ژنانی تل تەمر گەڕەکەکانیان دەپارێزن
لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری بۆ سەفەربەری، ژنانی تل تەمیر لە گەڕەکەکاندا دەستیان بە ئێشکگری شەوان کرد.
سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر- دوای شەڕی حەلەب، چەتەکانی تەحریر شام و جەبهەت نوسرە شاری حەلەبیان گرت و هەروەها هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەی شەهبا دەستیپێکرد، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کۆچبەری عەفرین جارێکی دیکە دەستیان بە کاروانی کۆچ کرد، بەهۆی هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سورویا بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتەوە خۆبەڕێوەبەری داوای سەفەربەری کرد.
ژنانی تل تەمری سەر بە کانتۆنی جزیرە، کە دەستیان بە ئێشکگری شەوانە کرد، بۆ دەزگاکەمان قسەیان کرد.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تل تەمر بە چەکەوە ئێشکگرە
گوڵیخان سۆفی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تیل تەمیر، کە لەگەڵ ژنانی دیکە دەستی بە خۆپاراستن کردووە، وتی: لەسەر بانگەوازی سەفەربەری، بە شێوەیەکی ڕێک و پێک خۆمان ڕێکخستووە، تیمەکانی خۆپاراستن گەڕەک بە گەڕەک گەڕەکەکانیان دەپارێزن، ئەگەر دوژمن بۆشاییەک لەناو ڕێکخراوەکەمان ببینێت، ئەوا دەچێتە ناو هەوڵەکان بۆیە ئەمڕۆ هەمووان بەئاگان لە بچووکەوە تا گەنج و بەتەمەنەکان.
"گرنگە سیستمی خۆپاراستن بەرەوپێش ببەین"
گوڵیخان سۆفی ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی یەکەم لە هێرشەکاندا ژنان بوون و جەختی لەسەر قسەکانی کردەوەو وتی: دوژمن بە پلەی یەکەم ژنان دەکاتە ئامانج، چارەنوسی ژنانی ئێزیدی و ئەفغانی لەبەر چاودایە، چۆن لە بازاڕەکاندا فرۆشران. بۆیە زۆر گرنگە ژنان ئاگاداری خۆیان بن و پاراستنی کۆمەڵگە بونیاد بنێن و هێزی سروشتی خۆیان بەهێز بکەن، بۆ ئەوەی هەمان ئەزموونەکانمان نەبێت، دەبێت تا کۆتایی پشتگیری خۆمان بۆ گەلی شەهبا نیشان بدەین، سبەی ئەگەر سیستمی خۆپاراستنمان باشتر نەکەین، چارەنووسمان شکست دەهێنێت، ئەمڕۆ پێویستە هەمووان بچنە سەر شەقامەکان و گەڕەکەکانیان بپارێزن، پشتگیری لە هێزە سەربازییەکانیان بکەن.
هەروەها یاسمین تەمیر، لە پێکهاتەی عەرەب چەند مانگێک پێش ئێستا پەروەردەی بەکارهێنانی چەکی وەرگرتووە، بۆیە ئێستا لەگەڵ کۆمەڵێک ژن گەڕەکەکەی خۆی لە کۆمەڵگەی شەهید وارشین دەپارێزێت.
"کات و پڕۆسەکە پێویستی بە هێز هەیە"
یاسمین تەمیر وتی: پەروەردەی چەک لە ئاستی یەکەمدا خزمەت بە ئێمەی ژنان دەکات، زیاترە لە فێربوونی چەکێک بۆ ئەوەی بتوانیت ئامادە بیت لە بەرامبەر هەر مەترسییەکدا، هەمووان هۆشیار دەبنەوە بەبێ ئەوەی تەنانەت ژنێکیش ڕەت بکەنەوە، لەکاتێکدا هەرێمەکەمان لەژێر هێرش و مەترسیدایە، بە پاراستنی گەڕەکەکان خۆمان بۆ هەموو جۆرە هێرشێک ئامادە دەکەین، هەر لە سەرەتای ئەو هێرشانەی لە هەرێمەکەمان ڕوویانداوە، هەوڵدەدەین دیواری ترس بشکێنین، چونکە پێویستی بە هێز هەیە.
"بەدیلگرتنی ژنە شەڕڤانان ئێمە ناشکێنێت، ئێمە بەهێزتر دەبین"
یاسمین تەمیر سەرنجی بۆ وێنەی ژنە شەڕڤانانی دیل لە شەهبا ڕاکێشا و وتی: بەدیلگرتنی هاوڕێیانمان نامانشکێنێت، بەهێزترمان دەکات، بە دیل گرتنی ژنە شەڕڤانان قبوڵ ناکەین. ژنان لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی یەکگرتوون. لەسەرووی ئەمەشەوە ژنان بچنە ڕیزەکانی یەپەژە و ئێمە شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەلەکەمان ئەنجام دەدەین.
"دەبێت قڕکردنی کۆچبەران بوەستێت"
یاسمین تەمیر داوای کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی کرد و لە کۆتاییدا وتی: دەبێت شەڕ لە ئێستاوە کۆتایی پێبێت، چیتر خەڵک ئاوارە نەبن و ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی نەبنەوە، ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ ڕوودەدەن لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە بەردەوامن، ئێمەش دژی شەڕین، بەڵام ئەگەر شەڕ ڕووبدات، دەبێت شار و کۆمەڵگەکەمان بپارێزین، هەر بۆیە نابێت دەوڵەت لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە ئەمڕۆ گەل و کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا تووشی دەبن، لە شوێنی خۆی ڕاوەستێت دەبێت خێرا هەنگاو بنێن، چونکە ئەوە گەلی ئێمەیە کە کۆمەڵکوژ دەکرێت، پێویستە ڕێگری لە کوشتنی ژنان و منداڵان و بەتەمەنەکان بکرێت.