توندوتیژی لە قوتابخانەکانی تورکیا... قەیرانێک کە لە ڕەفتاری تاکەکان تێپەڕ دەبێت
ئۆمور چەفتچی، کۆمەڵناس، دەڵێت توندوتیژی لە قوتابخانەکانی تورکیا بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، کاریگەریی ڕاگەیاندن و لاوازیی میکانیزمەکانی خۆپاراستن و پشتگیری پەرە دەسێنێت، نەک تەنها بەهۆی ڕەفتاری تاکەکان.
مەمیهان هلبین زەیدان
وان ـ ئیتر هەواڵی ڕۆژانەی ڕووداوە توندوتیژییەکان ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەشەسەندوو ئاشکرا دەکات کە بە شێوەی جیاواز دەردەکەوێت، لە دەستدرێژیکردنە سەر ناو قوتابخانەکانەوە تا توندوتیژی دژی ژنان و ڕەفتاری شەڕانگێزانە لەنێو گەنجان، ئەم ڕووداوانە بەتایبەتی کاتێک ڕوودەدەن لەو شوێنانەی کە بڕیارە پارێزراوی و پەروەردە بۆ منداڵان دابین بکەن، پرسیاری بنەڕەتی لەبارەی ئەو هەلومەرجەی کە توندوتیژی بەرهەم دەهێنن و کاریگەریی دامەزراوەکان لە ڕێگریکردن لێی دەوروژێنن.
ئامارەکان کە دیاردەکە ئاشکرا دەکەن
ئامارەکانی دەزگای ئاماری تورکیا بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو رووداوانە دەردەخەن کە منداڵانی تێدا تێوەگلاون لە نزیکەی ۱۳٤ هەزار لە ساڵی ۲۰۱٥ بۆ ۲۰۳ هەزار لە ساڵی ۲۰۲٤، ئەوەش پرسیار لەبارەی بارودۆخی گەشەکردنیان، ڕادەی بەرکەوتنیان بە توندوتیژی، توانای دەزگاکان لە دۆزینەوەی حاڵەتە مەترسیدارەکان و دەوەردان لە کاتی گونجاودا دروست دەکات، و لە سایەی زۆربوونی دەستدرێژییەکان لە ناو قوتابخانەکاندا، ڕێکارە ئەمنییەکان بە تەنها بەس نین، بەڵکو پێویستیی بەهێزکردنی سیستەمەکانی پشتگیریی دەروونی، کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی دیار دەکەوێت، هەڵسەنگاندنی تواناکانیان بۆ خۆپاراستن لە توندوتیژی پێش ڕوودانی.
ئەم دیاردەیە ناتوانرێت بەبێ بەرچاوگرتنی هۆکارە کۆمەڵایەتی، ئابووری و دەروونییە تێکەڵەکان تێبگەین، لە هەژاری و نەبوونی ئارامی ئابوورییەوە تا توندوتیژی خێزانی و بێزارکردن و فڕێدانە دەرەوەی کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە داهاتوو، جگە لە کاریگەریی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی، لەم چوارچێوەیەدا، ڕاگەیاندن ڕۆژێکی کاریگەر دەگێڕێت لە شێوەپێدانی روانگەی کۆمەڵگە بۆ توندوتیژی، چونکە ڕووپۆشی ورووژێنەر، پەرەپێدانی دوبارەی تاوانباران، و تیشکخستنە سەر وردەکارییەکانی دەستدرێژییەکان و ئەنجامەکانیان بەبێ قووڵبوونەوە لە هۆکارەکانیان، دەکرێت توندوتیژی بگۆڕێت بۆ ئامڕازیک بۆ ناوبانگ و سەرنجڕاکێشان، لەبری ئاشکراکردنی ڕەگەکانی و لێپرسینەوە لەو لایەنە بەرپرسیارانەی کە دەبێت خۆپاراستن بکەن.
"توندوتیژی دووبارە بەرهەم دەهێنرێتەوە"
ئۆمور چەفتچی، کۆمەڵناس و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی "ستار بۆ ژنان"، دەبینێت کە دەستدرێژییەکان لە قوتابخانەکاندا دیاردەیەکی نوێ نین، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی و خێرایی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان وایان کردووە کە لە مەیدانی گشتیدا زیاتر ئامادە بن.
جەختی لەوە کردەوە، کە پرسەکە تەنها پەیوەندی بە دەرکەوتنی ڕاگەیاندنەوە نییە، بەڵکو بە نەریتکردنی توندوتیژی و ئەو بارودۆخانەیە کە منداڵانی تێدا پەروەردە دەبن، هەروەها کەموکوڕیی میکانیزمەکانی خۆپاراستن، وتی: پێشکەشکردنی تاوانباران بەردەوام لە پێشەوەی دیمەنی ڕاگەیاندندا، پیشاندانی ڕووداوەکان بە شێوازێکی ورووژێنەر، دەکرێت کاریگەرییەک بچەسپێنێت کە توندوتیژی ڕێگایەکە بەر و ناوبانگ و سەرنج.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری تەنها نەبێت بە گواستنەوەی دەستدرێژییەکان، بەڵکو دەبێت درێژبێتەوە بۆ لێکۆڵینەوەی هۆکارەکانی و لێکەوتەکانی، لەبری بەشداریکردن لە دووبارە بەرهەمهێنانەوەیاندا.
