ڕۆژانە
-

ژنانی سوەیدا: مافی منداڵانی سووریا لەکوێیە؟
خەڵکی شاری سوەیدای سووریا ماوەی ١٤ مانگە بەبێ پچڕان بەردەوامن لە چوونە دەرەوە بۆ گۆڕەپانی کەرەمە بۆ ئەوەی داوای مافی منداڵەکانیان بکەن کە ساڵانێکە پشتگوێ خراوە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو قەیرانەی وڵاتەکە تووشی دەبێت و بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ ئەوان.
-

لە تونس حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە زیادبووندایە
چالاکوانانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە کە حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە تونس لە زیادبووندایە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێویستە واز لە پاراستنی تاوانباران بێنن و سزایان بدەن.
-

بانگەواز بۆ ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەم: ژن ژیان ئازادی
ئەو ژنانەی کە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە ئازادی ژناندا دەبینن، لەسەر بنەمای مۆدێلی دیموکراتیکی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان خۆیان ڕێکدەخەن، دوای ئەوەی ئازادی خۆیان لە ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دۆزیەوە، داوا دەکەن گۆشەگیری هەڵبگیرێت.
-

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەل چووە دێرسیم
چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دێرسیم، چووە ئەو شارە.
-

زنجیرە چالاکییەک بە بۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بەرێوەچوو
رێکخراوی چەمک، بۆ چاکسازی و بنیادنان بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان زنجیرە چالاکییەکی رێکخست.
-

نەسرین خۆشنەوازیان گواسترایەوە بۆ کامپی دیپۆرتکردنەوە لە تورکیا
نەسرین خۆشنەوازیان و بنەماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دەستبەسەر و بۆ کامپی دیپۆرتکردنەوەی موغلا گوازرانەوە.
-

بەهۆی بۆردومانەکانی ناوچەکانی لوبنانەوە زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
دوێنێ گەڕەکەکانی باشووری بەیروت و چەند ناوچەیەکی دیکەی لوبنان ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بوونەوە و بەهحیەوە زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
-

یونیسێف بۆ سودان: پێشێلکاری و بارودۆخی کارەساتبار ڕووبەڕووی منداڵان دەبێتەوە
نوێنەری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان-یونیسێف دووپاتیکردەوە، ئەو ململانێیەی کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە سودان بەردەوامە، پێشێلکاری و بارودۆخی کارەساتباری بەسەر منداڵاندا هێناوە و ملیۆنان کەسیشی لە خوێندن بێبەش کردووە.
-

دادوەر سزای بێریتان جاندۆزەری پەسەند کرد
سزای ساڵێک و ١٠ مانگ زیندانیکردن کە بەسەر ڕۆژنامەنووس بێریتان جاندۆزەر سەپێندرابوو، لەلایەن دادگاوە پەسەند کرا.
-

ئیسرائیل منداڵان دەکاتە ئامانج
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەست دەدەن منداڵانیش لەلایەن ئیسلائیلەوە دەکرێنە ئامانج و بە تێکڕا هەفتانە ٤ منداڵ لە کەناری ڕۆژئاوا گیان لەدەست دەدەن.
-

چالاکییەکانی ژنان لە قاوەخانەکانی هەرات لەلایەن تاڵیبانەوە ڕاگیرا
بەرپرسانی چەند قاوەخانەیەکی ژنان لە هەرات ڕایانگەیاند، کارمەندانی تاڵیبان پێیان ڕاگەیاندوون کە چالاکییەکانیان ڕابگرن.
-

"یاساکان ژنانی مەغریب لە توندوتیژی ناپارێزن"
چالاکوانی یاسایی نەعیمە خۆشان دووپاتی کردەوە کە یاساکانی ئێستای توندوتیژی دژی ژنان نەیانتوانیوە ژنان بپارێزن و پێویستە هەوڵ بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بدرێت.
-

وەزیری ناوخۆی تورکیا ژنانی کوژراو تاوانبار دەکات
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سەرەڕای بڕیاری پاراستنی ژنان، تاوانی کوشتنی ژنانی خستە سەر شانی ژنە کوژراوەکان و وتی: ئەمە یەکەمجارە دەڵێم؛ سەرەڕای فەرمانی پاراستن، ساڵی ڕابردوو ٣٢ ژن لە ماڵەکانیاندا کوژران، چونکە گوێیان لە قسەکانمان نەگرت.
-

ژنانی ئاوارەی عەفرین: جەستەمان لە شەهبایە و دڵمان لە عەفرین لێدەدات
ژنانی ئاوارەی عەفرین کە لە کامپەکانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا دەژین، وابەستەیی خۆیان بە خاکەکەیان و پێداگری خۆیان لەسەر بەرخۆدان و خەبات لە دژی هەموو ئەو سیاسەتانەی کە دژی خەڵکی عەفرین پراکتیزە دەکرێن دووپات کردەوە.
-

لە مەغریب ژنان لە ڕێگەی کارەکانیانەوە دژی توندوتیژی ئابووری تێدەکۆشن
ژنانی مەغریبی لە ڕێگەی سیمیناری هۆشیارییەوە سەرنجیان بۆ گرنگی سەربەخۆیی ئابووری ژنانی مەغریب لە هەموو بوارێکدا ڕاکێشاو ڕایانگەیاند، لە ڕێگەی پڕۆژەی "إشعاع"ەوە بژێوی سەربەخۆی خۆیان بەدەستدەهێنن و لە دژی توندوتیژی ئابووری بەرامبەر بە ژنان تێدەکۆشن.
-

دانیشتووانی کانتۆنی فورات دژی گۆشەگیریی ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی کانتۆنی فورات بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و دژی سیستمی ئەشکەنجە و جینۆسایدی ئیمرالی ڕێپێوانیان کرد.
-

کۆنگرەی ستار بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم پەیامێکی بڵاوکردەوە
بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمیتەی هاوپەیمانی سیاسی و دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار نامەیەکی ئاڕاستەی سەرجەم تەڤگەر و شۆڕشگێڕانی ژنان لە جیهاندا کرد.
-

عاتیفە ڕەنگریز بۆ بەشی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانەی شەهروود گواسترایەوە
عاتیفە ڕەنگریز، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانی سیاسیی لە زیندانی شەهروود، گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی شەهروود.
-

سهرژمێریی، بۆ پلانه یان پیلان؟
تابان گهرمیانی - نووسەر و ڕۆژنامەنووس
-

کاتی دادگاییکردنی شەریفە محەمەدی دیاریکرا
کەمپەینی بەرگریکردن لە شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری لە زیندانی لاکان لە ڕەشت، ڕۆژی دانیشتنی دادگایی ڕاگەیاند.