ژنانی ڕۆژنامەنووس ئێستا خاوەن ماڵن: با ئەم یەکگرتنە بەهێز بکەین

کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا کە لە ڕۆژی ڕۆژنامەوانی ژنانی کورد دامەزرا، بۆ گۆڕینی زمانی نێر و یەکگرتن دژی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەستی بە کار کردووە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد لە ٧ی تشرینی یەکەم کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیایان لە ئامەد دامەزراند، کردنەوەی کۆمەڵەکە بە بەشداری دەیان ڕۆژنامەنووسی ژن بووم یەکەمین کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسییە لە تورکیا کە ئامانجی گۆڕینی زمانی پیاوان لە ڕۆژنامەگەری و هاوکاری لەگەڵ ژنانی ڕۆژنامەنووس بێت، هەروەها پلانیان هەیە بۆ پەرەپێدانی ڕۆژنامەگەری ژنان، ڕۆژنامەنووس سافیە ئالاگاش، ئەندامێکی کۆمەڵەکە، داوای لە هەموو ڕۆژنامەنووسانی ژن کرد  بەشداری لە کارەکانی کۆمەڵەکەدا بکەن و یەکگرتنیان بەهێزتر بکەن.

 

"کۆمەلەکە لەسەر پێویستی بەڕێکخستنبوون دامەزرا"

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە سێ مانگی ئەن دواییەدا لە پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا، ١٠ ڕۆژنامەنووسی ژن لە ماوەی سێ مانگدا دەستگیرکراون و پێنج ڕۆژنامەنووسی ژنیش ئەشکەنجە دراون لە کاتی کارکردنیان لە ناوچەکەدا، سافیە ئالاگاش ڕایگەیاند پێویستە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە دژی زیادبوونی پێشێلکارییەکان خۆیان ڕێکبخەن و کۆببنەوەو وتی: بیرۆکەی کۆمەڵەکە لەسەر بنەمای ئەو پێویستییە دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا چەندین دەزگای ڕاگەیاندن داخران،  لەبەر ئەم هۆکارە، سەدان ڕۆژنامەنووسی ژن بێکار بوون، لەو ماوەیەدا، پلاتفۆرمێکی هاوکاریمان دامەزراند. بوونی پلاتفۆرمەکەمان هێشتا بەردەوامە، لە پرۆسەی ڕابردوودا، وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس، پێویستمان بە کۆمەڵەیەک هەبوو، لەم بارەیەوە، چەندین ساڵە گفتوگۆ لەسەر ئەم بیرۆکەیە دەکەین، لە ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانەدا، وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس، ئەمساڵ کۆمەڵەکەمان لەگەڵ دەیان ڕۆژنامەنووسی ژن دامەزراندووە.

 

"دەنگی خۆمان لەگەڵ دەنگی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە بوارەکاندا یەکدەخەین"

سافیە ئالاگاش ڕایگەیاند، ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکی جدی دەبنەوە لە بوارەکە و لە شوێنی کارەکانیان، کۆمەڵەکە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ژن دژی ئەو پێشێلکارییانە و ئەم توندوتیژییانەی ئەنجام دەدرێت دەوەستێت، گەورەترین ئامانجیان بەهێزکردنی یەکترە وەک ڕۆژنامەنووسێکی ژن و وتی: یەکێک لە ئامانجەکانمان گۆڕانکاری و گۆڕینی زمانی زایەندپەرستییە لە ڕۆژنامەگەریدا، لەبەر ئەم هۆکارە، چالاکییەکانی وەک وۆرکشۆپ و کارکردنی تیمی لە ناو کۆمەڵەکەدا ڕێکدەخەین، چەند بەرنامەیەکی پەروەردەیی ئامادە دەکەین کە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی ڕۆژنامەگەری ژنان، لە مەیدانەکدا لەگەڵ دەنگی ڕۆژنامەنووسانی ژن دەبین بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی وەکو توندوتیژی و هەراسانکردنی دەسەڵاتی دادوەری.

 

"زمانی نێر دەگۆڕین"

سافیە ئالاگاش ئاماژەی بەوەکرد، لە میدیا سەرەکییەکاندا دژی هەواڵی نێرو زایەندپەرستی کار دەکات و بۆچوونەکانیان دەربارەی ڕۆژنامەوانی ژنان دەگۆڕێت، بەو هەنگاوانە چەندین گۆڕانکاری دەکرێت و وتی: توندوتیژی لە تورکیا ڕوودەدات، پێویستە ئەم تێڕوانینە و زمانی نێر لە میدیاکاندا بگۆڕدرێت، ئەو هەواڵانەی لە لاپەڕەی سێیەمدا بڵاوکراونەتەوە ئەوە نیشان دەدەن ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە دەبێت ڕووبەڕووی شێوازی هەواڵەکان ببنەوە وەک ئەوەی پیشانیان داوە، لەم قۆناغەدا، ئەو زمانەی بەکاری دەهێنین لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە زۆر گرنگە، ڕۆژنامەوانان لە زمانی هەواڵدا دەتوانن یەکسانیی ڕەگەزی لە کۆمەڵگەدا باشتر بکەن.

 

"ژنانی کورد ئەوەیان کرد کە کەس نەیوێرا بیکات"

لە کۆتاییدا سافیە ئالاگاش داوای پشتیوانی لە کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووس کرد و وتی: ژنانی ڕۆژنامەنووس ئێستا بوونەتە خاوەن ماڵ، دەرگای کۆمەڵەکە هەمیشە کراوەتەوە بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس، بۆ یەکەم جار لە تورکیا ژنانی ڕۆژنامەنووس کۆمەڵەیەکیان پێکهێناوە، بۆ یەکەم جار ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد ئەوەیان کرد کە کەس بوێری ئەوەی نەبوو بیکات. ئەمەش واتاو گرنگییرکی زۆری هەیە، ئەم کۆمەڵەیە مانایەکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی چونکە لە کوردستان هەیە، هیوادارین هەموو ژنانی ڕۆژنامەنووس بەشداری لە وۆرکشۆپەکانماندا بکەن بۆ گۆڕینی ئەم زمانە. بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە، دەتوانین بەشداری لە ڕۆژنامەوانی ژناندا بکەین، دەتوانین نیشانی هەموو کەسێک بدەین کە ژنان هێزیان هەیە لە ڕۆژنامەگەریدا، چەندین ساڵە خەبات بۆ ئەوە دەکەین، ئەم هەنگاوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە.