ژنانی زیندانی کراو لەترسی تانەو تەشەر نایانەوێت پاش تەواوکردنی سزاکەیان لەزیندان ئازادبکرێن
کەوسەر حەسەن،: زیندانەکان بۆتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ژنان ژمارەیەک لەو ژنانەی سزا دراون، لەترسی تانەوتەشەر و مەترسی لەسەر ژیانیان نایانەوێت پاش تەواوکردنی سزاکەیان لەزیندان ئازادبکرێن و بگەڕێنەوە ناوکەسوکاریان
دێرین ڕەحیم
سلێمانی-ژنانی زیندانی کراو لە باشووری کوردستان ئەگەر بەهۆی تاوانیک یاخود بە ناڕەوا لە زینداندا بن، بەدەر لە بارودۆخی داخراوی زیندان، لە خەمی کۆمەڵگەدان، خەمێک کە ترسیان لە ئازادبوونیان هەیە، چونکە کۆمەڵگە بە چاوێکی کەم سەیری ژنانی زیندانیکراو دەکات، یاخود زۆربەی کات خیزانەکانیان حاشایان لێدەکەن و ئەگەر هاوسەرگیریان کردبێت ڕەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوە، لەکاتێکدا ژمارەیەک لەو ژنانە ڕەنگە بەهۆی خۆپاراستن و لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی توندوتیژی تووشی تاوان بووبێتن و لە زینداندا بن، بەڵام زیندان کراوەتە شوێنێکی شەرم بۆ ژنان و ژنانی زیندانیکراو دوای ئازادبوونیان لە کۆمەڵگەدا قبوڵ ناکرێن.
''لەدادگاکانی هەرێمی کوردستان کێشەکانیان یەکلانەبۆتەوە ئاستەنگی و بەربەستیان بۆ دروست دەبێت''
کەوسەر حەسەن، لێپرسراوی بەشی ژنان لەسەنتەری ڕوناکبیریجاف وتی: بەردەوام سەردانی ژنانی ناو چاکسازیەکانمان کردووەلەباردۆخ و گوزەرانیان ئاگادارین، ئەو ژنانەی کە سزا دراون و ئەوانەیڕاگیراون باردۆخیان باشبوو ژنان لەناو زیندانەکان سەرقاڵن بەکاریدەستی و دروومان و شێوەکاری و نان کردنەوە، لەلایەن کەسانیپسپۆرەوە بەردەوام خولیان بۆ دەکرێتەوە، بەمەش ژنان وادەکاتدەروونیان ئارام بێتەوە سەرقاڵ بن کەمتر بیر لەکێشەکانیانبکەنەوە، کۆمەڵێک باردۆخ و کێشەیان هەیە لەچوارچێوەی زیندانداڕەنگە کێشە دەروونیەکان زیاتر بێت، لەناو چاکسازیەکاندا هەر ژنێکژووری تایبەت بەخۆی هەیە ئەو کارانەی لەناو زیندانەکان دەیکەنلەدوورینی جل و بەرگ و دیزاین و خواردن دەنێرنە دەرەوەیچاکسازیەکان و بۆیان ساغدەکەنەوە، ئێمە وەک ڕیکخراوەکەمانبەردەوام سەردانی چاکسازیی گەوران دەکەین، کۆمەڵێک چالاکی و فستفاڵیان بۆ ڕێکدەخەین، کاتێک سەردانیان دەکەین یەک یەکچاومان بەژنەکان دەکەوێت باسی کێشەو گرفتەکانیان دەکەن،زۆرێکیان پارێزەری تایبەتیان هەیە هەندێکیشتان خۆمانپارێزەرمان بۆ دابین کردون، کێشەکانیان لەدادگاکانی هەرێمیکوردستان یەکلانەبۆتەوە ئاستەنگی و کیشەیان بۆ دروست دەبێت،پێیان وترابوو دەبێت لەدەرەوەی دادگاکان سوڵح بکەن، هەندێک ژن هاوژینەکەی یان خۆشەویستەکەی کوشتبوو، بەردەوام پێیان دەوترادەبێت سولحی عەشایەری بکەن، هەندێک لەژنان سزای سێدارەیان هەبووبەئێمەیان دەووت هاوکاریان بکەین بۆ ئەوەی سزاکەیان بۆ کەمبکرێتەوە بۆ زیندانی تاهەتایی، لەناو زیندانەکاندا چەندین جۆر سزاهەیە، ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی ژنان بەردەوام داکۆکیکارێکیسەرسەختی مافەکانی ژنانین.
