ڕۆژانە
-

٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراو دژی هێرشی سەر کوردانی حەلەب ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە
لە دژی هێرشەكانی سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، ٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراو ڕاگەیەندراوێکیان دەرکرد و ڕایانگەیاند، دەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لە تاوانباران بکرێت.
-

کۆمەڵکوژی لە دێر حافر؛ زیانبەرکەوتووان دەگەنە ناوچەکانی خۆبەڕێوبەری
دێر حافر و گەڕەکەکانی حەلەب شاهیدی هەڵکشانێکی خوێناوی بوون کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، کە لە نێویاندا منداڵ و ژنان هەن، پێش ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بکرێت.
-

ژنانی ئێزدی: چەتەکانی٢٠١٤ ئێستا لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییەن
ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئێزدی و هاوڵاتیانی شنگال، شەرمەزاری ئەو هێرش و پێشێلکارییانەیان کرد کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە بە پشتیوانی داگیرکەری تورکیا، لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەنجامیان داوە.
-

١٠٠٠ڕۆژ کارەسات... سودان لە نێوان یادەوەری ململانێ و ئیرادەی ئاشتی
مەریەم حامد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی "کیان"
-

"بە باوەڕ بە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین سەرکەوتوو دەبین"
پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکانی حەلەب چۆڵکردنی ناوچەکەیەو وتی: ئێمە بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە بەنداوەکەمان پاراست، بە ئیرادەمان بۆ پاراستنی ئاو و زەوی و خاکەکەمان بە خوێنمان. بەو باوەڕە سەرکەوتوو بووین.
-

یەپەژە: هێزەکانی پاراستنی ژن پاشەکشە ناکەن
فەرماندەیی یەپەژە ڕەفتاری گرووپە چەتەکانی حکومەتی شامی بەرامبەر تەرمی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئەوان پارێزەری هەموو ژنانی سووریا و جیهانن و لە بەرامبەر ئەم هزرەدا پاشەکشە ناکەن.
-

"سەفەربەری؛ بەرخۆدانی گەل و ئیرادەی بەکۆمەڵ لە بەرامبەر بە ئامانجکردن و ئاوارەبوون"
لە کاتێکدا هێرشەکان بەردەوامن، دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، سەفەربەریان ڕاگەیاندووەو ئیرادەی بەکۆمەڵی نەگۆڕی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکان دووپات کردەوە.
-

کاروانی بریندارەکان گەیشتە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری
لەچوارچێوەی ئاگربەستی بەشەکی لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب، ئەو کاروانەی شەهید و برینداری هەڵگرتبوو، گەیشتە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری و بۆ نەخۆشخانەکان گواسترانەوە.
-

لە سلێمانی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کرا
لە شاری سلێمانی، سەرجەم توێژەکان بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە دروشمەکانی"سووریایەکی ئارام و سەقامگیر بێ سەلماندنی مافەکانی کورد بونی نابێت، بژی بەرخۆدانی ئەشرەفیە، کورد سەردەکەوێت" بەشداری ڕێپێوانی جەماوەری بوون.
-

خۆپیشاندەر ئەکرەم پیركزی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا
خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران ١٤ ڕۆژی تێپەراند و هیشتا بەرخۆدان دژی ڕژێمی ئیران بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا، ئەکرەم پیركزی لە پارێزگای خۆراسان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێم کوژرا.
-

ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەچنە چواردەیەمین ڕۆژەوە
سەرەڕای سنووردارکردنەکان، گەل لە چەند شارێک لەوانە تاران، مەشهەد، تەبرێز و قوم ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی دژە ڕژێمیان وتەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە بەڵگەی دەیان کوژراو و بریندار بوون، هۆشدارییان دا لە سیاسەتێکی سیستماتیکی بە ئامانجی ترساندن.
-

لە کەرکوک و دهۆک هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب شەرمەزار کرا
لە کەرکوک و دهۆک هێرشی چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆسەر شێخ مەقسودو ئەشرەفییە شەرمەزار کراو داوای ڕاگرتنی شەڕ کرا.
-

یەپەژە: پرسەکە یەکێکە لە سەرکەوتنەکانی مرۆڤایەتی بەرخۆدانەکەش بەردەوامە
یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" دووپاتیکردەوە، کە ئەو چالاکییە گیانفیداییە و ئۆپەراسیۆنە خۆبەختکەرانەی لە چوارچێوەی ئەو بەرخۆدانەدا لە شێخ مەقسود ئەنجام دەدرێن، خەریکە داستانی نوێ دەنووسن، پرسەکه یەکێکە لە سەرکەوتنی مرۆڤایەتی.
-

پەرەسەندنی سەربازی هەڕەشە لە هاوڵاتیان و دامەزراوە تەندروستییەکان لە حەلەب دەکات؛ داوای ڕێوشوێنی نێودەوڵەتی بەپەلە دەکات
سیستەمی تەندروستی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەندیکای پارێزەران و ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە جزیرە، بەردەوامی هەڵکشانی سەربازی و بەئامانجکردنی گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و دامەزراوە پزیشکییەکان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان شەرمەزار کرد.
-

بەهۆی بۆردوومان لە دێر حافر منداڵێک گیانی لەدەستداو منداڵێکی دیکەش بریندار بوو
بۆردوومانکردن ماڵێکی لە دێر حافری ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردە ئامانج، منداڵێکی کچی تەمەن ١٠ ساڵ کوژرا و منداڵێکی کچی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
-

خۆبەڕێوەبەری داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر دەکات
خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند، بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر گیانی نەخۆشەکان و بریندارەکان و کارمەندانی چاودێری تەندروستی دروست دەکات و داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت.
-

مۆزەخانەی نیشتمانی ئەفغانستان؛ یادەوەرییەکی کولتووری تاڵانکراو
مۆزەخانەی نیشتمانی ئەفغانستان بە یەکێک لە ئامڕازە گرنگەکانی ناسنامەی کولتووری ئەو وڵاتە دادەنرێت، بەڵام لە سەردەمی شەڕە ناوخۆییەکان و ڕژێمی تاڵیباندا تووشی تاڵان و وێرانکارییەکی بەرفراوان بووە، هەروەها ژنانی ئەفغانستان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ژوورەوە.
-

کاروانی هاوپشتی بەرەو شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بەڕێکەوتن
لە نێوان پەرەسەندنی سەربازی و پێشێلکارییە بەردەوامەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، کاروانێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەرەو دێرحافر بەڕێکەوت، کە هەڵوێستێکی مرۆیی و گەل بەرجەستە دەکات.
-

گەلی قامیشلۆ بەشداری سەفەربەری بوون و بەرەو شێخ مەقسود ڕێپێوانیان کرد
گەلی قامیشلۆ بەشداریان لە سەفەربەری بۆ بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کرد و کاتژمێر ٥ی بەیانی بە کاروانێک بەرەو حەلەب بەڕێکەوتن.
-

جارێکی دیکە نەخۆشخانەی شێخ مەقسود بۆردوومان کرا
کەمێک پێش ئێستا، گرووپە چەتەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پشتیوانی دەکڕێن، بۆردوومانی نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجریان لە گەڕەکی شێخ مەقسود کرد.