ڕێژەی بەرزی خۆکوشتنی ژنانی ئێران بەرامبەر بە ژنان لە جیهاندا

بە وتەی توێژەرێک، ٧٥٪ خۆکوشتن لە ئێران پەیوەندی بە هەژاری خێزانەکانەوە هەیە و ژنانی ئێرانیش زیاتر لە ژنانی جیهان خۆیان دەکوژن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵناس و توێژەر ئەردشێر بەهرامی بە میدیاکانی ناوخۆی ئێرانی وتووە: " خۆکوشتن  پەیوەندی بە کۆمەڵێک کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووری لە کۆمەڵگادا هەیە، هەموو کەس لە کۆمەڵگەدا ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کێشەکانی بووە، هەندێک جار منداڵان یان بەتەمەنەکان زیاتر تووشی ئازار دەبن، خۆ کوشتنیش بەشێکە لە نیشانەکانی."

 

کۆمەڵناس و توێژەر و نوسەری "کلتور، گەشە و خۆکوشتن لە ڕۆژئاوای ئێران" ئاماژەی بە خۆکوشتن لە نێوان ژن و پیاودا کرد: " لە نێوان ژناندا نزیکەی ٧١٪ قوربانیانی خۆکوژی لە خوارتەمەنی ٤٠ ساڵین و لە نێوان پیاواندا ٨٠٪ لە خوار تەمەنی ٤٠ ساڵییەوەیە کەواتە ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە خۆکوشتن تایبەتە بە گەنجانی کۆمەڵگای ئێران، تەمەنیان لە نێوان ١٥بۆ ٤٠ ساڵ دەبێت".

 

لە ئێران وەک هەموو جیهان پیاوان زیاتر لە ژنان خۆکوژی دەکەن، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا، لە ئێران ژنان زیاتر لە ژنانی دیکەی جیهان خۆیان دەکوژن، دۆخی نائارامی ئابووری و هەڵئاوسان و خەرجییە پزیشکییەکانی کۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی کە گەلانی ئێران و بەتایبەتی ژنان لە خانەخوێی کێشەکاندا تێبکۆشن، نەبوونی یاسایەکی پاراستنی ژنان و کۆمەڵگای نەریتخواز، هیوای ژیانی کەمکردۆتەوەو خۆکوشتنی زیاتر کردووە.