ژنانی ئێزدی: کوشتنی ژن کوشتنی ژیانە
ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" لە سێیەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی ڕایانگەیاند کە کوشتنی ژن کوشتنی ژیانە، و ژیان بەبێ ژن بونیاد نادرێت.

شنگال
ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی، کە بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە سەرانسەری جیهاندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەنگی دایەوە، چووە سێیەم ساڵەوە، ژنانی ئێزدی هەڵسەنگاندنیان بۆ کوشتنی ژنان و ڕۆڵی ژنان لە پێشەنگایەتی ژیانیان بۆ ئاژانسەکەمان کردو ڕایانگەیاند کە هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانەی دژی ژنان ئەنجام دەدرێن بە هۆشیاری دەوڵەتی نێرینە ئەنجام دەدرێن.
"پێویستە ژنان خۆیان بپارێزن، کەس ناتوانێت ئیرادەی ئەوان بشکێنێت"
پاکیز جەلال، ئەندامی کۆمەڵەی خبنەماڵەی شەهیدان ڕایگەیاند، ئەگەر ژنان خۆیان ڕێک نەخەن، هەمیشە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژ دەبنەوەو وتی: ئەگەر ژنێک ستەمی لێ بکرێت و بکرێتە کۆیلە، هیچ زانیارییەکی نابێت، ژنان لە هەموو لایەکەوە بۆ کۆمەڵکوژی دەکرێنە ئامانج، تەنانەت ئەگەر ژنێک وەک پیاوێک لە مێشک و دڵیدا بیربکاتەوە، هێشتا ستەمی دەکرێت و دەکرێتە ئامانج، ژینا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا چونکە قژی دیار بوو لە ڕابردوودا بە شەرمەزاری دادەنرا بۆ ئێمەی ئێزدیەکان کە داپۆشراوین، بەڵام لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەمە لە کۆمەڵگەی ئێزدیمان لابراوە تا ئێستا هەر فەرمانێک یان ئەوەی باش نەبووە بەسەر ژنانی ئێزدیدا سەپێنرا ئەمەش کوشتن و سووتاندنی لەگەڵ خۆیدا هێنا.
"ژن ژیانە"
پاکیز جەلال لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ژن ژیانە، ژیان بەبێ ژن بوونی نییە و وتی: ئەگەر ژن ئازاد بێت و ئاگاداری خۆی بێت و خۆی بپارێزێت، هیچ کەسێک ناتوانێت دژی ئیرادەی ژن بوەستێت و کۆمەڵکوژی بەسەریدا بسەپێنێت، بەبێ ژن ژیان بوونی نییە و ژنان هەمیشە کۆمەڵگە بونیاد دەنێن.
"بیری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمەی ژنان بووەتە ڕووناکی"
تەورێ فەقیر، ئەندامی ئەنجومەنی تاژێ کۆمەڵکوژی ژنانی بەبیرهێنایەوە و وتی: لەبەر ئەوەی قژی ژن لە دەرەوەیە، بە کۆمەڵکوژیدا تێدەپەڕێت، پیاوان ڕێگە بە ژنان نادەن ژیانێکی واتادار بژین، ژیانی ژن دەبەن، ئێمە هەرگیز ڕێگە نادەین ژنان بە کۆمەڵکوژی تێپەڕن و لە ماڵەکانیاندا قەتیس بن، ئێمە سەرکەوتوو دەبین چونکە بیری ڕێبەر ئاپۆ بووەتە ڕووناکییەک بۆ ژنان لە ئێمەدا کۆمەڵگر هەمیشە پەیڕەوی لە بیرکردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و هەرگیز خۆمان وەک ژێردەستەی هەندێک نابینین و کەس ناتوانێت کۆمەڵکوژی ژنانی ئێزدی ئەنجام بدات، هەموو ئەم کردەوانە لەلایەن پیاوانەوە ئەنجام دەدرێن.
"ژن دەبێت خۆیان بناسن"
لە کۆتایی قسەکانیدا، تەورێ فەقیر داوای لە ژنان کرد و وتی: بانگەوازی من بۆ ژنان ئەوەیە کە ژنان لە پێناو خۆیاندا بوەستنەوە و هەست بە ژێردەستەیی نەکەن، ژنان ئێستا دەتوانن هەموو شتێک بکەن، هەر لە خوێندنەوە تا چوونە دەرەوە، بۆ بەڕێوەبردنی خۆیان، بۆ ژیانی خۆیان، بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین، پێویستە هەموو ژنان خۆیان بناسن.