ژنێک لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە لەناو نووسینگەی پارێزەر لە ئەسکەندەریە کوژرا
ژنێک لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە لەناو نووسینگەی پارێزەر لە ئەسکەندەریە کوژرا، لە ڕووداوێکدا کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندی بە بەردەوامی ناکۆکی خێزانی نێوانیان هەیە.
میسر- کوشتنە خێزانییەکان لە میسر نیگەرانییەکان زیاتر دەوروژێنن، لەگەڵ زیادبوونی ڕووداوەکانی توندوتیژی خێزانی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بانگەوازەکان بۆ بەهێزکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی و دەروونی و چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی ناکۆکی خێزانییەکان کە لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانن پەرەبسەنن بۆ تاوانی کارەساتبار.
لە ناوچەساری مەنشیە لە ئەسکەندەریە ٢٩ی ئەیلوول شاهیدی کوشتنێکی دڵتەزێن بوو، کە تێیدا ژنێک لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە لەناو نووسینگەی پارێزەرێکدا کوژرا، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە ڕووداوەکە لە کێشەی خێزانی بەردەوامی نێوان ئەو دووانە سەرچاوەی گرتووە.
بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، ئەو دوو لایەنە لە نووسینگەی پارێزەران بوون و گفتوگۆیان لەسەر چەند ناکۆکییەک کردووە، پارێزەرەکە بۆ ماوەیەک شوێنەکەی بەجێهێشتووە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دۆزینەوەی تاوانەکە، هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکرانەوە و گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانیان.
لە لێکۆڵینەوەکەدا، دەرکەوتووە کە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە پێی وایە پارێزەرەکە بەرپرسیارە لە تێکچوونی ژیانی هاوسەرگیریەکەی، هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەدا، بەپێی لێدوانەکانی تاوانبارەکە دەرکەوتووە، کە پلانی وابووە هێرش بکاتە سەر هەردوو هاوژینی پێشووی و هەم پارێزەرەکە.
خێزانی زیانبەرکەوتووەکە ئاشکرایان کردووە کە (گ.ف.) ماوەی ١٤ ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵ تۆمەتبار (ک.م.)، ئامۆزای کردووە. ڕوونیشیان کردەوە، کە ئەو هاوسەرگیرییە دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەکاری بووە، هەروەها درێژە بە خوێندن نەداوە، دوو منداڵی کچیان هەیە، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر جیابوونەوە بەهۆی ناکۆکی خێزانی زۆرەوە.