ژنانی ئێزدی: ئێمە لە ڕێگەی بیری ڕێبەر ئاپۆ هەستمان بە ئازادی کرد

ژنانی ئێزدی باسیان لە هەڵمەتی 'ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەوە و هاوبەشی بکە'یان کرد و ڕایانگەیاند کە دوای ئەوەی لە بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاگادار بوون، لە ئازادی ئاگادار بوون و ڕایانگەیاند کە هەمیشە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەوەستنەوە.

هێڤیدار شەنگالی  

 

شەنگال- تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لە ٢٦ی کانوونی دووەم بە دروشمی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەرەوە و هاوبەشی بکە" بە ئامانجی گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵمەتێکی دەستپێکرد. هەر لەو ڕۆژەوە کە هەڵمەتەکە دەستیپێکرد، ژنانی ئێزدی بە چالاکی جۆراوجۆر لە جموجۆڵدا بوون و ڕایانگەیاند کە ناوەستن و هەمیشە لە جوڵەدا دەبن تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدەستدێت. 

  

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، تاژێ چەندین کۆبوونەوە و سیمینار و ڕێپێوانی ئەنجامداوە و ئەو ژنانەی کە بەشداری ئەو چالاکییانە دەکەن باس لەوە دەکەن کە دوای ئەوەی لە بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاگاداربوون، بۆیان دەرکەوتووە کە ژنان دەبێت ئازاد بن. 

  

ژنانی ئێزدی سەبارەت بە دەستپێشخەریی 'رێبەر ئاپۆ بخوێننەوە و هاوبەشی بکەن' بۆچوونی خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی. 

 

"تا ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی فیزیکی ڕزگار نەکەین  دانانیشن" 

ژنێک بە ناوی وەسا حاجی ڕایگەیاند، لەو ڕۆژەوە کە زانیارییان لەسەر بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زانیوە، خۆیان ڕێکدەخەن و وتی: ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆمان دەوێت، بۆ ئازادیی ئەو هەموو جۆرە چالاکیەک ئەنجام دەدەین و هەموو هەوڵێک دەدەین. کاتێک چەتەکانی داعش، کە بە تایبەتی بۆ بە ئامانجگرتنی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان نێردراون، گەیشتنە ئەوێ، باوەڕمان نەدەکرد هێزێک بێت بۆ ئەوەی ڕزگارمان بکات، بەڵام گەریلاکان هاتن و ڕزگاریان کردین، شەهیدێکی زۆریان دا بۆ ڕزگارکردنمان لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە دانانیشن و هەمیشە لەسەر پێی خۆمان دەبین تا لە ڕووی جەستەییەوە ڕێبەر ئازاد دەکەین هیوادارم ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی خۆیان لە دەوری بیری ڕێبەر ئاپۆ ڕێکبخەن. 

  

وەسا حاجی داوای لە هەموو ژنان کرد کە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەریگەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەستن. 

  

"ئێمە چووینە ناو سەردەمی ئازادی" 

هەروەها ژنێک بە ناوی سەمیرە شەنگالی ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی ئێزدی بە درێژایی هێڵەکانی ئازادی ژن و بیری ئۆجالان خۆیان پەرەپێداوەو ڕێکخستووە، وتی: پێویستە هەموو ژنێک خۆی پەروەردە بکات و خۆی ڕێکبخات. دوای ئەوەی  بیری ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، بۆمان دەرکەوت کە دەبێت ئازاد بین، و سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین بۆ ئەم بیرە. 

 

"دەبێت کۆمەڵگە لە دەوری بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆی ڕێکبخات" 

سەمیرە شەنگالی سەرنجی بۆ ئەو نامەیە ڕاکێشا کە  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی ناردبوو و وتی: ئەو نامەیەی ڕێبەر ئاپۆ بۆی ناردبووین بەئاگابوونەوەیەکی نوێیە، بۆیە دوای ناسینی بیری ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگە چیتر نابێت بڵێن هیچ نازانن و هەژارن، نابێت مێژوومان لەبیربکەین و دەبێت خۆمان ڕێکبخەینەوە، لەسەر بنەمای ئەم ڕاستییە. 

  

"ئێمە لە چالاکییەکانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەشدار دەبین" 

لە کۆتایی قسەکانیدا سەمیرە شەنگالی ڕایگەیاند کە وەک ژنان دەیانەوێت چەندین چالاکی و تەڤگەری جۆراوجۆر بۆ ئازادی جەستەیی ئۆجالان ڕێکبخەن و هیوادارن و باوەڕیان وایە کە چالاکییەکنیان لە داهاتوویەکی نزیکدا ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدیبهێنن.