ژنێک لە قەندیل بەهۆی هەڵدێرانەوە گیانی لەدەستدا

ژنێک کە بە مەبەستی کاری کۆکردنەوەی جاترە چووەتە کوێستانەکانی سەرشێخان لە بناری قەندیل، هەڵدێراو گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنێک بەناوی "نەسری خدر| و تەمەنی ٤٠ ساڵە، دانیشتووی شارەدێی سەنگەسەری سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، لە کوێستانەکانی سەرشێخان لە بناری قەندیل، هەڵدێراو گیانی لەدەستدا.

 

بە وتەی ڕاستی زودی، بەرپرسی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارۆچکەی قەڵادزێ کە بۆ راگەیاندنەکان قسەی کردووە، ئەو ژنە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای جاترە، لەکاتی چوونی بۆ کوێستانەکانی سەرشێخان هەڵدێراوە و کەوتووەتە ناو ڕووبارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای گیانلەدەستدانی تەرمەکەی گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ، دوای ڕێکاری پێویست تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.