"کێشەکە لە کەموکوڕیی میکانیزمەکانی خۆپاراستنەدایە"
ئۆمور چەفتچی ڕوونیکردەوە، کە توندوتیژی لە یەک هۆکارەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکو لە تێکەڵبوونی بارودۆخی ئابووری، کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە دێت کە هەندێکیان ئەوانی تر بەهێز دەکەن، ناوەکی کێشەکە لە ڕادەی توانای میکانیزمەکانی خۆپاراستن لە دەستتێوەردانی زوودا دەکات، کاریگەریی خزمەتگوزارییەکانی پشتگیریی کۆمەڵایەتی و دەروونی لە گەیشتن بە منداڵان پێش خراپتربوونی مەترسییەکان.
وتیشی: منداڵان لە بەها و ڕەفتارەکانی کۆمەڵگە دابڕاو نین، ژینگەیەک کە توندوتیژی وەک نمایشی دەسەڵات سەیر بکرێت، جیاوازییەکان دوور بخرێنەوە و کێشەکان بە توندوتیژی چارەسەر بکرێن، کاریگەری لەسەر منداڵانیش هەیە، بەرپرسیارێتی تەنها بەرپرسیارێتی منداڵ نییە و تاڕادەیەکی زۆر بە واتای پشتگوێخستنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵگە دێت.
سەرنج ڕادەکێشێتە سەر ئەوەی کە پێویستی بۆ ئەندامبوون، و بەرکەوتن بە توندوتیژی، دەرکردنی کۆمەڵایەتی، جیاوازییە ئابوورییەکان، ناوەڕۆکی دیجیتاڵی، هەموویان کۆمەڵە هۆکارگەلێکن کە دەکرێت کاریگەری لەسەر ڕەفتاری منداڵان بکەن، بەتایبەت کاتێک هەندێکیان ناتوانن ڕێگەی تەندروست بۆ دەربڕینی تووڕەیی و بێهیواکەیان و هەست بە بێدەسەڵاتی بدۆزنەوە.
دامەزراوەکان پێویستە دەستوەردان بکەن پێش ئەوەی تاوانێک ڕووبدات
ئۆمور چەفتچی جەختی لەوە کردەوە، کە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی پێویستی بە سەیرکردنی سیستەمەکانی پەروەردە و دادوەری و پشتگیریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی منداڵ هەیە وەک بازنەی بەیەکەوە بەستراو، پرسیارەکە ئەوەیە کە تا چەند دەستێوەردانی پێشوەختە پێویستە کاتێک منداڵێک واز لە خوێندن دەهێنێت، تووشی توندوتیژی دەبێت، ئامادەیی دەبێت بۆ ئەوەی بکێشرێتە ناو تاوانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە سنوورداربوونی دەستێوەردانی سیستەمەکە تەنها لە دوای ڕوودانی تاوانەکە پێویستی بە پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی خۆپاراستن هەیە، هەروەها کەموکوڕییەکان دەکرێت بەردەوام ببن تەنانەت دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش، کاتێک وەڵامدانەوەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکانی و ڕێگریکردن لە دوبارەبوونەوەیان بەردەست نییە.
وان... لە پشت پەرەسەندنی توندوتیژیدا
سەبارەت بە شاری وان، ئۆمور چەفتچی دەبینێت کە تێگەیشتنی پەرەسەندنی توندوتیژی پێویستی بە سەیرکردنی نەبوونی ئارامی ئابووری، جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان، کارکردنی دەزگا گشتییەکان هەیە، لەبری سنووردارکردن بە بڕیاردان لەسەر تاکەکان لەسەر بنەمای ئەو کارانەی کە ئەنجامیان داوە.
جەختی لەوە کردەوە، کە دیاریکردنی هۆکارەکانی ئەم پەرەسەندنە بە وردی پێویستی بە داتای باوەڕپێکراو و لێکۆڵینەوەی گشتگیر هەیە، هەروەها گرنگی لێکۆڵینەوە کاراکان و لێپرسینەوە لە حاڵەتەکانی مەرگی گوماناویی ژنان کردەوە.
بانگەواز دەکات بۆ ئەوەی کە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تەنها سنووردار نەبێت بە کارە ئەمنییەکان، بەڵکو فراوانکردنی هەلی بەشداریی کۆمەڵایەتی بۆ گەنجان لەخۆ بگرێت، بەهێزکردنی بەرنامەکانی دووبارە چاکسازیکردن و خۆپاراستن.
ئۆمور چەفتچی کۆتایی بەوە دێنێت بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە لێپرسینەوە لەو دەزگا بەرپرسیارانە دەست پێدەکات کە دەبێت ڕێگری لێ بکەن، تێگەیشتنی ئەو بارودۆخانەی کە ڕێگە بە دروستبوون و بەردەوامبوونی دەدەن، کاتێک توندوتیژی دەبێتە ئەنجامی کۆبوونەوەی دەرکردن و هەژاری و نەبوونی پشتگیری، ئەوا بارکردنی تاک بە تەنها بەرپرسیارێتی بەس نابێت، خۆپاراستنی ڕاستەقینە بەدی نایێت هەتاوەکو هۆکارەکان لە ڕەگەکانیانەوە چارەسەر نەکەن.