ژنێکی گەنج لە گوندێکی هەڵەبجە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
ژنێکی گەنجی ١٨ ساڵ لە گوندێکی هەڵەبجە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداو پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەبارەی ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
ناوەندی هەواڵ
گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان ڕێژەکەی ڕوو لەزیادبوونە، بەجۆرێک ئەمڕۆ دووەم هەواڵی هاوشیوەیە تایبەت بە باشووری لوردستان بڵاوی دەکەینەوە.
ژنان بەدەر لەوەی بەدەستی پیاوان دەکوژرێن، هان دەدرێن بۆ خۆکوژیی کە ئەمەش بۆ دەرچوونی تاوانبارانە لە سزاو یاسا، یاخود گیان لەدەستدانەکان گوماناویین و دەکرێنە خۆکوژیی.
شەوی ڕابردوو ژنێکی گەنجی ١٨ ساڵ بە ناوی ئاتوان مەریوان، لە گوندی تەپەسەفا هەڵەبجە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەبارەی ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
بەپێی وتەی کەسوکاری ژنە گەنجەکە لهكاتى دهستكاریكردنى دهمانچه كه هى براكهی بوو، فیشەکێک بە هەڵە لە دەمانچەکە دەرچوو و پاش گهیاندنى بهنهخۆشخانه بههۆى سهختى برینهكهیهوه گیانى لهدهستدا، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕوونکردنەوەی فەرمییان لەبارەی ڕووداوەکە نەداوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.