پێلین زۆزان لە ئەنجامی هێرشێکدا گیانی لەدەستدا
پاژک گیان لەدەستدانی پەلین زۆزانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، شەهید پەلین هەمیشە ڕێکخستن و ڕەنجی لە کەسایەتی خۆیدا کردووە، بە کەسایەتییە بوێر، دڵخواز و بەهێزەکەی لە هەموو مەیدانێکدا ئەرکی شۆڕشگێڕانەی ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان "پاژک" لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر ماڵپەڕی تایبەتی خۆی ناسنامەی پەلین زۆزان کە لە ٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە هێرشێکی دووژمندا شەهید بووە، ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی پاژک بەم شێوەیە:
“تێکۆشانی ئازادیی ژنمان لە سایەیی میلیتانانی بێهاوتاوە گەیشتە ئەم ئاستەی کە گیانی خۆیانی لە پێناو ئازادیی ژنان و گەلەکەیاندا بەخت بکەن، زیلانەکان، بێرتانەکان و ساراکان ئەم هێڵەی ئازادییان ئافراند، هەڤاڵی شەهیدمان کە ڕێچکەگری ئەوان بوو، بۆئەوەی ئەم ڕێپێوانی ئازادییە هەنگاو بە هەنگاو بوونیادبنێن، گیانی خۆی بەخت کرد، بۆئەوەی ئەم هێڵە ببێتە پراکتیک و ببێتە موڵکی هەموو ژنان، بە ئامانجی جیهانێکی ئازادەوە تێکۆشا.
هەڤاڵ پەلین زۆزان یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەمان کە لە ٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە هێرشێکی سەختی دووژمندا گەیشتە کاروانی نەمری شەهیدان.
لە ڕێپێوانی ٢٣ ساڵەی میلیتانییدا بە بوێری و هەڵوێست ڕوونییەوە پێشەنگایەتی کرد، سەرەخۆشی خۆمان لە هەموو ژنان و گەلەکەمان و بەتایبەت لە خانەوادەی هێژای پەلین زۆزانی هەڤاڵمان دەکەین، لەسەر بنەمای دڵسۆزی یادکردنەوەی هەڤاڵ پەلین کە وەک ئەرکی بنەڕەتی خۆمانی دەزانین، جیهانێک بئافرێنین کە ژن و گەلی تێدا ئازاد بن.
هەڤاڵمان پەلین لە ساڵی ١٩٨١ـدا لە وان لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز پێنج منداڵەدا وەک تاقە کچی بنەماڵەکە لە دایک بووە، لەو خانەوادە وڵاتپارێزانە بوو کە بە خۆیان خەڵکی بەدلیس-خیزانییەن، هەڤاڵمان کە هەر لەتەمەنی منداڵییەوە ئاشنای تەڤگەری ئازادیی بوو، خاوەنی هۆشمەندییەکی قوڵێ نەتەوەیی بوو، تایبەتەمەندییە کوردستانییەکانی وایکرد دژی میتینگەری و ستەم لە کوردستاندا هەڵوێست نیشان بدات.
هەڤاڵ پەلین لە ساڵانی سەردەمی خوێندی ئامادەییەوە بەشێوەیەکی چالاک بەشداری ناو تێکۆشان بوو، لە ساڵی ٢٠٠١ـدا ڕێپێوانی شۆڕشگێڕییەکەی بە بڕیاری میلتانی ڕوونتر کردەوە، لەگەڵ ئازاد سەربڵندی براییدا بووە یەکێک لە میلیتانە پێشەنگ و کادرە هەڵبژێردراوەکانی تێکۆشانی ئازادیی.
هاوڕێ پەلین لەگەڵ ناسینی فکری ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئازادیی ژن، لێکۆڵینەوەکانی قووڵتر کردەوە و خەباتی ٢٣ ساڵەی خۆی بە تەواوی لە پێناو ئازادیی ژندا بەڕێوەبرد، هەڤاڵ پەلین لەو ساڵانەدا هەم بەشداری ناو کاری ژنان بوو هەمیش لە هەموو گۆرەپانەکانی تیکۆشاندا کاری دەکرد، لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا زیندانی کراوە، وەک کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکەش پێسەنگایەتی لە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی ئازادیی ژندا کردووە، بە دڵ و گیان کاری بۆ بە کۆمەڵایەتیکردنی ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژن کردووە.
هەمیشە ڕێکخستن و ڕەنجی لە کەسایەتی خۆیدا کردووە بە یەک و بوو بە میلیتانێکی پێشەنگ و کادرێکی پێشەنگی پاژک، بە کەسایەتییە بوێر، دڵخواز و بەهێزەکەی لە هەموو گۆڕەپانێکدا ئەرکی شۆڕشگێڕانەی ئەنجامدا، هەرگیز هەنگاوێکیشی بۆ دواوە نەنا، هەموو ئەرکەکانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کرد و ئەنجامەکانی بەدەستهێنا.
دوای ئەوەی هەڤاڵ ئازاد سەربڵندی برای لە ساڵی ٢٠١١ـدا لە بۆتان شەهید بوو، تێکۆشانەکانی لەسەر ڕێچکەی شەهیدان بەهێزترکرد، تا ڕۆژی شەهیدبوونی، وەک کادرێکی پێشەنگ لەسەر هێڵی پاژک لە هەموو جێگەیەک بە بەهێزییەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد.
ئێمە داوا لە ژنان، گەلەکەمان و ڕای گشتیی دەکەین، کە تێکۆشان چڕتر بکەنەوە و هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بەو تیرۆر و کۆمەڵکوژییانەی کە دەوڵەتی تورک دژی میلیتانانی پێشەنگی ئازادیی ژنان ئەنجامی دەدات.
خەونی ئازادیی و تێکۆشانەکانی هەڤاڵمان پەلین بە تێکۆشانی ژنانەوە گەورەتر دەبێت، کە هەموو ڕۆژێک لە تێکۆشانی ئازادییدان و بە ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تاجدار دەبێت.
پیاوسالاری، بکووژی ژنان و دووژمنی ئازادیی لەناودەچن!
ژن ئازاد دەبێت، جیهانی ئازاد بە دەستی ژنان دێتەئاراوە!