''زیندانەکان بوونەتە وانەیەک بۆ ژنان''
کەوسەر حەسەن ئەوەشیخستەڕوو، لەنێو ئەو ژنانەی لەنێوچاکسازیەکاندان هەندێکیان منداڵیان لەگەڵ بوو هەندێکیان هەفتانەمنداڵەکانیان سەردانیان دەکردن، ئەمەش گرفتێک بوو بۆ دایکەکانکەمنداڵەکەی بەو جۆرە لەنێو زینداندا ببیبینی هەندێکلەخێزانەکان منداڵەکانیان ناهێننە ناو زیندانەوە بۆیە بەو جۆرەدایکەکەی نەبینی چونکە لەزهن و مێشکیدا دەمێنێتەوە، هەندێکلەمنداڵەکان بەردەوام داوایی دایکیان دەکەن درۆی سپیان بۆ کردووەکە دایکیان لە گەشتە، هەندێک لەخێزانەکان لەباشووری کوردستان پێیان خۆش نییە منداڵیان ببنە نێو چاکسازیەکانەوە، لەنیوچاکسازیەکاندا توێژەری کۆمەڵایەتیان هەبوو بەرچاو ڕوونیان دەداتیکە زیندان ببیتە وانەیەک بۆیان ئەو کەسە کە لەزیندان دەرچوووابکات کەئەوانەی تریش فێربکات لەتاوان دوور بکەونەوەو نەبنە هۆیسەرلێشواندنی خێزانەکان، توێژەرە کۆمەڵایەتیەکان بەردەوامهاوکاری زیندانە ژنەکانن، هەر کێشەیەکیان هەبێت خۆیان بۆیانچارەسەردەکەن و ناهێڵین بیگەیەننە دەرەوە.
''ژنان کە دینە دەر لەزیندانەکان لەلایەن کۆمەڵگەوە تانەوتەشەریان لێدەدرێت''
کەوسەر حەسەن وتیشی: ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی ژنان بەردەوام کۆڕو سیمینارمان ئەنجامداوەو توانیومانە کۆمەڵیک بەرچاو ڕوونی بدەینبە ژنان، هەندێک لەژنان لەناو چاکسازیەکان دەیانوت ئێمە کەلەزیندان دێینە دەرەوە بەو چاوەی جاران سەیر ناکرێین، لەلایەنکۆمەڵگەوە تانەو تەشەریان لێدەدرێت، لەباشووری کوردستان ژنان باجی کۆمەڵێک کێشەو گرفت دەدەن، کە پیاوانیش بەردەوام تاوان دەکەن، ناکرێت کەسێک هەڵەیەکی کرد یەکسانی سفر بکرێت، دەبێتبهێنرێتەوە کۆمەڵگە دروستی بکەتیەوە، رەنگە ئەو کەسە ماوەیەکیزۆربێت بەهۆی ئەوەی لەزیندانە دەروونیان تێکچووبێت، دەبێتبهێنینەوە سەر ڕێچکەی جارانی و تێبگەیەنین هەموومان هەڵە دەکەین، دەبێت هەر بەهەمان شێوەی جاران سەیربکرێت و بهێندرێتەوە ناو کۆمەڵگەو کاریان پێبدرێت، نابیت جیاوازیانبکەن لەگەڵ کەسێکی ئاسایی، ڕەنگە زیندان ببیتە وانەیەک بۆ ئەوکەسانەی تاوان دەکەن کەهاتنە دەرەوە ببنە کەسێکی باش لەوەیپێشووتر، باێتژنان مافیان بخورێت ئەو ژنانەی کەلەزیندانن هاتنەدەرەوە دیسان لەزیندانیکەوە نەهێنرێنە زیندانێکی تر، نابێت لە چوارچێوەی ماڵەوە کۆمەڵیک سانسۆریان بۆ دروست بکرێت، دەبێتهۆشیاری کۆمەڵایەتی و یاسایی لەنێو تاک بەتاکی کۆمەڵگەبڵاوبکرێتەوە، هەموومان لەسەر ئاستی تاک و ڕێکخراوەیی و لەسەرئاستی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەبێت زۆر جەخت لەسەر ئەمبابەتە بکرێتەوە کاری لەسەر بکرێت، بۆیە ئەو کێشانە بەلاڕێدانەبرێت وانەکرێت ئەو ژنانەش بێنەوە ناو کۆمەڵگەو نەبنەوەکەسێکی نامۆی ناو کۆمەڵگە.
