ژنانی سوەیدا بانگەوزی بۆ پاراستن لە ماڵ و خاک و کەرامەتیان دەکەن

ژنانی شاری سوەیدای سووریا بانگەوازێکیان ئاراستەی دانیشتوانی ناوچەکە کرد و داوایان لە ژنان کرد کە بچنە شەقامەکان و بەرپرسیارێتی پاراستن لە شارەکەیان و کەرامەتی خۆیان و خاکەکەیان لە ئەستۆ بگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ڕفاندنی بازرگانێک لەسەر ڕێگای نێوان دیمەشق و سوەیدا، شەڕ و پێکدادانێکی بێوێنە لە شاری سوەیدای سووریا سەریهەڵدا، ڕووداوەکە بە خێرایی پەرەی سەند و بوو بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژ کە چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێدابوو، لەنێوان شۆکێکی کۆمەڵگەی و بێباکیی گوماناویی فەرمیدا دەیان کەس کوژران و سەدان کەسیش برینداربوون.

 

لە تۆمارە دەنگییەکاندا چەند ژنێکی هاوڵاتی سوەیدا بانگەوازیان بۆ هاوڵاتیان و بەتایبەت ژنان کرد کە لە بەرامبەر نادادپەروەریدا بەرگری لە کەرامەت و نیشتمانیان بکەن، ئەوان ئامادەیی خۆیان بۆ هەڵگرتنی چەک بۆ پاراستنی شار و ماڵەکانیان دووپاتکردەوە، ماڵێک کە پارێزراو نەبێت، ئاسایش بۆ خاوەنەکەی دابین ناکات، هەروەها هیچ ماڵێک لە جیهاندا نییە کە بتوانێت لە ماڵەکەی خۆت زیاتر کەرامەتت بپارێزێت.

 

داوایان کرد هاوڵاتیان لە گۆڕەپانەکاندا ئامادەبن و ڕووبەڕووی نادادپەروەری ببنەوە، وتیان: ئەمە ساتێکی چارەنووسسازە لە مێژووی شارەکەدا، هاوڵاتیان وەک دیل دەژین و بە دیل نابن، بەڵکو بە کەرامەتەوە دەژین یان دەمرین، ئای ژنانی سوەیدا کاتی ئەوە هاتووە بە دەنگی خۆتان و بەرخۆدانی خۆتان، شارەکەمان و ماڵەکانمان بپارێزن، وەرە با بەشدار بین لە پاراستنی ماڵ و کەرامەت، وەک هەمیشە بوویت، هێمای خۆڕاگری و هێز بن سوەیدا پێویستی بە ئێوەیە ئەمڕۆ.