ژنێک لە ڕووباری خەڵان-بیاو خنکا
ئێوارەی دوێنێ، ژنیک لە ڕووباری خەڵان-بیاو لە سنووری شارۆچکەی خەلیفان بە گوماناوی خنکا.

ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی ٨ی ئاب، خێزانکی شاری هەولێر کە بە مەبەستی گەشتکردن ڕوویان لە کەناری ڕووباری خەلان-بیاو لە سنووری شارۆچکەی خەلیفان سەر با پرێزگای هەولێر کرد،دوای ئەوەی ژنێک و کچەکەی بە مەبەستی مەلەکردن چوونەتە ناو ئاوەکە، ژنەکە بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.
ئەو ژنە ناوی فرمێسک بارزانە و تەمەنی ٣١ ساڵە و خاوەنی چوار منداڵە، بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران تەرمی ژنەکە دەرهێندراوە.
دوێنی ٨ی ئاب، تەرمی ژنێكی گەنجی دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنە لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوەو، شەوی ٥ی ئاب، ژنێک بەناوی دالیا لە دەربەندی ڕانیە بەشێوەیەکی گوماناوی خنکا، هەروەها ٢ی ئاب، ژنێک لە سلێمانی لەبەردەم ماڵەکەی لەلایەن برایەکییەوە تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.