ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئێزدی: خەونی نوژیان بەدی دێنین

ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی بەشدارییان لە خولی پەروەردەی ١٥ ڕۆژە کرد بەناوی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین ڕایانگەیاند کە خەونەکانی نوژیان و هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی گیانیان لەدەستداوە بەدی دێنن.

شەنگال

 

تۆڕی ڕاگەیاندنی ژنانی ئێزدی خولێکی پەروەردەی ١٥ ڕۆژە کە بە ناوی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کرایەوە، بەسەرکەوتوویی تەواو کرد کە وانەی فیکری و تەکنیکی لەخۆگرتبوو.

 

"ئێمە شوێنکەوتووی نوژیانین"

ڕۆژنامەنووس نوژین ئیزدی سەبارەت بەو پەروەردەیە ڕایگەیاند کە ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئێزدی خولێکی پەروەردەی ١٥ ڕۆژەیان دەستپێکردبوو و وتی: پەروەردەکە بە ناوی دوو هەڤاڵی شەهیدمان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین دەستیپێکرد، گرنگ و پێویست بوو بۆ ئێمە، زۆر باش بوو بۆ گەشەپێدانی تیۆری و تەکنیکیمان، وەک دەزانرێت ئێمەی ژنانی ئێزدی نوێێن لە بواری ڕۆژنامەگەریدا، دوای فەرمانەکە دەستمان بە کاری ڕاگەیاندن کرد، ئەمڕۆ ئەم کارە دەکەین، لە سایەی ڕێبەرو ماندووبوونی شەهید نوژیان ئەرهان، بۆ ئێمە ڕەمزی ڕاگەیاندنی ژنانی ئێزدییە، ئەمڕۆش بەردەوامین لە کار و هەوڵەکانمان، بە سوپاسەوە بۆ هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی پێشکەوتنی ژنانی ئێزدی و بۆ بەشداریکردنی گەورە، ئێمە شوێنکەوتووی نوژیانین و ئەو ئەرکانە جێبەجێ دەکەین کە وەک ڕۆژنامەنووسی ژن لێمان دەخوازرێت، بۆ پێشنەگایەتی کردن، پێویستی پەروەردەمان بینی و لەسەر ئەم بنەمایە دەستمان بە خولەکەمان کرد.

 

"تێکۆشانی شەهید نوژیان بە زیندووی دەهێڵینەوە"

ڕۆژنامەنووس دیلۆ حەجی هەروەها باسی لە ماوەی پەروەردە کرد و ڕایگەیاند، پەروەردەکەمان زۆر چێژبەخش و سەرکەوتوو بوون، ماوەی ١٥ ڕۆژە دەستمان بە قۆناغی پەروەردە کردووە و ئەمڕۆ دوا ڕۆژ بوو، زۆر گرنگە ژنانی ئێزدی خۆیان پەرەپێبدەن و پەروەردەیەکی باش وەربگرن، وەک دەزاندرێت شەهید نوژیان لەسەر خاکی شەنگال شەهید بوو، ئەمڕۆ ئێمە شوێنکەوتووی ئەوین و لەسەر ڕێگای ئەوین، یەکێک لە خواستەکانی ئەوە بوو کە ژنانی ئێزدی گەشە بکەن و پێشەنگایەتی بکەن.

 

"مێژووی راگەیاندنی ژنان زۆر گرنگە"

هێڤیدار شەنگالی، پێشکەشکاری بەرنامەی نوژیان لە ژن تیڤی سەرنجی بۆ سەر بابەتەکانی سەرەکی پەروەردە و گرنگییەکەی ڕاکێشا و وتی: لە کەسایەتی شەهید هێرۆ و گوڵستاندا هەموو شەهیدانی ئازادیمان لەبیرە، پەروەردەکەمان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام بوو، بەناوی شەهید گوڵستان و هێرۆ بوو، چەندین وانەی دەوڵەمەندمان هەبوو، چەندین وانەی دەوڵەمەندمان هەبوو، سەبارەت بە بیرۆکەی پیشەنگایەتی و حەقیقەتی ژن و کولتوری ئێزدی بوون. پەروەردەیەکی گرنگ بوو بۆ ژنانی ئێزدی لەم سەردەمەدا، لە کاتێکدا ئێمە لە پەروەردە بووین، ڕێبەر ئاپۆ پەیامی بۆ ناردین، ئەمەش خۆشی ئێمەی زیاتر کرد و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشداری پەروەردەمان کرد، دوا وانەی ئێمە مێژووی راگەیاندنی ژنان بوو. لە ڕاستیدا ئەم وانەیە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو. هەروەها پێویستە شوێنکەوتووی نوژیان بین، با نەهێڵین کامێرای نوژیان لەسەر زەوی بمێنێتەوە و خەونەکانی دەهێنینەدی.