندێ جار ڕووبەڕووی گریانی دەکردیتەوە، هەروەها بارودۆخێکی ناوخۆییمان هەبوو وەک ئەوەی ژن هەست بە تەنیایی و نائارامی بکات".

 

"ژنان کۆمەڵایەتی بوون"

فەلەک فیدان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە ئەو ژنانەی بەشدارییان لە وۆرکشۆپەکاندا کردووە بە کۆمەڵایەتیبوون هەستێکی باشیان کردووە و وتی:"لەبەر ڕۆشنایی ئەو کێشانەی بینیمان، هەوڵمان دا ژنان بە ئەنجامدانی چالاکی پەیوەندی و کۆمەڵایەتیکردن، پەیوەندی لەگەڵ ئێمە پەرە پێبدەن، دوای ماوەی دوو مانگ، جارێکی تر لەگەڵ ئەو ژنانەدا کۆبووینەوە ئێمە ویستمان پڕۆسەی چاککردنەوە و درێژ بکەینەوە و کاریگەرییەکانی ئەم کارە لە ژناندا ببینین لەماوەی یەکەم گەیشتنیان بۆ وۆرکشۆپەکە، ئەو پێشکەوتنەمان بینیوە کە لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە لەناویاندا هەیە".

 

"پێویستە چارەسەریی ڕێگریکردن بەرهەم بهێنرێت"

فەلەک فیدان ڕایگەیاند کە ئەوان بە وۆرک شۆپەکان وێرانکارییەکان لەسەر ژنان باشتر دەبینن و ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە کارکردن بۆ ڕاوەستانی ئەم وێرانکارییە بەردەوام بێت کە ئامانجیان گەیشتن بە ٩٦ ژن دوای یەک ساڵ کارکردنە و لە کۆتایی پڕۆژەکەدا ڕاپۆرتی کارەکانیان دەدەن.

فەلەک فیدان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "پشتڕاستکراوەتەوە کە ژنان و منداڵان بەجدی کاریگەرلێکراوی شەڕەکانن، بەلایەنی کەمەوە، پێویستە کار بکرێت بۆ ئەوەی ئەو شەڕانە ڕوو نەدات لەو ناوچانەی کە ئەمە ڕوو دەدات، پێویستە چارەسەری ڕێگەگرتن بۆ ئەم کارەساتانە بە ڕێکخراوە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە بێتە پێشەوە، لە کۆتایی ساڵدا ڕاپرسییەکمان لەگەڵ ئەو ژنانەدا دەبێت لە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا بەنیازین داتاکان بڵاوبکەینەوە و ڕاپۆرتێک بنووسین و ئەم ڕاپۆرتە لەگەڵ چاپەمەنی هاوبەش بکەین".