''ژنان لەدوایی تەواکردنی ماوەی زیندانیەکەیی لەلایەنکۆمەڵگەوە مسۆگەری ژیانی ناکرێت''
لەکۆتایی قسەکانیدا کەوسەر حەسەن وتی: ژنان لەدوای تەواوکردنیماوەی زیندانیەکەی لەلایەن کۆمەڵگەوە مسۆگەری ژیانی ناکرێت،ئەمەش کەوتۆتەوە سەر ئاستی هۆشیاری خیزانەکان، دادگا کەفالەتو بەڵێننامەیەان لێوەردەگرێت،کە ژیانیان پارێزراو بێت یان بەسوڵحی عەشایەری کۆتایی بەکێشەکانیان هاتووە، هەندێکلەخێزانەکان جیاواز بیردەکەنەوە، پەیامی من بۆ ژنان پێش ئەوەیهەڵەیەک بکەن دەبێت پلان و بەرنامە هەبێت بۆژیان، دەبێت بیرلەوە بکەینەوە ڕۆژانە کە لەماڵ دێنە دەرەوە ڕەنگە تووشی جۆرەهاکێشەبین کە دەروونمان تێک دەدات، دەبێت پێش ئەوەی بیرلەکوشتن بکەینەوە چارەسەر هەیە، دەبێت بەگفتوگۆولێکتێگەیشتن چارەسەری کێشەکانمان بکەین، لەنێوجاکسازیەکاندا چەندان نموونەمان هەیە لە ''ژنێکم پرسی بۆ هاوژینەکەت کوشتووە لەبەر ئەوەی خیانەتی لێکردویت، پێش ئەوەی کارەتبکردایە چارەسەرت بکردایە وتی بیرم لەوە نەکردۆتەوە کەکوشتوومەخێرا پەشیمان بوومەتەوە'' پیش ئەوەی هەر کارێک بکەین دەبێتپلانمان هەبێت، بۆ کێشەکان ئەگەر هەریەکێک لەئێمە لەخێزانەکانپێش ئەوەی بیر لەکوشتنی هەرکەسێک بکەینەوە ئەگەر خۆماندەروونمان ماندووبێت، دەبێت کەسێک یان هاوڕیەک بڵێن بۆ ئەوەییارمەتیمان بدات چارەسەری کێشەکانمان بکەین، لەوکاتەی فشاریدەروونیت بۆ هاتووە بیر لەوە مەکەرەوە کۆتایی بەو کەسە بهێنیت،دەبێت دانیشن بەگفتوگۆ بگەنە چارەسەرێکی باش، داوا دەکەمڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوام بن لەبڵاوکردنەوەیهۆشیاری بۆ تاکەکان، ڕێکخراوەکان بەردەوام سەردانیچاکسازیەکانی ژنان دەکات کەلوپەل وجلوبەرگیان بۆ دابین دەکات، ڕێکخراوەکان باری داراییان باشە دەتوانن گرنگی بە زیندانەکان بدەن،ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوام کاردەکەن لەسەربەدەستهێنانی ئەوکۆمەڵە ماددەیەی هەتا ئێستا بەدەستنەهاتووە،کار لەسەر ئەوە دەکرێت ئەو ماددانەی ئێستا لەیاسادا بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، کاری لەسەر دەکرێت بۆ نموونە یاسایی٥٩ژنان کە بەردەوام لێرەو لەوێ ژنان دەکوژن کاری لەسەر دەکەن، بۆئەوەی چیئتر ژنان خەڵتانی خوێن نەکرێن وکۆتایی بەژیانیان نەیەت.