زریان حه‌كیم خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی به‌ده‌ستهێنا
شانۆکارانی هەڵەبجە لە فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە دەربەندیخان بەشانۆیی "باڵەخانەی ژمارە ٤" سێ خەڵاتی فێستیڤاڵەکەیان بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ
فێستیڤاڵی شانۆیی شەقام لە شارۆچکەی دەربەندیخان لە هەرێمی گەرمیان لە هەفتەی ڕابردوودا بەڕێوەچوو، لە دوای کۆتای هاتنی فێستیڤاڵەکە خەڵات بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا و بەرهەمێکی شانۆیی شاری هەڵەبجە، سێ خەڵاتی باشترینی فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەربەندیخانی بەدەستهێنا.
شانۆکارانی هەڵەبجە لە فیستیڤاڵی شانۆی شەقام لە دەربەندیخان بەشانۆیی "باڵەخانەی ژمارە ٤" لە نووسین و دەرهێنانی سەربەست میرزا بوونە خاوەنی سێ خەڵات بەم شێوەیە:
ـ خەڵاتی یەکەمی باشترین بەرهەم
-خەڵاتی یەکەمی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ هەردی هادی
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ زریان حەکیم
زریان حكیم ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ماوه‌ی زیاتر له ١٠ ساڵه له بواری شانۆدا كار ده‌كات و له ئێستادا خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاته و كۆتا خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام بوو له ده‌ربه‌ندیخان.