زیندانیانی زیندانی بەندەر عەباس بەشداری کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لە سێدارەدان" دەکەن
زیندانیانی زیندانی بەندەر عەباس لە پارێزگای هورمزجان بەشداری کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لە سێدارەدان" دەکەن، لەگەڵ پەیوەستبوونی ئەم زیندانە، ژمارەی زیندانە بەشداربووەکان بۆ ٦٣ زیندان بەرز دەبێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
زیندانیانی زیندانی بەندەر عەباس لە پارێزگای هۆرمۆزجان لە ئێران ڕایانگەیاند، کە لە ٢٢ی ئەیلوولەوە دەست بە کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لە سێدارەدان" دەکەن و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان هەفتانە مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدەن، لەگەڵ پەیوەستبوونی زیندانی بەندەر عەباس، ژمارەی زیندانە بەشداربووەکان بۆ ٦٣ زیندان بەرز دەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی زیندانیان، مانگرتن لە خواردن لە ٢٢ی ئەیلوول دەست پێدەکات و دوای ئەوەش هەفتانە بەردەوام دەبێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ زیندانیانی زیندانەکانی دیکەی بەشداربوو، بەشداربووانی ئەم بزووتنەوەی ناڕەزایەتییە ڕەتکردنەوەی خۆیان لە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان و بەردەوامی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕادەگەیەنن.
کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لە سێدارەدان" بە مانگرتن لە خواردنی هەفتانە دەستیپێکرد، کە لەلایەن زیندانیانی زیندانە جیاوازەکانەوە ڕێکدەخرێت و لە چەند مانگی ڕابردوودا وردە وردە فراوانتر بووە و زیندانەکانی چەند شارێکی سەرتاسەری وڵاتیش دەگرێتەوە، هێنانە ناوەوەی زیندانی بەندەر عەباس زیاتر پانتایی جوگرافیای ئەم بزووتنەوەی ناڕەزایەتییە فراوانتر دەکات بۆ ئەوەی پارێزگای هورمزجانیش بگرێتەوە.