ڕۆژانە
-

ئاهو دەریایی ئازاد کرا
ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران "ئیسنا" ڕایگەیاند، ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی دەزگای قەزایی ئێران ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی هیچ تۆمەتێک لە دژی ئاهو دەریایی تۆمار نەکراوە، ئازاد کراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.
-

"پێویستە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی قێزەون و نامرۆڤانە هەڵبوەشێتەوە"
یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران لە کاردانەوە بە سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەش تۆمەتبار لە دۆسیەی ئەکبەتان ڕایگەیاند، لەگەڵ ژنانی ئازا و شۆڕشگێڕی زیندانی ئێڤین و زیندانیانی سیاسیی قزلحسار، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان دەکەین.
-

دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بوو ڕۆژنامەنووس فاتمە کەریری کۆچی دوایی کرد
بۆردوومانی بەردەوامی باکووری کەرتی غەززە بووە هۆی ئەوەی کە ڕۆژنامەنووس فاتمە کەریری تووشی جەڵتەی دڵ بێت و هەرچەندە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەستدا.
-

"یەکسانی و ئاشتی بەبێ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەدی نایەت"
ژنانی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوایان لە ژنانی هەموو جیهان کرد دەستی یەکبگرن و هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو توندوتیژیانەی کە بەرامبەریان پراکتیزە دەکرێت و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.
-

یاریکردن ئامرازێکی گرنگی پەروەردەییە
میهرەبان حسێن
-

توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی بەهۆی دابونەریت و نەبوونی یاساوە زیاد دەکات
شاری ئیدلب لە باکووری سوریا شایەتحاڵی زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنانە، لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان، ئەمەش لە ئەنجامی زۆر هۆکاری پشت تەشەنەکردنی ئەم دیاردەیە و کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و دەروونی و جەستەییەکانی لەسەر ڕزگاربووانە.
-

"ژن خودی گەردوونە و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕۆح دەبەخشێت بەم گەردوونە"
ئاهین عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پەروەرده و ئەکادیمیاکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕای خۆی لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ به ژنان ڕاگەیاند و جەختی لەوەکردەوە که مانگی تشرینی دووەم مانگی بەرزکردنەوەی بەرەنگاربو
-

وێنەی هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنیی بنەماڵەی گوران ئاشکرا بوو
لە ئامەد لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان، وێنە و دیمەنی سەدان تەقەمەنی کە لە کۆگای بنەماڵەی نارین گوران دۆزرایەوە، کەوتە بەرچاو.
-

کۆمیتەی ٢٥ تشرینی دووەم؛ بەڵێنی ئێمەی بۆ ئەو ژنانەی کوژراون، ئەم دڕندەییە لەناودەبەین
کۆمیتەی ٢٥ تشرینی دووەم لە ڕاگەیاندراوێکدا زنجیرە چالاکییەکانیان سەبارەت بە ڕۆژی بەرەنگارەبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاشکرا کرد.
-

سەبارەت بە "سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و تسونامی لەسێدارەدان لە ئێران" هۆشداری دەدرێت
کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە داواکاران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، بانگەوازی لە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی خەڵکی ئێران، کۆمەڵگەی مافی مرۆڤ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران.
-

هەر ١٠ خولەک جارێک ژنێک دەکوژرێت
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ڕابردوو ٥١ هەزار و ١٠٠ ژن لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون، یان بە واتایەکی تر لە هەر ١٠ خولەکێکدا ژنێک دەکوژرێت.
-

"هەنگاوی سەرهەڵدان لە دژی عەقڵیەتی پیاوسالار دەستی پێکرد"
مەیادا ئەحمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ئاماژەی بەوەدا کە سەدەی بیست و یەک سەدەی ئازادی ژنانە، بەم هۆیەوە توندوتیژییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن دەوڵەتانی دەسەڵاتدارەوە زیادی کردووە.
-

پەیامی ژنانی ئیلح لابردنی گۆشەگیرییە
ژنانی ئیلح سەرنجیان خستە سەر ئاشتی و ئازادی و دەڵێن: "ئەوانەی دەڵێن ئاشتی، دەبێت لە دڵەوە هەنگاو بنێن و سەرەتا گۆشەگیری لاببەن".
-

"سزای سێدارە ئامڕازێکە بۆ چڕکردنەوەی سەرکوتکارییەکان"
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کە لە سەرتاسەری ناوخۆی ئێران لە لایەن هاوڵاتیان دەستی پێكرا، ڕایگەیاند، "سزای سێدارە ئامڕازێکە بۆ چڕکردنەوەی سەرکوتکارییەکان".
-

هاوپەیمانی ئازادیی نێرگس محەمەدی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە نامەیەکی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، زیاتر لە ٤٠ ڕێکخراو و دامەزراوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئازادکردنی نێرگس محەمەدی لە زیندانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران داوایان کردووە دەستوەردان بکەن.
-

ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مەدەنییەکان بە "تاوان" کردنی مافی خۆپیشاندان لە تونس ئیدانە دەکەن
دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی تونس کۆمەڵێک چالاکوانیان بانگهێشت کرد کە ناڕەزایەتییان سەبارەت بە دەستوور ڕێکخستبوو، ٢٠ ڕێکخراوی تونسی و نێودەوڵەتی ناڕەزایەتییان دژی قەتیسکردنی مافی خۆپیشاندان و دەربڕین نیشاندا.
-

بەرخۆدانی ڕۆژانەی ژنانی ئەفغانستان تا ناڕەزایەتیی هۆشیارانە
سەرەڕای ئاڵنگاری کۆمەڵگەی پیاوسالاری و حکومەتە بناژۆخوازەکان، ژنانی ئەفغانستان پێشەنگ بوون لە تێکۆشان کردن بۆ مافەکانیان. لەگەڵ گەڕانەوەی تاڵیبان و هێنانەکایەی یاسای دژە فێمینیست، هەوڵەکان بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ژنان بەردەوامن و بە ئازایەتی و هۆشیارییەوە بە
-

"دەبێت ترس و بێدەنگی لە بەرامبەر توندوتیژی دیجیتاڵیدا بشکێنرێت"
نزیکەی یەک ملیۆن و نیو ژنی مەغریبی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی و ناوزڕاندنی دیجیتاڵی دەبنەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی دەروونی کە ساڵانێک درێژە دەکێشیت و لە ترسی دیدگای کۆمەڵگە ژنان بێدەنگ دەبن.
-

"دەبێت گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ و توندتیژیی لەسەر ژنان نەمێنێت"
لە شاری کراسنۆداری ڕووسیا، ژنانی کورد بە بۆنەی ٢٥ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سیمینارێک پێشکەش کرا.
-

"دەمانەوێت لە پیاوسالاری ڕزگارمان بێت"
ئەو پیاوانەی بەشدارییان لە پەروەردەکانی کۆنگرەی ستاردا کردووە، جەختیان لەوە کردەوە کە توندوتیژی دژی ژنان توندوتیژییە بەرامبەر بە خودی کۆمەڵگە و دەڵێن: "دەمانەوێت لە ئەقڵیەتی پیاوسالاری ڕزگارمان بێت".