دووەمین فێستیڤاڵی زەیتوون لە گوندی هەرمۆتەی قەزای کۆیە بەرێوەدەچێت

بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ کەپر، دووەمین فێستیڤاڵی زەیتوون بە ناونیشانی زەیتوون بۆ پێکەوە ژیان لە گوندی هەرمۆتەی سەر بە قەزای کۆیە دەستی پێکرد و بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

شلێر کۆیی 

 

کۆیە_ ڕۆژی پێنجشەممە، دووەمین فێستیڤاڵی زەیتوون لەژێر ناونیشانی (زەیتوون بۆ پێکەوە ژیان)  بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ کەپر  لە گوندی هەرمۆتەی سەر بە قەزای کۆیە بەڕێوەچوو و بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت و ئەمڕۆ کۆتای دێت.

 

جگە لە نمایشکردنی بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی زەیتوون، فێستیڤاڵەکە چەندین بڕگە و بەشی دیکەی لەخۆگرتبوو، لەوانە؛ کاری دەستیی ژنان، خواردنە کوردەوارییە ڕەسەنەکان و چەندین کەلوپەل و بەرهەمی ناوخۆیی دیکە، و خەڵکێکی زۆر لە ناو کۆیەو شارەکانی دیکەی کوردستان بەشداریان کردبوو. 

هەرچەندە گوندی هەرمۆتە زۆربەی دابیشتوانی برایانی مەسیحین و ئەوان خاوەن زۆرترین بەرهەمی زەتونن، بەڵام وەک ناو نیشانەکەی زەیتوون بۆ پێکەوە ژیان ، بەتەواوی ئەوە بەدی دی دەکرا مسوڵمان و مەسیحیەکان لەتەک یەکەوە کەیف خۆشیان دەر دەبڕی بەو فێستیڤاڵە.

 

 

رەندە جەمال ئەندراوس، یەکێک لەو ژنە گەنجانەی کە بە هاوکاری کەسوکار و خێزانەکەی  بە فرۆشتنی بەرهەمی زەیتوون بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا کردبوو، تیشکی خستە سەر مێژووی دێرینی زەیتوون لە هەرمۆتە و گرنگییەکەی بۆ ناوچەکە. ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی کارا و ئازایەتیی ژنانی گوندەکە کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان شانبەشانی خێزانەکانیان لە ناو باخەکاندا کار دەکەن و بەرهەمی زەیتوون دەچننەوە.

 

وتیشی ئەوان لە باب و باپیارنیانەوە کاری بەرهەم هێنانی زەیتون ، رەندە وتیشی شانازی بەکارەکەم دەکەم ، و هیواخوازم بەشێکی زۆری لێ بفرۆشم.

لەیلا محمد ، لە گوندی قەیسەریەوە هاتبوو بۆ بەشداری کردن بە زەیتونەکانی وتی: بۆخۆمان باخمان هەیە زەیتونەکان لێ دەکەینەوە دوایی دەی نێرین بۆ بازاڕ بۆ فرۆشتن.

 

شنۆ تاها، فرۆشیارێکی دیکەی زەیتونە وتی: لە گوندی شیواشۆکەوە هاتووم ،  زەتونەکە هی خۆمانە خۆمان خۆشمان کردووە زۆر تەندرووستە چونکە هیچ دەرمانێکی بۆ بەکار ناهێنین، و هەر خۆشمان کاری بە بازار کردنی دەکەین و لە فێستیڤاڵەکان بەشدار دەبین،

 

شنۆ وتیشی هەرچەندە ئەرکی ماڵەوەشم لەسەرە و قوتابیم هەیە ، کاری زەیتونیش دەکەین و جگە لە زەیتون زەیتی زەیتونیش درووست دەکەین، ئەوەش تارادەیەک باشە بۆمان.

 

رەیان ڕزگار، بە کاری دیزاین بەشداری کردووە وتی: من لەناو کۆیە دوکانم هەیە لەگەڵ خوشکەکەم بانگراوند و دیکۆرات درووست دەژەین بۆ بۆنەکان ، و ئەمڕۆ تەنیا لۆگۆکانی کوردستان دە فرۆشم. 

 

نەجمە عەلوش، یەک لە میوانانی فێستیڤاڵەکە سەبارەت بەکاری ژنان و ئەو بۆنانەی دەکرێتەوە تا بەرهەمەکانیان ساغ کەنەوە وتی: من لەسەر بانگ هێشت کردن هاتوم بۆ ئەو فێستیڤاڵە و ئەوە یەکەم جارە بەشداری فێستیڤاڵ بکەم لە کۆیە زۆر خۆشحاڵم کەهاتووم ، بەراستی فێستیڤاڵەکە جوانە بەرهەمی جوانی لێیە، بەتایبەت بەرهەمەکانی ژنان.

 

نەجمە عەلوش وتیشی کە ئێستا ئێمە دەچینە ناو ٢٥ی نۆڤەمبەر  بۆ روو بەڕو بوونەوەی توندوو تیژی دژ بە ژنان ، و بینینی ئەو هەموکارەی دەستی ژنان ئیسپات کردنی توانای ژنانە لە هەموو چالاکیەکان، بۆیە زۆر خۆشحاڵبوین هیوادارم بەردەوام بن لەسەر ئیشی دەستی لە فێستیڤاڵەکان و لەهەمو شارەکان بەشداربن.