ڕۆژنامەنووسان و ژنانی دەستگیرکراو لە شرناخ ئازادکردن
سێ ڕۆژنامەنووس و ١٨ ژن کە دوێنێ لەکاتی چالاکی بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شرناخ دەستگیرکران، ئازادکران.

شرناخ
لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شرناخ، ڕۆزەرین گولتەکین، پەیامنیری ژن نیوز، زەینەب تورگوت و عومەر یاکین ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا "MA" دەستگیرکران.
شەوی ڕابردوو، هەرسێ ڕۆژنامەنووسەکە و ئەو ١٨ ژنەی دەستگیرکرابوون لە لایەن هێزە ئەمنییەکان، ئازادکران.